تاڵەبانی هەم راست دەکا،، هەم درۆ ؟!
Sunday, 09/03/2014, 12:00
دیاردەی نالەباری / مائۆییسم / بۆ نەتەوەی کوردو رێکخراوەی کوردی لەسەردەمی خۆیدا، لە دایک بونی مرۆوێکی وەک جەلال تاڵەبانی بوو کەتوانی تیف تیفەی بداو زاخاوی مێشکی هەزاران گەنجی ساویلکەی کورد بە درووشمی / یا کوردوستان یا نەمان / بەرەو ئاقارێک بەرێ نەخوازراو . تاڵەبانی چۆن لە کومونیستێکی دووئاورە بوو بە کەسایەتێک کە لە دەست پێکی قسەکانیدا ناوی خودای لەسەرزاران نەدەکەوت پێویستی بە لێکدانەوەیەکی دوورودرێژە لە تاقەتی ئەو بابەتەدا جێی نابێتەوە.
چەند ساڵ لەوەی پێش لە ئاخافتنێکی خۆییدا فەرمووی : پێکهاتنی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە .من دەڵێم : هەم راست دەکا وهەمیش درۆ. (یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی تاڵەبانی ئەوەیەکە سیسەتو درۆی تێکەڵ کردووە، درۆی پێ سیاسەتە ! ئەو شیوە ئاکارەش کاری مرۆوی دەست بەتال و درۆزنە) .
بۆ راست دەکات؟ .
تاڵەبانی ئەو کەسەیە کە زۆر بە باشی دەورووبەر و کەسانی نزیکی حیزبەکەی دەناسێ. فەکتەری سەرەکیش دانی پارە پلەی حیزبییە. دەڵێن دەعبای زیرەک بە دندوک پێوە دەبێ. نەوشیروان مستەفا (نەوەی تاڵەبانی) لە کاتی خۆیدا بە بیانوی دامەزراندنی کۆمپانیای وشە، تاسکڵاوێکی مەزنی لەسەر تاڵەبانی ناو بزوتنەوەی / گۆڕانی/ پێ دروست کرد، کە لا ماوەیەکی کورتدا شارە حەیاتەکەی شارۆنی کورد و دەست کاک نەوشیرەوان کەوت ! گۆڕان چی لێ بەسەردێ چۆنی وەردەگرن لەدونیای دەرەوەو ناخۆ تا کوێ بڕشتی دەبێ پێوستە زەمان بڕیار بدا. ئەگەر تاڵەبانی بۆ دەوڵەتی کوردی راستی گوتوە نە لەبەر ئەوەیە کە نەتەوەی کورد شایستەی پێکهێنانی کەیانی سەربەخۆ نین. لەبەر ئەوەیە ئاوی سیاسەتی بارزانی و خۆی خراپ ڕژاوە.
دوو تەوەرەی گرینگ لە سیاسەتی گشتیدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، باوەر بەخۆ بون و باوەری بە نەتەوەکەت. ئەو جووتە لە باشور تەنیا جاش کەوشەکانیان جووتە بۆ خۆیان ئەوەن کە لە بەر چاوانن. ئەو قەیرانەی کە ناخاستە بەرۆکی خەڵکی باشوری گرتووە لەسەردەستی دەسەڵاتی کوردە پاشان داگیرکار. درۆی مەزن لێرە دەردەکەوێ کە هەر کامیان لە کێ بەر کێدان بۆ رازی کردنی فارس و تورک . دەفەرمون بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی گەمارۆ دراسێکان لە برسانمان دەکوژێ! پرسیار ئەوەیە کە، ئەو دەوڵەتانەی ئەندامی نەتەوەیەکگرتوەکانن هەر کامیان چوار جیرانی سەرەکی وچوار جیرانی لاوەکییان هەیە. بۆ لە برسان نەمردون لەو جوتە بپرسن. ئەوەی بۆ ئەو دەوڵەتانەش دەمێنێتەوە چونیەتە بەڕێوە بردنی سیاسەت ئابوری و بازرگانیە لەگەڵ دونیاو دابەزاندنی رێژەی بێکاری وهەژاری.
چەند رۆژی دواییدا لەسەر تکا و پاڕانەوەی ئەندامێکی باڵای .ی.ن.ک. دەسەڵاتی ناوەندی بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت : گوتی مەسعودم قەبوڵ نییە و بە قسەی تۆ (بەڕێز عادل موراد) پارە دەنێرم لەوەش بترازێ ئەگەر دەخوازی وەرە بەغدا پلە و پایەشت دەدەینێ! من ماڵیکی ئەوەندە بە کارامە ناناسم وەها زیرەک بێ. ئەو دوکتورینە لە تارانەوە سەرچاوە دەگرێ. فێلی ئاخوندەکانی تارانە. دەنا کاکە دەخوازێ هەمیسان تێکەڵی شەڕێکی ماڵوێرانکەری دیکە بێ چون ژیانی خۆی لەو کەشو هەوایەدا دەدۆزێتەوە. بەڵام دەسەڵاتی ئێستەی بەغدا دەسەڵاتی سەددام نیە کە خۆی گەوج بکات، شەڕ شەڕی ئابوری و خەریدو فرۆشی پلەو دۆڵارە.
شکاندنی کەرامەتی کورد و کەسایەتی کورد لە کۆمەڵگادا هێدی هێدی دەبێتە داستانی، گیسکی هەیاسی، بەو واتایە رۆژێک پەروارمان دەکەن سەدان رۆژ لاواز. دەسەڵاتێک کە کارمەندو پێشمەرگەو (ئەگەر هەبێ) بازاڕێ وی چاوی لە مانگانەی پارەی ناوەند بێ کوا دەبێ باسی دەوڵەتی کوردی بکات! دوژمن دەزانێ چون و لەکوێ بئاخفێ، مالیکی وەها گلەیی لە پێشمەرگە دەکرد دەتگوت بۆ خۆی چل ساڵ پێشمەرگە بووە و دەیگوت : پێشمەرگە بەقسەم ناکا لە دژی ترۆریستەکان یارمەتیم نادا!؟ تۆ بڵێی بارزانی لەو هەڵویستەی مالیکی حاڵی بووبێ؟ کارمەندی کوردستانی فیدڕاڵمان بەرگەی یەک مانگ نەناردنی مووچەی نەگرت! پێشمەرگەش ئەگەر هەروا بچێ بەرگەی ژیانی بێ مووچەی هەرێم ناگرێ، ژن ومنداڵی هەیە و هەزاران ئارەزوو.
ئەگەر کێشەی نەوت بدرێتەوە بە کۆمپانیای / سۆمۆ/ پاشان دەگاتە سازیو دامودەزگا کانی دیکەی باشور، هێدی هێدی دەمێنێتەوە بنەماڵەیەک و چەند حەوزی هەولێرو چەند ئاوپڕژێن و سەرۆکێکی تەنیا و چاو لەدەست. ئەو ٢٣ ساڵە بارودۆخێکی پێکهێناوە کە کەس توانای ئەوەئ نییە بگەڕێتەو بۆ چیاکان و هەمیسان بە نانە رەقە و دۆی خەڵکی خۆی شۆڕش هەڵگیرسێنێتەوە. هیچ تسۆنامییک لە کۆشکو تەلارەکانیان جووڵەیان پێ ناکا.بەداخەوە من پێم وایە لەو ٢٣ساڵەداهیچ دوژمنێکی کورد نەیتوانیوە کەرامەتی کورد بشکێنێ لە داهاتوشدا ناتوانن. بەڵان ئەو دەسەڵاتە لاوازە بەدەستی کورد و دەسەڵاتی ناکارئامەدی کورد خەریکە کەرامەتی کورد دەباتە ژێر پرسیار.
لە کۆتاییدا چەند رستەیەکیش بۆ کەمپنشینەکانی خۆش نشینی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات ماوە بیڵێم: هەتا دۆینێ دەتانگوت لەبەر خاتری ئەزمونی باشور کۆماری ئیسلامی ناڕوخێنین! ئەو دەبینین کە بەغدا چۆن خەونێکی بۆ دیتوین، دەبڕۆن بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە شەڕ بکەن . چەکە کە لە دەستدانییە، هەر نەبێ هەڵوێست و هەبێ. هەمبوو، هەمبوو، بەکار نایە ، هەمە، هەمە ،بەکار دێ.
بەداخەوە ئەگەر هەمووتان ببنەوە یەک حیزب و یەک ناویش بۆ خۆتان هەڵبژێرن و بگەڕێنەوە رۆژهەڵات گوندێک و بۆ بەڕێوە ناچێ. چون دیتمان لەسەر دەسەڵات چۆن شەڕی براکوژیتان (خۆتڕێن) هەڵگیرساند و ئەو هەمووە بنەماڵەتان جەرگ سووتاو کرد.
جەعفەر کەریمی ٩/٣/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست