ئێران ناهێڵێت هەڵبژاردن بکرێت ...بۆ .؟
Friday, 23/08/2013, 12:00
1623 بینراوە
دۆخى ئێستەى هەرێم و بەستراوەتەوە بە گۆڕانکارى ناوچەکەوە بە تایبەت ئێران و تورکیا ، هەر ئەو کاتەى لە نێوان تورکیا و ئێراندا کارکرا بۆ ئەوەى کارتەکانیان لە گۆڕەپانى عێراقیدا بخەنە گەڕ ئێران پێگەى خۆى و سەنتەرى خۆى بردە ناوەند بە حوکمى شیعەگەرى و تورکیاش هەولێرى کردە پێگەى سەرەکى خۆى لێرەوە ئێران پێگەکەى خۆى لە کوردستان بەستەوە بە ناوەندەوە کە سنورى سەوز و تەیارى شیعەکانى ناوەندە(سەرۆک کۆمارى عێراق لە یەکێتى) تورکیاش کارى کرد کە پێگەى هەولێر بە تەواوەتى بخاتە سەر خۆى و هەر وا دەرچوو... بەڵام لە هەرێمى کوردستاندا دواى تاڵەباانى و دروست بونى گۆڕان و دۆخێکى نوێ پێگەى یەکێتى لە هەرێم و ڕەوشى ئەمنى عێراق بەرەو خراپتر چوو چونکە کارتەکانى تورکیا و ئەمریکا و ئەوروپا بەهێز تر بوو لە کارتەکانى ئێران و روسیا بە تایبەت دواى نەمانى دەسەڵاتى سوریاى ئێرانى+ روسى لە ناوچەکەدا وە بە هێز بوونى لۆبى ئیسرائیلى کە ئێستە ئێران دەیەوێت پێگە گەورەکەى خۆى لە ڕوژئاوادا بەهێز بکات لە دواى بجوکبونەوەى بەشار و ئەیەوێت وەک کارتێک لە ناوخۆى عیراقیشدا کارى پێ بکات و نەهێڵێت پێگەى خۆى لە باشوردا لاواز ببێت ئەوەش دەزانێت کە بزوتنەوەى گۆڕان داواى ستراتیژى سەربەخۆى نەتەوەیى دەکات وەک یەکێتى نابێتە درێژ کراوەى ستراتیژى ئێرانى بۆیە لە بەرامبەر دەست هەڵگرتن لە ڕۆژئاواى کوردستان داواى حکومەتى بنکە بەهێز و فراوان بکات بۆ مالیکى بۆیە دەیەوێت بەم کارتە پارتى لە تورکیا دور بخاتەوە بیبەستێتەوە بە عیراقێکى بەهێزەوە وە تورکیاو هاوپەیمانەکانى ناتۆ بەوە سەرکەوتو بون کە بڵێن حوکمەتى مالیکى ناتوانیت ڕەوشى عێراق بپارێزێت و ئیسلامیەکانى تورکیا بە نهێنى هاوکارى بەرە توندڕەوکانى عێراق دەکەن لە رێى سونەکانەوە بە مانایەکى تر ئەمریکا هێز بەکار دینێت بو لاوازکردنى هێزەکەى تر بە هاوسەنگى و ناهێڵێت هیچ یەکێک لەمانە لە و چوارچێوە دەربچن کە خۆى پێوستى پێیەتى بۆیە ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت لە باشوردا ئەوا لە زەرەرى ئێران تەواو دەبێت و یەکیتى ئەو قورساییەى نامێنێت کە بتوانێت دەسەڵات بێت لەو ناوچانەى کە سەر بەخۆیەتى چونکە گۆڕان مودێلێکى نوێیە و نابیتە پاشکۆ بە تایبەت سەنتەرى گۆڕان لە ناو سنورى درێژکراوەى ئێراندایە خەریکە لە سنورەکانى تورکیاشدا ببێتە ژمارەیەک کە تورکیا ناچار بێت مامەلەى لەگەڵدا بکات (سەردانى وەفدى تورکیا بۆ لاى گۆڕان و وەفدى گۆڕان بو لاى تورکیا) بۆیە سنورى دەسەڵاتى ئێران دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان لە حاڵەتیکى لەرزۆکدایە بەوەى لە ناو یەکێتیدا سەنتەر نەماوە و لەبەردەم ئەگەرى بچوکبونەوەدایە وە تورکیاش دەیەوێت بەم هەڵبژاردنە پێگەى ئێران و یەکێتى تەواو بچوکبکاتەوە (ئێستە پارتى پێداگرى دەکات لەسەر هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و پارێزگاکان و گۆڵى خۆى کردوە کە سەرۆکایەتى بە ناشەرعى بردوە بەڵام ئەمە تاسەر لە بەردەم ڕاى شەقامدا بڕ ناکات) بۆیە یەکێتى بە بیانوى لاوەکییەوە کە تەنها سینارێوى ئێرانە دەیەوێت هەڵبژاردنەکان نەکرێت خۆ ئەگەر لە ژێر گوشارى هێزە ناوخۆییەکان و شەقامدا ناچاربن بە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان ئەوا پارێزگاکان زەحمەتە بکرێت چونکە یەکێتى کە سەر بە بلۆکى ئێرانە تەواوى دەسەڵات لە دەست دەدات ئەو کات دەبێت پەنا بۆ کارتى ڕۆژئاوا بەرێت لە بەرامبەر باشوردا کار لەسەر بەستنەوەى نێوان هەولێرو بەغداد بکات چونکە لە هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراق و سەرکەوتنى پارتى ئاماژەیە بە سەرکەوتنى بلۆکى تورکیا (ئیتر هەڵبژاردنەکان هەرچونێک بو بێت ئەمەیان باسێکى ترە) دەکاتە کۆتایى هاتنى دەسەڵاتى یەکێتى بلۆکى ئێران ... وە هەروەها درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى مسعود بارزانى دیسانەوە سەرکەوتنە بۆ تورکیا ئەگەر لە ژێر گوشارى تورکیادا بێدەنگیش کرا بێت ئەوا بۆ خۆى هەردوو لا دەکەونە بەردەم نایاسیى بوونى هەردوو حیزب (یەکێتى ئێران +پارتى تورکیا) چونکە هەموو دەسەڵاتەکان سەرۆکایەتى هەرێم و پارێزگاکان و پەرلەمان و شارەوانیەکان و زۆریک لە سەندیکاکان نایاساین بەمە کارتى بەهێز دەدەنە دەست بزوتنەوەى گۆڕان ئەوەش دەزانن کە گۆڕان دەیەوێت ستراتیژى سەربەخۆى هەرێم بێت و دروشمەکانى دروشمى دەڵەتیکە کە سەربەخۆ بێت بۆیە لە ئێستاوە دەوڵەتانى دەور و بەر دەیانەوێ لە گۆڕان نزیک ببنەوە دواى ئەوەى دەزانن کە گۆڕان دەیەوێت بەشدارى حکومەت بکات ... بە مانایەکى کورت ئێران گوشار بۆ یەکێتى دەهێنێت تا هیچ یەکێک لە هەڵبژاردنەکان نەکرێت و بەمە یەکێتى وەک خۆى بهێڵێتەوە ئەگەر چى یەکێتى لە ڕازى بونى بە درێژکردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێم و مانەوەى ناشەرعى مسعود بارزانى لە بەرامبەر پارێزگاکاندا دۆڕاندى بەڵام دەبێتە قازانجى گۆڕان بەوەى گەورەترین کارت دەبێت بە دەستیەوە کە بە ئاسانى دەتوانێت تورکیا و پارتى و ئەمریکا و ئەوروپا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانى نەوت بەکار بهێنێت بۆ ئەوەى هەڵبژاردن بکرێت خۆى بەشێکى گەورە بێت لە پێکهێنانى حکومەتى بنکە فراوان و گرەوەکە بباتەوە بەم مانایە هەر چەند ئێران هەوڵى دواخستنى هەڵبژاردنەکان بدات تەنها ماوەیەکى کەم دەتوانێت بەدەر لەمە ئێران بۆ خۆى بەدەست دەیان کێشەى ناوخۆى و دەرەکیەوە دەناڵێنى بە کەمترین بەش لەم سنورەدا ڕازى دەبێت و ئەوەش بۆ تورکیاو پارتى ئاسانە بۆیە پارتى داواى هەڵبژاردن دەکات ... دەکاتە ئەوەى بڵێن ئەوە ئێرانە هەوڵ دەدات هەڵبژاردن نەکرێت و یاریەکان و کارت و سیناریۆکان بەردەوامن ... بزانین کامیان سەرکەوتو دەبن .