ساماڵ
Thursday, 15/11/2012, 12:00
ته‌م و مژی دیه‌ی منه ، به‌ری ئاسمانی گرتووه
ئاهی ساماڵێکی ونه ، بروسکه‌ی دروست کردووه
ئه‌و ڕه‌هێڵه و لێزمه و تاوه ، له ڕۆحمه‌وه هه‌ڵکشاوه
ڕه‌نگاڵه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌ی به هه‌نسکم ده‌وره داوه
گڕی چه‌خماخه‌ی ئه‌و هه‌وره ته‌زووی ژانی ناو دڵمه
ڕێژنه‌ی به خوڕی بارانی ، ئه‌شکی چری پڕ کوڵمه
من نازانم که چۆن جارێک له‌گه‌ڵ خه‌مما نه‌توامه‌وه
هاوتا له‌گه‌ڵ مه‌رگا زۆرجار به‌بێ ترس سوڕامه‌وه
نازانم که چۆن ڕێڕه‌وی ئه‌م ژیانه‌ی خۆم بگۆڕم
یان چۆن ئاسمانی لیخنم ، به شنه‌ی حه‌زێ بشۆرم
به‌ڵام چیبکه‌م وه‌رز دره‌نگه ، شه‌خته و ته‌مێ به‌ڕێوه‌یه
مۆته‌که‌ی خه‌مێکی سه‌خته ، زه‌نگی مه‌رگێکی پێوه‌یه
بۆیه ده‌بی وه‌ک ده‌روێشێ گاڵۆک و که‌شکۆڵ له شان بم
بۆ ساماڵی ئه‌م ئاسمانه‌م ، هه‌موو ته‌مه‌ن چاوه‌ڕوان بم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست