کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی " پاراستن" به‌گه‌ڕخستنی پلانی B یه‌..

Friday, 31/12/2010, 12:00


ئاشکرایه‌ له‌ کۆنگره‌ شوومه‌که‌ی 13ی بنه‌ماڵه‌دا، مه‌سعود بارزانی پێشوه‌خت کۆمه‌ڵیک بڕیار و پلانی هه‌بوو، ئه‌ویش بۆ بنه‌ماڵه‌کردنی ده‌زگای پاراستن و سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌که‌ی، له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ سه‌رکه‌وتووی لێی هاته‌ ده‌ر و هه‌موو پلانه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی هه‌یبوو، سه‌ریان گرت، نێچیره‌ڤان بارزانیی که‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌بوو، بۆ باشه‌ڕۆژی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی، ده‌ستی ئه‌وی له‌ ده‌سه‌ڵات کورت کرده‌وه‌، و ده‌سه‌ڵاتی مه‌سروری کوڕی دریژترکرد، له‌و کۆنگره‌یه‌دا که‌ ده‌زگای میت به‌ڕیوه‌ی ده‌برد به‌ناوی کاریی ته‌کنیکیی و به‌ڕێوه‌بردنی هۆله‌که‌وه‌ دستیان خستبووه‌ نێو بڕیاره‌کانه‌وه‌، بۆیه‌ ‌ وه‌ک حیزبێکی کوردی که‌ پێشتریش نه‌یبووه‌، نه‌توانرا په‌یامێکی نه‌ته‌وه‌یی و کارێکی وای تێدا ئه‌نجام بدرێت، جگه‌ له‌ پیشاندانی توانا و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌‌ی بارزانیی. گشت ئه‌مانه‌ بۆ چاودێرانی کایه‌ی سیاسیی ده‌خوێندرایه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتیی وای بۆ ده‌چوون، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ پێگه‌ی به‌رگرییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌وه‌ ژیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و کایه‌ سیاسییه‌دا درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی و قۆرخکردن بده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود توانی بیکات بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیی خۆی، ئه‌و پاره‌ زۆره‌یه‌، که‌ له‌ رێگایه‌وه‌ هێز و توانای خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵات و پارته‌که‌یدا به‌هێزکردووه‌ ، ئه‌مه‌ بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشیاریی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چوارچێوه‌ی گروپێکی زۆر که‌مدا ده‌بینرێت، لێ له نه‌شونومادایه‌ و فاکته‌ بابه‌تییه‌کانیش کاریگه‌رانه‌تر کار له‌و کایه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا و بۆ به‌ره‌گاربوونه‌‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی پێویستی به‌ که‌ره‌سته‌ و پلانی تازه‌یه‌، ده‌نا وه‌ک چاودێرانی سیاسیی بۆچوونیان وایه‌، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ تا چه‌ند ساڵی داهاتوو بڕده‌که‌ن و به‌ره‌وه‌ نه‌مان و تێداچوون هه‌نگاو ده‌نێن، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌مێنێته‌وه‌ پاره‌ ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌چێت، له‌گه‌ڵ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتییشدا بوونی خۆیان و پاراستنی ئه‌و سامانه‌ی که‌ پێکیان هێناوه‌  ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ پاراستن به‌نیازه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بیر له‌ کاری تیرۆریستانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌ر بگرێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م نزیکانه‌ کۆمه‌ڵێک له‌و بڕیارانه‌ ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌مه‌ قسه‌ی به‌رپرسێکی نێو پارتییه‌، که‌ ئێمه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ باسی لیوه‌ده‌که‌ین و ناتوانرێت ناوه‌که‌ی ئاشکرابکرێت.
تا ئێره‌ ئه‌وه‌ی باسمان کرد، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌ و ئاشکراکردنی ئه‌و پلانه‌ی بنه‌ماڵه‌، وه‌ک وتمان که‌ به ‌نیازه‌ له‌ رێگای ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ بیکاته‌ ستراتیژییه‌تی خۆی و کاری له‌سه‌ر بکات .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند پلانێکی بنه‌ماڵه‌ له‌ تاوتوێکردندایه‌ که‌ ده‌زگای پاراستن جێبه‌جێی ده‌کات. به‌ناوی پلانی A و B که‌ سه‌رچاوه‌که‌ به‌و جۆره‌ پێناسه‌ی کرد، واته‌ دوو هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی له‌سه‌ری کارده‌که‌ن، ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ ‌ دابینکردنی سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سته‌یه‌ له‌ ته‌ک بوونی ده‌یان پلانی دیکه‌ و له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ گروهێکی ته‌نگی بڕیار له‌ پاراستن له‌لایه‌ن سێ که‌سه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بریتییه‌: له‌ مه‌سعود و مه‌سرور و سیداد، ئه‌م سیانه‌ له‌ ورده‌کاریی زۆر ورده‌وه‌ ئاگادارن تا گه‌وره‌ترینیان، ئه‌م گروپه‌ بڕیارده‌ری ئه‌و دوو پلانه‌ن، که‌ بریتییه‌ له‌ پلانی گه‌مارۆدان و هێرشکردن و تیرۆر".

پلانی A : پلانی زیاتر کارکردنه‌ به‌ ئاشکرا تێیدا گه‌مارۆدانی دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و به‌گه‌رخستنی راگه‌یاندن و به‌کاربردنی داموده‌زگاکانی په‌رله‌مان و حکومی و دادگاکان و چه‌کداره‌کانیانه‌ بۆ لێدانی دوژمنان و لاوازکردنیان.
پلانی B : ئه‌و پلانه‌یه‌ که‌ تییدا تیرۆری ریکخراو هاوپێچ به‌ سیناریۆی ئاماده‌کراو دژی دوژمنان به‌کار ده‌بردرێت.

سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی پێیدا و وتی: هه‌ردوو پلانه‌که‌ هاوته‌ریب به‌ یه‌کتری جێبه‌جێ ده‌کرێت، هیچ لێکه‌وتییه‌ک نابێت رووبدات بۆ سه‌لامه‌تی کۆی هه‌ردوو پلانه‌که‌. دوژمنانیش له‌و پلانه‌ له‌ مانه‌ی خواره‌وه‌ پێکدێن:

1- دوژمنه‌کانی ناوخۆ: ئه‌وانه‌ بریتین له‌ گروپه‌ ناره‌زاییه‌کانی نێو پارتی، که‌ له‌ پێش و پاش کۆنگره‌ به‌رهه‌م هاتوون، ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له‌ کۆنگره‌ ژماره‌یان زیاد له‌ 6 که‌س ده‌بن ، ئه‌و به‌رپرس لقانه‌ی که‌ محاره‌به‌کران و ده‌رنه‌چوون که‌ زیاد له‌ 12 به‌رپرسی لق ده‌بن ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ سه‌رکردایه‌تییانه‌ی، که‌ پاراستن له‌ کۆنگره‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌ریکردن و ژماره‌یان له‌ 7 که‌س زیاتره‌ ، ئه‌مه‌ له‌ته‌ک بوونی ده‌یان کادری مامناوه‌ندی ئه‌وانه‌ش له‌ پاسه‌ڕۆژدا جێگای مه‌ترسیی ده‌بن..
2- دوژمنه‌ ده‌ره‌کییه‌کان: ئه‌وانه‌ن که زۆرینه‌ن و ‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتین و بریتین له‌ که‌سایه‌تی ئۆپۆزیسیۆن و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، دیاره‌ له‌سه‌رووی هه‌موانه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی"گۆڕان' و ئه‌و که‌سه‌ ئازادانه‌ی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، جێگه‌ی پێشه‌وه‌یان له‌ پلانه‌که‌ گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی پێدا وتی: پاراستن ئه‌مجاره‌ سڵ له‌ هیج شتێک ناکاته‌وه‌ به‌ جددی ده‌ست ده‌وشێنێت و کرده‌ی تیرۆر به‌ فرا‌وانی ئه‌نجام ده‌دات، جه‌ختیشیی کرده‌وه‌ که‌ پێویست ده‌کات ریگری له‌و پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ بگیرێت به‌وه‌ی شاڵاوی تیرۆری بنه‌ماڵه‌ بۆ جێبه‌جێکردن له‌ ئانوساتدایه‌، ده‌یانه‌ویت هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆر به‌ سیناریۆی جیاجیا له‌ ئاستی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن، شوێنی تیرۆرکردنه‌کان ده‌ستنیشانکراوه‌ وه‌ک جوگرافیای کرده‌ تیرۆریستیه‌کان، ده‌یانه‌وێت کرده‌کان تا ده‌کرێت له‌ چه‌ق دوور له‌ "هه‌ولێر"بێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرا گرنگ نییه له‌ هه‌رشوێنێکی دیکه‌، بۆ نمونه‌ وه‌ک سلێمانی و که‌رکوک و به‌غدا بکرێته‌ شانۆی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه‌، چونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌ن.
بۆ به‌غدا سه‌رچاوه‌که‌ وتی: بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی "گۆڕان" یه‌ک یا دوو په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له‌ به‌غدا هه‌وڵی تیرۆرکردنیان ده‌ده‌ن، له‌ ئیستاوه‌ خه‌ریکی داڕشتنی ئه‌و سیناریۆیه‌ن
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌که‌ وشیاریی دا و وتی: من لێره‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێم: هه‌ر کاریکی تیرۆریستانه‌، ئه‌گه‌ر دژیان رووبدات جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیچ که‌س و لایه‌نی دیکه‌ نییه‌.
(سه‌رچاوه‌که) وتیی بۆ رێگرتن له‌و پلانه‌ی  پاراستن، که‌ به‌ته‌مایه‌ کاری له‌سه‌ر بکات، داوا له‌ کوردستانپۆست ده‌که‌م هه‌رچی زووه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبکاته‌وه‌ و نامه‌یه‌کی به‌په‌له‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عاره‌بی و ئینگلیزی ره‌وانه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌کانی ناوخۆ و جیهانی بکات بۆ به‌رگرتن له‌و کاره‌ تیرۆریستیانه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە