به پاڕانه‌وه‌ش که‌س نایه‌وێت قسه بۆ کوردسات بکات
Saturday, 27/02/2010, 12:00
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 26 / 02 / 2010 کاتژمێر 16:35 به کاتی هۆڵه‌ندا
په‌یامنێری کوردستانپۆست توانی دوای په‌یامنێری کوردسات بکه‌وێت، له کاتێکدا خۆیان کرد به ڕێستۆرانێکی کوردی له شاری ده‌نهاخ له هۆڵه‌ندا، پهیامنیرهکهمان ده‌ڵی، زۆر مانه‌وه و زۆریش پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن که‌سێک له میوانه‌کانی چێشتخانه‌که ڕازی بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌ور و خولی دوو کوڕی کوردیان دابوو، نه‌یان ده‌هێشت به ئیسراحه‌ت نانه‌که‌یان بخۆن، ده‌پاڕانه‌وه، به‌ڵکو قسه‌یان پێبکه‌ن، تا تۆماری بکه‌ن و له کوردساتدا لێی بده‌نه‌وه، بڵێن: پێشمه‌رگه مه‌لیشیا نییه، نابێت ووشه‌ی وا به‌کار بهێنرێت.
یه‌که‌م وه‌ڵامی کوڕه گه‌نجه‌که ئه‌وه بوو، ووتی: کاکه زۆر به سه‌راحه‌ت من ده‌نگ ده‌ده‌م به گۆڕان و شتی واش ناڵێم.
په‌یامنێره‌که‌ی کوردسات زۆری لێ پاڕایه‌وه به‌ڵکو هه‌ر چۆنێک بێت شتێکی که‌م بڵێت، دوو گه‌نجه‌که ڕازی نه‌بوون، به‌ڵام پاش پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر وتی: باشه به‌س ته‌نها بڵێ داوا له خه‌ڵکی ده‌که‌م بچن بۆ ده‌نگدان.
ئیتر کوڕه‌که زۆر له ڕوودا داما وتی: تکایه کوردینه بچن بۆ ده‌نگدان.
دوای ئه‌وه له دوو سێ که‌سی تریش پاڕانه‌وه که‌س وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه، ویستیان پاره‌ی خواردنی دوو گه‌نجه‌که بده‌ن، چونکه ئه‌و ڕۆژه تا ئێواره که‌سیان ده‌ست نه‌که‌وت قسه‌یان بۆ بکات، گه‌نجه‌کان زۆر به ڕاشکاوانه ڕه‌فزیان کرد.
په‌یامنێره‌که‌مان توانی به ڤێدیۆ وێنه‌ی پاڕانه‌وه و لاڵانه‌وه‌ی په‌یامنێره‌که‌ی کورد سات بگرێت، که کیژێکه، له‌گه‌ڵ وێنهگرهکهیاندا، وه‌ستاون و ده‌پاڕێنه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڤیدیۆکه‌یه که گیراوه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست