پلۆمیک
Sunday, 20/07/2014, 12:00
1730 بینراوە
ئەوکاتە زانیم..فشەیە..
بەرەو کەرکوک
قەناسەکەی کردبوەشان..
ئەمە نە سەدەی پێشوە..
نە میری سوری- جاران!
نەبادا نانبڕاو کرێت
لێی زویر بێت
شێخی بارزان
شێخ نەوتی کەرکوک-ی دەوێ
ئەو دەڤەرە...
هەرچی زیندەوەری تیایە
قوربانی دێوەخانەکەی..
قەزای ساغڵەمیەکەی کەوێ
لەبۆبەرەکانی جەنگ
سەرمایەدارانی حیزب
دەبەی بەتاڵ
شووتی گەنیوو
ئیسفنجی بێ بەرگ وبێ ڕەنگ
هەناردەکەن..هەرچی زووە
با مالیکی-و شیعە فێربن
کە کورد هەرگیز..نەنوستوە
سەرۆک ئەڵێ:
سوێند بە مەزاری نەمران!!
یانژی لاچونی مالیکی-
وەیان ئیستقلالی کوردان
لەولاشەوە..لە جەلولا
تاکو داعش-
بەسنوری ئێران نەگا
چی هێزی دژە تیرۆرە..
لەکاردایە...
نەبادا-قاسمی- زویر بێ
خەرمانەکەیان بەبادا!!
ئەم گەلی کوردە داماوە!!
جارێ دڵی بەوە خۆشە
کە مام گەڕاوەتەوە
جارێکی دی..
بارزانیش وەهای فەرمووە:
ڕزگاری هەموو کوردستان..
ئەوە بڕاوەتەوە.....