کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەرامبەر سیاستی مه‌سعود بارزانی، كۆسره‌ت ڕه‌سول هه‌ست به‌ سوكايه‌تی ده‌كات

Thursday, 08/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری٦ هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه‌ كۆسره‌ت ره‌سول ئاماده‌يی خۆيی نيشانداوه‌ تا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی ياسای بخوات، به‌ بۆنه‌ی دياريكردنی لە لایەن مه‌سعود بارزانیيه‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌، كه‌ نایەوێت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سوێندخواردنی كۆسره‌ته‌وه‌ ئاماده‌بيت، هەروەها ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ر جێگربێت يا نا، له‌لای من وه‌ك يه‌ك وايه‌وە، چونکە ناتوانيت هيچ ئه‌ركێك جێبه‌جێ بكات، ته‌نها بۆ بودجه‌كه‌ی جێگرايه‌تی ئه‌وه‌ی داوا كردووه‌.
دیسان سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێم نزيك له‌ فواد حسێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی برياری داوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌نوێنه‌رايه‌تی خۆی نيچيره‌ڤان بارزانی يان من (فوئاد حسێن) ڕه‌وانه‌ بكات.
ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ريه‌كانی يه‌كێتی له‌ هه‌ولێرئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌بووه‌، وتوویەتی مادام وایە، ئیدی منیش کاری خۆم دەکەم، لەو شوێنانەی کە دەستم دەڕوات دەیان كيشه‌ بۆ نێچيره‌ڤان و پارتی له‌ سنوری هه‌ولێر و سليمانی دروست دەکەم به‌تايبه‌تی له‌سه‌ر يه‌كسان بوونی ده‌سته‌ڵاته‌كان و پۆسته‌كانی نێوان يه‌كێتی و پارتی له‌ حكومه‌تدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە