ڕانیە شارێك بەدەستى ئازارى گەندەڵى یەو هاواردەكات
Saturday, 12/09/2009, 12:00
ڕانیە شارێك كەلە ڕپىڕیندایەكەم بوو،لەدروست بوونى شەڕى ناوخۆى یەكەم بوولە دروست بونى كوتلە بازى یەكەم بوو،لەسەرهەڵدانى ئەنفلۆنزاى باڵندەش هەریەكەم شاربوو وەلەكاتى هەڵبژاردنەكانى 25/7 یش بێ دەنگ بوو تاكو ئەم بێ دەنگیە دەگاتە سەرۆكى لیستى گۆڕانە نەوشیروان مستەفا بەڵام ئەم پیاوە لەوەڵامى ئەم بێ دەنگیە دەڵێ "نامن دەزانم چۆن بێ دەنگى خۆى دەردەبڕێت و ئەوەبوو لەڕۆژى هەلبژاردنە بێ دەنگى خۆى شكاندو لیتى گۆران توانى دەنگى زۆرینەبباتەوە لەم شارە.ئەمە بۆتاكوئیستاش بەرپرسى ئیدارى یەكێتى نازانێ بۆ؟بەڵام هۆكارەكەى ئاسانە ڕەنگە هاتنى مستەفاچاوڕەش و فوائاد معسوم هۆكارێكى دیارى كێشەكە ببون كە پارەى ئەم میلەتەیان بەشیوە.ئینجا خەڵك دەمێكە دەلێ حكومەت بەرپرسە گەندەڵەكانى ئەم شارە بدە بەریاسا نەى كردوە كەس نیە نەتوانێ گەندەڵیەكان لەشارى ڕانیە دەست نیشان بكات.ئەگەریەكێتى دەیەوێت چاكسازى بكات ئەوەمن ئەم گەندەڵیانیانەى بۆدەخەمە ڕوو باچاك سازیان تێدابكات و تاوانباران بداتە بەردەم لێكۆڵینەوە.گەندەڵیەكانیش بریتین لە دیارنەمانى دەیان تاقیگە لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ،ئەمەجگە لەدزینى ملیۆنان دینار لەلایەن دەستەیەك لەم بەڕێوەبەرایەیتە كە هەموو ڕانیەیەك دەتوانێ ئەم دەستە یە ئاشكرا بكات دیارترنیان نەمانى 28ملیۆن دینارتەنهالەمانگێك دیارنیە .ئەوەى جێگەى نیگەرانیە ئیستائەمانەى ئەم كارەیان كردوە خۆیان گواستۆتەوە بۆبەشەكانى ترى نێو ئەم فەرمانگایە.هەروەها دیارنەمانى ملیۆنان دینارى ووشكە ساڵى وپڕۆژەكان لەلایەن قائیمقامى ڕانیەوە كە هەموى بەڵگەو دیكۆمێنتى تەواومان لەبەردەستە.بەفیرۆچوون وئیختیلاسات كر
دنى زۆرترین پارە لەلایەن سەرۆكى شارەوەانى ڕانیەوە دیارترنیان دابین كردنى بۆجە بۆڕیگاوبانى یەكێك لەشەقامەكان و بێ ئەنجام دانى پرۆژەكە پارەكە فت كراوە .دابین كردنى ئەوبڕە پارەیەى كە تاڵەبانى هێناى لەسەرگیفانى ئەم هەژارانە دابەش كردبەسەر بەرپرسە مشەخۆرەكان.ئەمە جگەلەپێدانى زەوى بەسەرئاغایەكانى ناوچەكەدا.هەروەها چەندین دزى ترلەبىڕێوەبەرایتى دەزگاحكومى و حیزبیەكانى ئەم ناوچەیە كە هەموى لەگیفانى ئەم هەژارنە دەچێتە دەرەوە كە لەبەركرێكارى ڕەنج دیدیەى ئاگایان لەهیچ نیە.خوایە بكەیتوە تۆڵە لەمانە ئینشاللە ئەم جارە بەدەنگیخۆمان زیارتردەنگى لیستە گەندەڵەكان كەم دەكەینەوە ئەوەمان دەوێت كاربۆنەهیشتنى گەندەلێ و سزادانى بەرپرسان بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست