کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسۆ زه‌ند کاندیدی ژماره‌ چواری پارتی ژینگه‌ پارێز بۆ په‌رله‌مانی سوید له‌ ڤێرملاند.

Wednesday, 25/08/2010, 12:00


حه‌مه‌ ئاسۆ زه‌ندی کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ره‌و ساڵانێکه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌ژی و به‌ هه‌وڵ و کۆششی خۆی توانیوێتی جێگای خۆی له‌ کۆمه‌ڵگای سویدیدا بکاته‌وه‌و... وه‌ک کوردێک ببێته‌ یه‌کێک له‌ کاندیده‌کانی (پارتی ژینگه‌ پارێز) بۆ په‌رله‌مانی سوید. لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید ده‌که‌ین به‌ ده‌نگه‌کانیان کۆمه‌ک به‌ ئاسۆ زه‌ند بکه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ک کورێک له‌ رێگای پارتی ژینگه‌ پارێزه‌وه‌ بچێته‌ په‌رله‌مانی سویدو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و گوتاری پارتی ژینگه‌ پارێزدا داکۆکی له‌ مافی ئه‌و کوردانه‌ بکات که‌ تائێستا به‌هۆی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌رییه‌وه‌ له‌ ژیان و دۆخێکی یه‌کجار دژواردا ده‌ژین. لیڕه‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ بیری کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید بهێنمه‌وه‌ که‌ ئاسۆ زه‌ند خۆی ساڵانێک پێشمه‌رگایه‌تی کردووه‌و کوردێکی پاک و که‌سێکی دڵسۆزه‌و کوڕی مامۆستا که‌ریم زه‌نده‌ که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی به‌خشیوه‌ته‌ کوردایه‌تی و... مامۆستا که‌ریم زه‌ند یه‌کێک بوو له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی  که‌ به‌شداری پێکهێنانی کۆماری کوردستانی له‌ مه‌هاباد کردووه‌و له‌ لایه‌ن پێشه‌وا قازی نه‌مره‌وه‌ پێشوازی لێکراوه‌. مامۆستا که‌ریم زه‌ند خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه‌ یه‌کێک له‌و کتێبانه‌  جوگرافیای کوردستانه‌. ئاسۆ زه‌ند کوری ئه‌و پیاوه‌ تێکۆشه‌ره‌ی کورده‌ که‌ له‌ پێناوی کوردایه‌تیدا ساڵانێک له‌گه‌ڵ باوکیدا له‌ ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیاون. به‌رێزان ئه‌ی کورده‌کانی دا‌نیشتووی وڵاتی سوید ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م بۆ ئه‌وه‌ نووسی که‌ دڵنیابن له‌وه‌ی ئاسۆ زه‌ند کاندیدی پارتی ژینگه‌ پارێز که‌سێکه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی پێبده‌ین و بچێته‌ په‌رله‌مانی سویدو له‌وێوه‌ داکۆکی له‌ مافی ئه‌و کوردانه‌بکات که‌ تائێستا هیچ مافێکیان نییه‌ له‌ وڵاتی سویداو له‌ دۆخێکی گه‌لێک ناخۆشدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنای بیرو بۆچوونی ئاسۆ زه‌ند بن به‌باشم زانی له‌م دیداره‌ کورته‌دا چه‌ند پرسیارێکی لێبکه‌م و بزانین کاک ئاسۆ زه‌ند به‌رنامه‌ی کاری سیاسی چییه‌ ئه‌گه‌ر ببێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.
 
 
 
 
 ئاسۆ زه‌ند  Asso Zand له‌دایك بوی‌ ساڵی  1957  له سلێمانی
 کاندیدی په رله مانی سوید له ڤێرملاند  Vrmland   ژماره 4
 
 
 کاک ئاسۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بگه‌یته‌ په‌رله‌مانی سوید به‌رنامه‌ی کارت چییه‌؟ بۆئه‌وه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی سوید ئاگاداری به‌رنامه‌ی کاری تۆبن؟
 
 
 ئاسۆ زه‌ند . ده‌مه‌وێ  داکۆکی بکه‌م له په‌نابه‌رانی بێپێناسه و بێ نیشینگه و ڕه‌گه‌زنامه‌ ، مافی چونیه‌کبونیان وه‌ک هاووڵاتیانی ئه‌و.وڵاتانه‌  پارێزراوبێت وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵ. ده‌مه‌وێت هه‌مو جۆره جیاوازی  ڕه‌گه‌زیو چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی  له ناو بچێت .
 ده‌مه‌وێ كاربکه‌م بۆ دروست كردنی‌ پردێكی په‌یوه‌ندی فره لایه نی له‌ نێوان وڵاتی سوید و كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی وزه‌و سوته‌مه‌نی. هه‌روها ئاڵوگۆركردنی بیروڕا بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ،‌ ئابوری، زانستی و دیموکراتی .
 واته ‌پرۆژه‌ی پردی (ڤیرملاند) (كورد لاند) بۆ پته‌وكردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیموکراتیه‌کان و‌ ته‌كنیكه‌ گرنگه‌كانی..وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتن  له‌سه‌رچاوه‌ له‌ بن نه هاتوه‌کانی که هه میشه له نۆی بوونه‌وه‌دان و سود به‌خشن به ژینگه وه‌ک :  ئاشی با     Windcraft - گۆڕانی به وزه، خانه‌ی ڕۆژSuncell- - بۆ وه‌رگرتنی هه‌تاو و‌ كردنی به‌ وزه‌ی كاره‌با هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی، وه‌ گۆڕانی بۆ وزه‌ی جۆراو جۆر.
 
 دوو خوێندنی جیاواز دوو میانه‌ی سیاسی جیهانی جیاواز
 هه‌روه‌ک چۆن هاوڕێکانی خه‌باتم له کوردستان هانیان دام بۆ خۆێندنی زانستی ئابوری له دانشگای به غداد 1975، دوایش پراکتیزه پێکردنی ئه‌و بیردۆزه تیوه‌رییه‌ له ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیدا ڕێگه‌ی شاخی پێگرتم له‌ 1983 - 1979 ئه‌وزانسته ئه‌وکاته‌ بۆ ئاسان کاری وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاڵۆزی بنه‌مای ژێرخانو  سه‌رخانی سیاسی و ئابووریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌  وه‌ک کادرێکی سیاسی زیاتر لێهاتوی و به‌توانایی له فاکته‌ره‌ ئابوریه‌کانا ئاماده بکات بۆ تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وباره‌ ئاڵۆزه سیاسیه وه‌بتوانێت بڕێک سه‌رئه‌نجامی شێوه‌ی شیته‌ڵکردنی گشتی ئابوری  Macroeconomicsanalysi  وابه‌سته‌گی پرسیاره سیاسیه‌کانی به ئابوری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ وه‌ڵام بداته وه.
 .  ئه‌و زانستیانه‌ی له‌كۆڵێجی ئه‌ندازیاری وه‌رم ده‌گرت له سوید ساڵه‌کانی 2000 كه‌ هاوتابوون له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ سه‌وزه‌ جیهانیه‌ی 1980‌ وه‌ڵام ده‌ر‌‌ی هه‌ندێک له چه‌ندین گرفتو بیركردنه‌وه‌ی من بوون له چه رخی نوێدا.
 
 کاک ئاسۆ بۆچی پارتی ژینگه‌ پارێزت هه‌ڵبژارد که‌ له‌وێوه‌ کاری سییاسی بکه‌یت ؟
 ئاسۆ زه‌ند .پارتی ژینگه‌ پرۆسه‌یه‌كو بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ زیندوو نوێخوازییه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ فاکتره ئیکۆلۆژیه‌کانی دی دێته کایه ‌.  هیچ جۆره سنور به‌ندی و مه‌رزێكی نییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز. هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌ک و سروشتدا. پاراستنی سوری سیستمه ئیکۆلۆژیه‌که‌ی که یه‌کێکه له هه‌ره‌ مه‌رجه‌ بنه‌ره‌تییه‌کانی درێژه‌ی خه‌باتی . ئیکۆلۆژی) ecology) که زانستێکه بایه‌خ ده دات به هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ چمکه گرنگه‌کانی زینده‌وه‌ر ،که بریتین له : ڕوه ک ،ئاِژه‌ڵ و مرۆڤ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسێ چمکه که له‌ ژیاندا  هه‌ماهه‌نگ بن و سودی لایه‌نێکیان نه درێت به سه‌ر لا یه نێکی تردا . واته سوڕی ژیانی هه‌ر زینده وه‌رێک وه‌ک خۆی بپارێزرێت وه قڕو بنبڕ نه‌کرێت. ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌به‌ری  مانه‌وه‌ی  مافه درێژخایه‌نه‌کانی نه‌وه‌ی ئاینده‌ دابین ده‌کای .) به واتایه‌کی دی گشت که‌ره‌سه‌ خاوه‌کان و سه‌رچاوه زیینده وه‌ریه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌مین و ژێر زه‌مین  به یه‌کجار به کارنه‌هێنرێن و بپارێزرێن.
 
     
 کاک ئاسۆ حه‌زده‌که‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ بیرو بۆچوونت بزانم ژینگه‌ وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی نوێ ؟
 ئاسۆ زه‌ند .ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر ‌شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندیه کاتیه کورته‌کانی خۆی سه‌رچاوه ده‌گرێ ، سه‌ره‌تایه‌کن بۆ تێکوه‌ردانی  سه‌رچاوه سروشتیه‌کان، هه‌روه‌ها تێکدانی باڵانسی دابه شکردنی یه‌کسان و سوڕه‌کانی ژیانیان ، هه‌ڵته‌کاندنی ڕه‌وشی  ئاسایی و له ڕه‌چاو نه‌گرتنی نه‌وه‌کانی ئاینده .
 
 . جیهان له میكانیزم و ڕه‌وتی گۆڕانكاریدا ئه‌وه‌ی پێسه‌لماندین که بیرۆكه‌یه‌كی نوێ‌، بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی شه‌پۆلی سه‌وز خوازییه که ده‌توانێ ڕوبه‌ڕوی کۆن بێت و كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی چالاكیه‌ جیا جیاكانی ژیانی نوێ دا بین بکات وه‌ك:هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی گشت ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان وه‌ک:
  خواردن، هاتوچۆ، خانووبه‌ره، وزه‌، سوته‌مه‌نی و پاراستنی گه‌شه‌ی سوڕه‌کانی گشت گیان له‌به‌رو تێگه‌شتنی ته‌واو له هه‌ماهه‌نگی هۆکاره کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر یه‌کدی که سیستمه ئیکۆڵۆژییه‌که‌ی نه هاژێنێ .
 ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌رێك ده‌گه‌ڕێ بۆ كێشه‌كانی نه‌وه‌ی داهاتو. ده‌یه‌وێ وزه‌ بپارێزێ له‌ڕێگه‌ی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی كاڵا دروستكراوه‌كان له‌ پیشه‌سازیدا.
 بزوتنه‌وه‌ی ژینگه ده‌بێته‌ هێزێك له‌دژی دیكتاتۆری جیهانی و چه‌كی ئه‌تۆمی بكوژ. هه‌وڵ ده‌دات که هێزه‌ دیموكرات خوازه‌كان جڵه و بگرنه‌‌وه‌ ده‌ست.
 کاک ئاسۆ ده‌پرسم لێره‌وه‌ هیچ به‌رنامه‌و دیدێکت هه‌یه‌ بۆ کارکردن بۆ کوردستان ؟
 ئاسۆ زه‌ند .به‌هاوتا له‌گه‌ڵ كاندیكردنم بۆ په‌رله‌مانی سوید هێنانی مه‌سه‌له‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گشت كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ كه ‌خاوه‌نی زێده تر له 45 ملێۆن كه هه‌تا ئێستا وڵاتی خۆی نیه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی مافی چاره‌نوسی و دان پیانانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌.
 كاركردن بۆ هێنانه‌ ئارای بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له سه‌رتا سه‌ری کوردستان و خاوه‌ری میانه و نزیک کردنه‌وه و هێنانی مه‌رامو ئامانجه درێژخایه‌نه نوێخوازه‌کانی‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌  سیاسی و ئابورییه‌‌كانی به‌شه پارچه‌کراوه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بۆ ناوچه‌قی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی سه‌رتاسه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی و ، گرێدانی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌و زنجیره خه‌باته‌وه‌ که دابینی سه نگو قورسای بواری ئابوری و ڕامیاری وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر له سه‌رئاستی جیهانی ڕه‌نگ بداته‌وه‌.
   ئاجێندای سیاسی سه ربه خۆیی نه‌ته‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ل و مه‌رجی وڵاتی و مافه‌کانی پارێزراو ڕیزلێگراوبێت له ناو وڵاته‌ یه‌گرتوه‌كاندا.
 Asso Zand
[email protected]
www.assozand.se
Mobil : 0046-73-7321160, 0750-3172710
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئیمایل ئه‌دره‌س و سایت و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ئاسۆزه‌ند هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ کاک ئاسۆ زه‌نده‌ وه‌ بکات.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە