کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


2012 ڕۆژمێری 17 ی شوباتە

Sunday, 01/01/2012, 12:00






ئاهەنگ گەرمە، تەلەفزیۆن جمەی دێ. وڵات و میللەت پیرۆزبایی سەرانی کوردی بە گوێدا دەدرێت.
بە هەمان شێوەی پار و گەرمتریش.
پار زۆری نەبرد، هەر پاش مانگ و تشتێک گەنجەکانیان خوێناوی کردین و خۆشیان خەریکی سەیران و ئاهەنگ بوون.
ئەمساڵ لە پار گەرمترن و شەرناخیش لەولاوە بوەستێت.
لە ژێر گرمە و هەرا و هوریای ئەو شایی و لۆغانەیاندا دەبێت ساڵی نوێ چ دیارییەکی تریان بۆ گەنجەکانمان پێبێت!
پار حەڤدەی شوباتیان خوێناوی کرد، ئەمساڵ چی؟!
هێشتا خاکی شەرناخ بۆنی خوێنی لێ دێت، کەچی ئەوان شایی و لۆغانیانە!
هێشتا سالم زامی ساڕێژ نەبووە، کەچی ئەوان ئاهەنگی بە گوێدا دەدەن!
ئێمە دڵمان پڕ غەم و ژانە بەڵام بەرچاومان ڕوونە، بە ئاسودەیی و هیواوە دەڕوانینە ساڵی نوێ، بەڵام غەرم و پەژارەی پارساڵمان لە دڵدا هەڵگرتووە.

سڵاو بۆ دایکان و باوکانی جەرگسوتاوی حەڤدەی شوبات و دواتر!
ئێوە تەنیا نین!
ئەو شایی و لۆغانە بەزمی پێش تۆفانە.
لە ئێستاوە تا حەڤدەی شوبات ڕۆژمێری ئەو تۆفانە دەست پێدەکات.

ساڵی نوێ لای ئێمە غەمی پاری تیایە، بە بەرگی ڕەش و سرودی شەهیدانی پارەوە پێ دەنێینە 2012.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە