وەزارەتى پێشمەرگە زەوى دەداتە ئەفسەرو كارمەندەكانى و یەكى 150000 هەزار دینار سەرانەیان لێ وەردەگرێ
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
2074 بینراوە
ماوەیەك لەمەوبەر وەزارەتى پێشمەرگەى سلێمانى لەرێگەى كۆمیتەى 15ى وەزارەتەوە نزیكەى660 پارچە زەوییان دابەش كرد بەسەر ئەفسەرو كارمەندەكانیدا كە رەچاوى خزمەت نەكرا وە بەشى زۆرى بەسەر كچ و ژنەكانى وەزارەتدا دابەش كراوە كەبە بەڵگەوە ئافرەتى تیادایە ماوەى ساڵ و نیوێكە دامەزراوە بە واستەو كاغەزى فڵان مەسول ناوى خراوەتە ناو ناوانەوە كە ئەمەش یەكێكى ترە لە گەندەڵى شەرواڵ پیسى كاربەدەستەكانمان كە پێشمەرگەى واهەیە تائێستاش كرێچیەو مووچەكەى بەشى ناكات ،شایانى باسە رۆژى هەینى رابردوو رێكەوتى 24/4/2009 برادەران مەبەست زابتەكانى وەزارەت ئەوانەى كە سوود مەند بوون لەو بڕەپارەى كە لەبرى پارچە زەوییەكاندا بەتایبەت لێپرسراوى كۆمیتەى 15 بەهارە گەشتێكى بۆ هاورێ دزەكانى رێكخست بەرەو گوندەكەى خۆى گوندى پارەزان و لەوێ بەخواردنەوەو بێ هۆشى رۆژیان گوزەراند ئایا جەنابى وەزیر ئاگاى لەمە نییە یان ئەویش دەمى چەور كراوە بەوبڕەپارەیە ى كە وەریان گرتووە ،دەبوایە لەم كاتەدا زیاتر بەدەم خەڵكەوە بچوونایە نەك ئەوەى ئەو خەڵكە تاڵان بكەن و رێز لەخزمەت و ناوى پیرۆزى پێشمەرگە نەگیرێت یان بەمەبەستى تر زەوى بدرێت بەرێژەیەكى زۆر لەئافرەت یان كەسێك كەناوى نییە لە وەزارەتدا و رۆژێك دەوامى نەكردبێت ! كێ دەڵێ ئەم قسانە درۆیە ؟ من ئامادەم ناوى سیانى كەسەكان بدەم كە خەرێكى چین و چى دەكەن یان ئەوانەى كە سەر بەوەزارەت نین و زەوییان وەرگرتووە .