حه‌مه سه‌رسپی بێگۆڕه و ڕائید عێزه‌دینی جه‌لادیش زه‌قه‌ی چاوی دێت له هه‌ولێر
Monday, 31/05/2010, 12:00
(فایلدارانی حیزب و بکوژانی قه‌ڵه‌می ئازاد تا سه‌ر ناتوانێت خۆی ڕابگرێت له‌هه‌مبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و ده‌نگی ئازاد، ڕۆژگاریش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیه‌یه).
من ده‌زانم 13-5 ی هه‌ر ساڵێک ڕۆژێکه هه‌ر چۆنیک پێناسه‌ی بکه‌م ناگاته ئه‌و فرمێسکه‌ی تۆ و براو خوشکه‌که‌ت کههۆن هۆن ڕژانتانه سه‌ر کراسه‌که‌ی دایکت ئه‌و کاته‌ی به‌عسیه فاشیسته‌کان له‌یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا حه‌مه سه‌رسپی باوکتیان بۆ دواجار لهناولانهی بهسوزی پێکه‌وه ژیانتانان ڕاپێچی زیندان کرد، گه‌لێک مه‌حاڵه وورده‌کاری ئه‌و دیمه‌نه باس بکه‌م پاش بردنی باوکتان سێ زارکۆک به‌ده‌م زڕاندنی خه‌وه‌وه خه‌وی به‌یه‌ک گه‌یشتنه‌وه ببینن به باوکێکێکهوه که مژده‌ی به‌دیهێنانی سه‌دان هه‌زار ئاواتی منداڵانی کوردستانی لهسینگه پۆڵاینهکهیدا شاردبێته‌وه، ئاخر سه‌ر سپی به‌ته‌نها خاوه‌نی دوو کووڕ و کیژێک نه‌بوو به‌ڵکو ئه‌م مرۆڤهمهزنه هێنده‌ی شاده‌ماره‌کانی له‌شی، هێنده‌ی مووهسپیهکانی سه‌ری، هێنده‌ی به‌رخۆدانی شه‌هیده‌کانی پێش خۆی، هینده‌ی کاکه ئارام و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ری سه‌رکرده‌ی ڕه‌نجده‌ران، خوێنکاری هه‌بوو لهقووتابخانهکهیدا، گشت ئه‌م خوێندکارانه‌ی سه‌رسپی به‌مردوو و زیندووه مڵکهڵهکانهوه له‌ڕه‌وشی سه‌ربازیدا ده‌ستێکیان له‌سه‌ر سه‌ره‌و ئه‌وی تریشیان له‌سه‌رسنگ ئاماده‌ن بۆ فرمانه‌کانی سه‌رسپی.
من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یاخی هه‌ست به‌ئازاره‌کانی سه‌ر سپی ده‌که‌م پێش ئێوه، چونکه گه‌ر سه‌رسپی باوکی ئێو هنهبوایه ئێمه‌ی پێشمه‌رگه له‌شاخ بێ باوک ده‌بووین، ئاخر گه‌ر سه‌رسپی قه‌مسه‌ڵه‌ی به‌ری تۆ‌و براکه‌تی بۆ پێشمه‌رگه نه‌ناردایه سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی بێ باوک له‌سه‌رما ڕه‌ق ده‌بوونه‌وه، یاخوود گه‌ر سه‌رسپی و هاوڕێکانی مووچه‌که‌یان نه‌ناردایه بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌وانه‌بوو ده‌شتی هه‌ولێر خاڵی خاڵی ببوایه له پێشمه‌رگه.
19 ساڵهدهڤهرهکهی سه‌رسپی ئازاده‌و سه‌رسپی خۆی ئازاد نیه، 19 ساڵه هاوڕێکانی سه‌رسپی ده‌سه‌ڵاتدارن و که‌چی سه‌رسپی 2 مه‌تر زه‌وی پێ ڕه‌وا نابینرێ وه‌ک مه‌زار، سه‌رسپی و هاوڕێکانی به‌دیهێنه‌ری ئازادی خه‌ڵک بوون، که‌چی ئازادی به‌پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی نانیشتمانی ئێستا دوو کێلی قه‌برو گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ژیانیان قه‌ده‌غه‌ده‌کات.
هاوڕێم دلۆڤان، خه‌ڵکی کوردستان ههمیشهکڕنووش ده‌به‌ن بۆ شه‌هیده‌کان ولهبیریان ناکه‌ن، تۆ سه‌یر که‌کاتێک گۆڕی شه‌هیدێکی شاخ ده‌گوازرێته‌وه بۆ شار به‌هه‌زاران که‌س بێ ئه‌وه‌ی بیشی ناسن به‌گوژم شان دهخهنهژێر ئێسکه پیرۆزه‌کانی شه‌هیدو هه‌ر هه‌موو ده‌بنه خودانی شه‌هید، ئه‌ی ئه‌وه‌نیه له‌شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی خامهبزێودا به‌هه‌زاران گه‌رووی پڕ له‌هاوار بۆ (ئازادی) شاروشارۆچکه‌کانیان کردۆته دۆزه‌خی بکوژهترسنۆکهکان و کون نیه خۆیانی تیابگرن.
شه‌هید هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامبوونی ئازادی گه‌له،گه‌لیش لانکه‌ی ئاماده‌کاری شه‌هیدانی داهاتووهبۆ هه‌ر کارهسهتێک بێته‌ڕێی، که‌واته له‌نێوان شههیدسهرسپی و تهواوکهرانی ڕێبازه‌که‌یدا ته‌نها پیتی (و) هه‌یه‌و هیچی تر.
_ شه‌هید حهمهسهرسپی کادرێکی نمونه‌یی خۆنه‌ویستی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوو له ڕێکخستنه‌کانی شاری هه‌ولێر.
_ 13 5- 1988 له‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بهعسهوهدهستگیردهکرێت و 28- 6 1988 ئیعدام ده‌کرێت.
_ ڕائید عێزه‌دینی مودیری ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێری سه‌رده‌می به‌عس به‌رپرسی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئیعدامکردنی شه‌هید حهمهسهرسپی و هاوڕێکانی بوو تا ئیستاش له‌زیندانی هه‌ولێردا هه‌ناسه‌ده‌دات.
_ ئه‌و پۆلهشههیدهو زیاتر له‌که‌سی تریش له‌گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵدان له‌هه‌ولێر، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ژێر لێویشه‌وه نقه‌ی لێوه‌نایه‌ت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست