کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی هەرەشە لە حزبە كوردستانیەكان دەكا!

Thursday, 01/07/2010, 12:00


لەسەرو بەندى ئەو هێرش و دەستتێوەردانە سەربازیانەى، هەریەكە لە ئیران و تورانیەكان، و بۆمبارانكردن و سوتاندنى چیاو دۆڵ و رەزو باخ و كاولكردنى گوندەكانى سنورى پشدەرو سیدەكان و حاجى ئۆمەران و باڵەكایەتى و هەڵهاتن و چۆڵكردنى خەڵكى ئەو سنورانە، لەترسى كوشتن وگیانى مال و خێزانەكانیان، تا نووسینى ئەم بابەتە(هەواڵ)ە، سوپاكانى عەجەم و تورانیەكان بەردەوامن لە سەر هێرش و تۆپبارانكردنى ئەو ناوچانە، بە بیانووى بوونى گەریلاكانى (پژاك و پەكەكە)!
سەرچاوەیەكى نزیك لە كۆبونەوەكەى ئێوارەیى دوێنێ، 30حوزەیرانى 2010 ،كە مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردایەتى حزب و لایەنە سیاسیەكانى باشورى كوردستان ئەنجامى داوە!
بە ڕاشكاوانە و راستەوخۆ بێهیچ پێچ و پەنایەك، داواى لە هەموو حزبەكان كردووە، كە هەڵوێستى فەرمى خۆیان دژ بە بوونى گەریلاكانى پژاك و گەریلاكانى پەكەكە دەرببڕن و، ئەوەشى باسكردووە، هەر حزبێك و لایەنێكى سیاسى لەگەڵ هەڵوێستەكانى ئێم ە(پارتى و یەكێتى) نەبێ، دەیانخەیتە لیستى ڕەشەوەو، زۆر ئیجرائەتى یاسایان لەگەڵدا دەكەین!
مەسعود سەرەتاى كۆبونەوەكەى بە ستایش و سۆپاسگوزارى (عەبدوڵڵا گویل سەرۆك كۆمارى توركیاو ئەردۆگان سەرۆكوەزیرانى توركیاو ئەحمەد داودئۆگلۆ وەزیرى دەرەوەى توركیا) دەربڕیوەوو، ئەوەشى نەشاردۆتەوە، كە وتویەتى: بەلامى منەوە گرنگ نەبووە لە كاتى سەردانەكەم، ئالاى كوردستانیان هەڵنەداوە، بەلاى منەوە ئەوە گرنگ بووە، كە دەرگاى بازرگانى و ئابورى بەرووى خۆماندا بكەینەوەو، ئێمەش ناچارین هاوكارى تورك و فارسەكان بكەین، تا پژاك و پەكەكە فشاریان نەخەنەسەرو، ئەوانیش وەكو حزبەكانى دیكەى كوردى ئیرانى(دیموكرات و هەردوو باڵەكەى و، سازمانى خەبات و شۆرشگیڕان و ئەوانى دیكە، لە كوێدەڵێن لەناو خاكى هەرێم شوینایان بۆ دیارى دەكەین بە بێ چەك كارى سیاسى خۆیان بكەن!!
سەرچاوەیەك لە حزبى یەكگرتوو ى ئیسلامى كە نەیویست ناوەكەى ئاشكرابكرێت، ئەوەى پشت ڕاست كردەوە، كە بەرپرسانى ئیرانى و توركیا لە چەند ڕۆژى رابردوو، تەئكیدیان كردۆتەوە، كە بە پرۆتۆكۆڵێكى نهێنى لە نێوان حكوموتى ئیراقى و هەرێمى كوردستان و توركیا وئیران، ئەو پرۆسەیانە ئەنجامدراون، ئێستاش پارتى و یەكێتى بۆ ئەوەى خۆیان بەسازشكەرو خیانەتكار نەناسێنن، فشاریان خستۆتە سەر لایەنەكانى دیكەى ناو كوردستان، بەڵام سەرچاوەكەش ئەوەى باسكردووە، كە هیچ لایەنێكى كوردستانى لەناو كۆبونەوەكەدا، بەڵێیان بۆ مەسعود نەكردووەو، بەتایبەتى بزووتنەوەى ئیسلامى و گۆران و یەكگرتوو، دژى ئەو هەڵوێستەبوون!
ئەمەو سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردووە، كە مەسعودى خیانەتكارى نێودەوڵەتى، ماوەى 15 ڕۆژى بۆ دەربڕینى هەڵوێستى فەرمى لایەنەكان دیاریكردووەە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە