مەلا و خەتیبێکی کورد پەیامێکی ترسناکی لەسەر یەزیدییەکان پێیە، گوێی لێبگرن!
Wednesday, 13/08/2014, 12:00
گوێ لەو قسانەی د. عەبدولواحید بگرن، کە چۆن یەزیدییەکان بە کورد نازانێت، پەیامی لەناوبردن و کوشتنیان دەردەکات، لە پەیامەکەیدا وەک دەردەکەوێت بە رەوای دەزانێت داعش قەتل و عامی کردوون، ئەمە ئەگەر پێش رووداوەکەی رۆژی ٣ی ئەم مانگە رووی دابێت، مانای وایە پارتیی و حیزبە کوردیەکان و ئەم خەتیب و مەلا گومانلێکراوانە پەیامیان بە داعش داوە کە یەزیدییەکان لەناو بەرن و بیانکوژن، هەر بۆیە دوای ئەو رووداوە ئیسلامییەکانی کوردستان هیچ کاردانەوەیەکیان لەسەر کوشتن و دەستدرێژی بۆ سەر ژن و کوشتنی منداڵ و گەورە و بچوکی یەزیدییەکان نەبووە. رەوایان داوە دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەرکچ و ژنە یەزیدییەکان، لەوە زیاتر ئێمە لە سەر گرتە ڤیدیۆکە قسە ناکەین، بۆ ئێوەی جێ دەهێڵین، لەوە زیاتر دەسەڵاتێکلمان نییە تا رێگا لەم جۆرە راوبۆچوونانە بگرین، هەمووی هەڵدەگرین بۆ مێژوو، چونکە دەسەڵاتی کوردی و حیزبە ئیسلامییەکان نمونەی ئەم ناپاکانەیان دروست کردووە، پێویستە وەزارەتی ئەوقاف لەسەر ئەمە روونکردنەوە هەڵوێستی هەبێت، قسە بکات بزانین رای ئەوانیش هەر وەکو ئەم دکتۆرە وایە، یان نا!؟ ئایا لەگەڵ کوشتنی هەموو مرۆڤیکن کە ئیسلام نیین، یان نا؟ چی لە گەلی هیندی و بوزی و جولەکە و مەسیحی دەکەن کە ئیسلام نیین، ئایا ئەوانیش شایانی کوشتن و لەناوبردنن یان نا؟! ئەگەر نا چۆن رێگا دەدەن ئەم مەلا چڵکن و پیس و پۆخڵانە بەناوی ئیسلامەوە قسەی وا بکەن!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست