کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ لە لەندەن لە خۆپیشاندانێکدا چەند بریندار و گیراوی لێکەوتەوە

Friday, 30/12/2011, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست- لەندەن
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا جەوانانی کورد پاش بڵاو بونەوەی هەواڵی کۆمەڵکوژ کردنی ٥٠ هاوڵاتی سڤیل لە شەرناخی باکوری کوردستان کەوتنە ناڕەزایی دەربڕین و بۆ ئەم مەبەستەش ڕوویان کردە سەفارەتی دەوڵەتی تورک لە لەندەنی پایتەخت کرد ،لە ئەنجامدا بە مەبەستی ڕێگیری کردن لە گەیشتنی جەوانان بۆ ناو سەفارەتەکە پۆلیسی بەریتانیا بە شێوازێکی توندوتیژئامێز ڕووبەڕووی جەوانان بۆوە و جەوانانیس بەگژ پۆلیسدا چوونەوە لەم یەکبگیری یەدا ٤ جەوانی کورد بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و چەندین چالاکوانی جەوانی کوردیش دەستگیر کران و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە ،بەڵام جەوانان بڕیاریان داوە کە سبەی سەرلەنوێ دەست بە چالاکییەکەیان دەکەنەوە و لەبەرامبەر خوێنی بەناهەق ڕژاوی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بێدەنگ نامێنین ، هەروەها داوا لەسەرجەم کوردستانیانی دانیشتوی ئەو وڵاتەش دەکەن کە لەگەڵ چالاکی یەکەدا ببن و هاوبەشیی تێدا بکەن لەبەرامبەر کۆمەڵ کوژ کردنی کورداندا بێدەنگ نەبنن.

تێبینی: ئەو وێنەیە لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە، پەیوەندی بەم هەواڵەوە نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە