قادر حەمە جان هەڕەشەى كردوە سەید سادق بكات بە چیچان
Friday, 01/01/2010, 12:00
پیرەمەگرونیەكان وانەیەكى وایاندایە دەسەڵاتى كوردى و بەتایبەت جەلالیەكان كە ئەوترسەیان قەت بیر ناچێ , لە دوایى دۆڕاندنى 25/7 ئەمە كوتانێكى تر بوو كە ئەم جەلالیانەى كوتا , دوایى تەقینەوەى ناڕەزایەتیەكانى خەڵكى خۆڕاگرى پیرەمەگرون و زیاد بونى هەڕەشەكانى شوێنەكانى تر و بەتایبەتى سەید سادق و شارەزوور ترسێكى زۆر بألاى كرم تێ داوى جەلالیەكانى گرتوەو خۆشیان نازانن چى بكەن , ئیتر خەڵك بۆى دەركەوتوە ئەم دەسەڵاتە ترسیان نەبێت هیچ بۆ خەڵك ناكەن , بۆیە هەڕەشەكەى شارەزوورو سەیدسادق ترسێكى زۆرى خستە دڵى ئەم جەلالیە دزو گەندەڵانەوە , هەر یەكسەر حاكم قادر بڕیارێكى دەركرد كە نابێت كەس بێ مۆڵەت خۆپیشان دان بكات ,ئەمەش لە ئەنجامى ئەو هەڕەشەیەوە بوو كە خەڵكى ناوچەكانى تر كردیان 0حاكم و ئاغاكانى حاكم قادر وا دەزانن كە خەڵك گەیشتە تینى ئیتر لە بڕیار ى ئێوە دەترسێ ,ئەم خەڵكە بەعسى ڕوخان , ئێوە هەر هیچ نین , چەند شەوێك پێش ڕاپەڕین بەعسیش لە ڕێگەى مدیرى ئەمنى سلێمانى كە ئێستا تۆش دەورى ئەو دەبینى هەمان بڕیارى دەركرد , بەڵام خەڵك چونكە گەیشتبوە بینە قاقایان سڵیان لە هیچ نەكردوەو ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆت ئەزانى بەعسیان چى لێ كرد , ناهەقى و ناعەدالەت كە گەیشتە ترۆپك هیچ هێزێك خۆى لە بەردا ناگرێ , بۆیە كەى خەڵك بییەوێت ترسیان لە بڕیارى تۆ و ئاغاكانت نیە , لە هەموو دنیادا هەر بەر پرسێك كارى خۆى دەكات و هەموو كەس ئەزانێ ئیشى خۆى چیە , پێویست ناكات وەزێرێك بچێت ئیشى وەزیرێكى تربكات , ئەمڕۆ حاكم قادر نە سەرۆكى حكومەتە نە هیچ , نەوەزیرە , نە پەیوەندى دارە بە كێشەكانى خەڵكەوە خۆى گەیاندە سەید سادق و كۆبونەوەى لەگەڵ خەڵكەكەى كرد , كە ئەمە نە ئیشى حاكمە و نەهیچ , ئەى كەواتە خەڵك وەزیرو سەرۆكى حكومەت و پەرلەمانى بۆچیە ؟ كە تۆ ئیشى ئەوانەهەمووى بكەیت ,كێشەى خەڵك كێشەى خزمەت گوزاریە , تۆش ئیشت پاراستنى گیانى خەڵكە ئەبوایە ئەو وەزیرانە بچونایە كە پەیوەستن بە ئیش و كێشەى خەڵكەوە نەك تۆ , تۆ چیت پێ دەكرێ تۆیەك نەتوانى ئاسایشى خەڵك بپارێزى , تۆیەك نەتوانى ژیانى ئەم خەڵكەبپارێزى ئیتر چیت پێ دەكرێ , تۆ بۆ ئەوە نەچویت داواكارى خەڵك جێ بەجێ بكەیت چویت هەڕەشەت كردوە لە خەڵك كە نابێت خەڵك خۆپیشان دانبكەن , تۆ تەنها بۆ ئەمە چویت نەك بۆ شتى تر , ئەى كوا سەرۆكى حكومەتەكەت یان ئەوەندە بەڵێنى درۆیان داوە لە ڕویان نایەت خۆیان دەربخەن, حاكم قادر و ئاغاكانى ئەبێت باش بزانن ئەوە ناهەقى و ناعەدالەتیە خەڵك دەهێنێتە سەر جادەكان و خۆپیشان دان ئەكەن نەك هاندانى خەڵك وەكو جەنابتان ئەڵێن ((كهسانێك ههن بۆ مهرامی سیاسی خهڵكی بهكاردههێَنن دهیانهوێت بهخۆپیشاندان ئهزمونی ههرێم لهباربهرن)) خەڵك لەتاو نەبونى وبێ كارى بێ كارەبایى و نەبونى خزمەت گوزارى وبێ سوتەمەنى و دەیان شتى تر دەڕژێنە سەر جادەكان نەك بە هاندانى خەڵك خەڵكى ئێستا ئەو خەڵكەى جاران نیە هەر بەن بە سەریدا و قسە نەكات , ئەم ئەزمونەى هەرێَم بۆ ئێوە بوە خێرو بەرەكە ت و بۆ خەڵكیش بوە سەرەتان , خەڵكى داماوو ڕەش و ڕووت , كەس و كارى شەهیدو ئەنفال و كیمیا باران ئەم ئەزمونەیان هێنایە بەر , ئێستا سەیرى ژیانى خۆتان و ئەوانە بكەن , سەیرى ژیانى مناڵەكانى خۆتان و ئەوان بكەن , ئەو ڕۆژەى هاتنەوە بۆ ئەم شارە خاوەنى دینارێك نەبوون, ئێستا بێجگە لە ڤێلاو باخەكان و سەیارەكانتان خاوەنى ملێونەها دۆلارن ئەمە بەچى , خەڵك ئەمە ئەبینێ بۆیە هەرچى داخى دڵى خۆى هەیە پێتان دەرٍێژێ ,خەڵك چۆن شێت و هار نابێت و تەخت و تاراجتان بەسەر یەكدا ناڕوخێنێ , بەس ڤێلاو باخەكەى جەنابت بەقەد باخى دەیان جوتیارى شارەزوورو پیرەمەگرون ئەبێت , ئەمە بەس تۆ , ئیتر بۆ لۆمەى خەڵك ئەكەن , تۆ چویت هەڕەشە لەو خەڵكە بكەیت و چۆن زەرگەتەو كانى كوردە و كانى سپیكەت كرد بە چیچان ئەتەوێت ئەوێش وا لێ بكەیت , ئەوەش بزانە حاكم قادرى پەنجە هەڕەشەكانى تۆو ئاغاكانت باوى نەماوە و خەڵك ناترسێنێ , خەڵك گەیشتۆتە تینى و هێزى لەبەر بڕاوە , بەس چونى تۆ بۆ ناو ئەو خەڵكە هەڕەشە یە و هیچى تر , مدیرى ئەمن لە هەر شوێنێك دەربكەوێت ماناى هەڕەشە یە , ئەمنەكانى جارانیش لە هەر شوێنێك ئەبینران هەر هەڕەشە بوو بۆ ئەو شوێنە 0 ئێوە كرم تێى داون و پێتان نەماوە ,تۆ وەرە بەلاى كارى خۆتەوە چیت داوە لەو جۆرە ئیشانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست