کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریکا لەبەردەم باهۆزی هەڵبژاردن و باهۆزی ساندی (Sandy)دا.... روانینیکی تر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا

Monday, 05/11/2012, 12:00







ئەمریکا لەم رۆژانەدا رووبەروووی دوو باهۆزی هەڵبژاردن و باهۆزی سروشتی رەهیڵەو باوبۆران و زریانی ساندی بۆتەوە.باهۆزی هەڵبژاردن بریارە رۆژی سی شەممەی داهاتو ریکەوتی ٦-١١ کۆتایی پی بیت و باهۆزی ساندیش کۆتایی پی هات دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژیک زیانیکی گەورەی مادی و گیانی بەدواداهات.ئەوەی ئاشکرا دیارە ئەوەیە تا ئیستا باهۆزی هەڵبژاردن زیانی ٦ ملیار دۆلاری بە دوای خۆیدا هینا کە بە گویرەی هەندیک لە چاودیرەکان ئەم ٦ ملیار دۆلارە ئەگەر چی بە رواڵەت دامودەزگا پولی و دارایی یە گەورەکان پیویستە بیبەخشن بەڵام لە راستیدا دەبیت هەموی لە گیرفانی ملیۆنان کەس لە کریکاران و فەرمانبەران و تویژە دەستدەنگەکان بیتە دەرەوەو بە شیوەی باچ لە خەڵک وەردەگیریتەوە.ئەمە سەرەرای بیزارکردنی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئەو ووڵاتەو تەنانەت خەڵکی جهانیش بە پروپاگەندەو بانگشەی هەڵبژاردن.هەر وەک لە یەکیک لە دیمەنە سەرنجراکیشەکانی بیزاری خەڵک لە هەڵبژاردن کە کەنالی ئەی بی سی نیشانی دا کە منالیک دژی ئوباماو میت رۆمنی قسە دەکات و تورە دەبیت و دەڵیت ئەوە چی یە ئوباماو رۆمنی نایەڵن تەماشای فلیمە کارتونی یەکانم بکەم و هەمو کات ئەوانە لەسەر تەلەفیزیۆنن .هەڵبەت لەم بارەیەوە ئەو مناڵەو ملیونان کەسی تر لە مناڵ و گەورە هەقیانە نارەزایەتی دەربرن چونکە بۆ ئەوان ئەو هەڵبژاردنە هیچ گرینگی یەکی نی یەو نابیتە مایەی گۆرانیکی ریشەیی لە ژیانیاندا. هەر بۆیە بە پیی ئامارەکان تا ئیستا لانی کەم بە دریژایی سەد ساڵی رابردوو خەڵکی ئەمریکا ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە هیچ کات زۆرایەتی خەڵک بەشداری ئەم هەڵبژاردنانەی نەکردوە. ئەمە سەرەرای هەمو ئەو پروپاگەندانەی کە سەرانی هەردو حزبی دیموکرات و کوماری دەیکەن بۆ بەرهەقی هەڵبژاردنەکان و لەبارەی رۆڵو دەخاڵەتی خەڵکی ئەمریکا لە هەڵبژاردن و نەخشاندنی سیاسەتەکانی ئەمریکا.
هاوکات باهوزی ساندیش کە بریتی بوو لە باوو بۆران و زریانیکی گەورە و چەند رۆژی خایاند سەرەرای مردنی دەیان کەس زیانی دەیان ملیار دۆلاری گەیاندوە.دیارە ئەوە ش بی گومانە کە هەمیشە ئەم زیانانە بە پلەی یەکەم لە خەڵکی هەژارو کەم دەرامەت دەکەوەی و تا لە ژیانا مابن بۆیان قەرەبو ناکریتەوە .هەرچەند دەڵین دەولەت قەرەبوی خەڵکی دەکاتەوەو کەم تا زۆر ئەو کارەش دەکریت ،بەڵام من خۆم هەر لە چاوپیکەوتنیکدا لەمرۆژانە لە کەنالی بی بی سی کە لەگەڵ کەسانیک کردیان کاتی باهۆزی کاترینا زیانیان لیکەوتوبو حاشایان لەوە دەکرد کە قەرەبو کرابنەوە ، باهۆزی کاتریناش چەند ساڵیک لەمەوبەر روویداو گەورەترین زیانی بە خەلک گەیاند.
لیرەدا پیویستە لەبارەی باهۆزی ساندی ئەوەش بڵیین کە بە پیی لیدوانی هەندی لە سیاسەتمەداران و کەشناسان لە دوای باهۆزی کاتریناو پاش ماوەیەک زانایان پێشبینی باهوزی ساندیان کردوەو دەسەڵاتداران و بەرپرسانیان لی ئاگادار کردۆتەوەو هۆشداریان پیداون کە لەم سەروبەندەدا ئەم باهۆزە بەریوەیەو پیویستە کاربەدەستان ئامادەباش بن و هەوڵ بدریت کەمترین زیانی لی بکەیوتەوە .بەڵام بە پیی بوچونەکانی ئەوانە کاربەدەستان ،بە تایبەتی بەرپرسانی حزبی دیموکراتی ئوباما، ئامانجدارانە ئەو هۆشداری یانەیان بۆ مەبەستی سیاسی یان خۆیان پشت گوی خستوە..
بەڵام بە جیا لە هەمو ئەوانە کە ئاماژەمان پیدا، سەرەرای بانگشەکانی هەردوو حزب لەبارەی دروشمە زەقو بریقەدارەکانیان لەبارەی گۆرانکاری یەوە ،گوایە بەهاتنە سەرکاری هەر کەمیکیان ئاڵوگوری ریشەیی دین بەسەر ژیانی هەمەلایەنی خەڵکی ئەمریکادا ،با سەرنجیکی دروشمو بانگشەو بەڵینەکانی ئوباماو حزبی دیموکرات بدەین کە زیاتر جیگا ئومیدی ملیونان خەڵکی ئەمریکاو سەدان ملیون و بگرە ملیار مرۆڤ بوو لەسەراسەری جهان لەبارەی گۆرانکاری ئیجابی یەوە با بزانین وا دەرچوە...!!!
هەڵبەت پیویستە ئەوەش بڵیین کە رەنگە هەڵبژاردنی ئۆباماو و دروشم و بەڵینەکانی لە چاو زۆربەی هەرە زۆری سەرۆک و حزبەکانی تر، بە تایبەتی کۆماریخوازەکان، لە سەد ساڵی رابردوو لە هەمویان بو بیتە مایەی ئومیدی خەڵک و بگرە کاریکیشی بۆ خەڵک کردبیت، یاخود بۆتە مایەی ئاڵوگوریک لە سیاسەتەکانی ئەمریکا ،بە تایبەتی لەبارەی ئەوەی کە بۆ یەکەم جار لە هەمو مێژووی ئەمریکا کەسیکی رەش پیست حزبەکەی کاندیدی کردو بوە سەرۆکی ووڵاتیک کە لە میژوودا ناسراوە بە پیادە کردنی جیاوازیکاری رەگەزی لە مەیدانی رەنگی پیست و ژن و پیاودا کە لەم بارەیەشەوە تا ئیستا کەمترین هەل رەخساوە بۆ ژنان بۆ خۆ هەڵبژاندن بۆ سەرۆکایەتی .
دیارە گەر قسەیەک لەسەر ئاڵوگۆرو ریفۆرمی بەرچاو بکریت لە نیو زۆربەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئەوە لە واقعدا هەر دەبیت قسە لەسەر هەڵبژاردنی خودی ئۆباما بکریت وەک سەرۆکیکی رەش پیست و لوت شکاندنی سیاسیەتی رەگەز پەرستانەی دەستەی فەرمانرەوای ئەوو وڵاتە بە دریژایی میژوو.
یاخود ریفورمیکی تر کە شایانی ئاماژە بیت دانی بیمەی دەرمانی بوو بە چەند ملیون کەس لە خەڵکی کەمدەرامەت و ئەمەش دەسکەوتیکی بەرچاو بوو.
بەڵام کاتی ئەمانە لە بەرامبەر دەیان بەڵین و بەرزکردنەوەی خواست و دروشم کە لە پیش هەڵبژاردن بەرزیان کردبوە هەر هیج نی یە.لەمە واوەتر گەر بەراوردی ژیان و گوزەرانی سەدان ملیون لە خەڵکی ئەو ووڵاتە بکەین لە هەژاری و نەداری و بی خانەو لانەیی و بیداوو دەرمانی و سەختی و گرانی خویندن و پەروەردو بیکاری سەرسورهینەرو لەشفرۆشی و توش بون و ئالودەبون بە مادە هۆشبەرەکان و ئەلکهولی یەکان دزی و دەیان دیاردەی تر ئەوە دەگەینە ئەو راستی یەی کە ئوباماو حزبەکەیشی هچیان نەکردوەو تەنها بە قازانجی گەورە سەرمایەدارەکان و مۆلیتی ملیونیرەکان و ملیاردیرەکان و کۆمیانیا زەبەلەحەکان کاریان کردوە. لیرە ئەوە بەسە ئاماژە بە ئیفلاسی بانکی لیمان برازەر بکەین لەسەرو بەندی هەڵبژاردنی خودی سەرۆک ئۆباما کە چون پاش ئیفلاس بونی ئەو بانکە چەند ملیار دۆلار قەرەبویان کردوە ئەمەش هەمووی لە گیرفانی باجی ملیونان کەسی کریکارو فەرمانبەری کەمدەرامەت.
هاوکات خۆ ئەگەر لە ئاستی سیاسەتی دەرەکی و نیودەوڵەتی و میلیتاریزمی یەوە قسە بکەین ئەوەش بەهیچ شیوەیەک ئاڵوگۆریکی نەک ریشەیی، بەڵکو رواڵەتیشی بەخۆیەوە نەدیوە.
سیاسەتی داگیرکاری و هاوکاری و هاوپشتی لەگەڵ کۆنەپەرسترین هیزو دەوڵەت و دەستەوتاقمی دژە ئینسانی و کۆنەپەرستی هەر بەردەوامە. لەوانە هاوپشتی و کۆمەکی رەهای دەوڵەتی رەگەزپەرستی ئیسرائیل و تاقمی ئەوپەری راسترەوەی ئەو ووڵاتە بە سەرۆکایەتی نەتەنیاهو ،و هاوکات هاوکاری و کۆمەکی هەمەلایەنەی سیاسی و مادی و مەعنەوی دەستەو تاقمە تیروریستی یە ئیسلامی یەکان و دەوڵەتو رژیمە ئیسلامی یەکان لەوانە سعودیە و تورکیاو ئیخوانی یەکان لەهەمو ووڵاتان .تەنانەت گەر لە هەندی شوین و ووڵات دژایەتی بە رواڵەت تالیبان و قاعدە دەکات بەڵام لە چەندین بارو لە چەندین وولات هاوکاری یان دەکات . یا لانی کەم ریگا خۆش دەکات بو هەندی رژیم تا کۆمەک بە قاعدە بکەن.راسترین بەلگە لەم بارەیەوە ئەو زانیاری یانەیە کە لەم دوایانە بلاو بۆتەوە لەبارەی فرسەت رەخساندن بۆ هاوکاری قاعیدەیی یەکان لە سوریا بۆ ئەنجامدانی کردوەی تیرۆریستی و خۆ تەقاندنەوە .
تەنانەت پاڵپشتی رەهاو بی ئەمما و ئەگەری لە دەوڵەتی رەگەزپەرستی تورکیا بە باڵی ئیسلامی سیاسی یەوە کە ئیستا ئوردوگان و حزبەکەی نوینەرایەتیان دەکەن. یاخود باڵی بورژوا ناسیونال ئەتاتورکیستی میلیتاریستی کە دەیان ساڵ هاوکاری یان کردو لە بەرامبەر چەوسانەوەو کوشت و بری ئەو دەوڵەتە بۆ خەڵکی کوردستانی تورکیا نەک هەر نوزەیان نەکردو رەخنەیان لی نەگرت بەڵکو لەهەمو ئاستیکدا هاوکاریان کردن و شەرعیەتیان دەدا بە تیرۆری دەولەتی و لەشکرکیشی تورکیاو هاوکاری کردنی سیاسی لۆجیستی بۆ لەناو بردنی پەکەکەو هەر جولانەوەیەکی کوردستانی تورکیا.لەمبارەیەوە بەشداریان لە دەرپەراندنی ئوجالان لە سوریا و پاشان رفاندنیان بۆ تورکیاو زیندانی کردنی تا ئیستا نمونەی ئەو هاوکاریە ئیرهابە دەوڵەتی و نیودەوڵەتی یەیە .جا راستە ئەمە لەسەردەمی ئوبامان نەکراوە بەڵام بی گومانە ئوباماش تا ئیستا هەم بەرگری لەو تاوانە چەپەڵە دەکات و هەم بەردەوامە لە هاوکاری دەوڵەتی ناسیونال ئیسلامی فاشی تورکیا.
تاکە رژیمیک کە ئوباماو ئەمریکا خۆیان وا پیشان دەدەن کە دژین ئیران و رژیمی ئیسلامی یە کە ئەوەش نەک لەبەر ناوەرۆکی کۆنەپەرستی ئیسلامی و دژی ئیسانی یەوە بەڵکو بەخاتری ئەوەی جمهوری ئیسلامی بە گشتی و باڵی ئەحمەدی نەژاد بە تایبەتی نە دەتوانن و نە دەیانەوی هاوریک بینەوە لەگەڵ ستراتیژی ئابوری و سیاسی ئەمریکا .
بەڵام لە بەرامبەر سەرکیشی یەکانی ئەحمدی نەژادو جمهوری ئیسلامی و هەوڵەکانی بۆ دەسراگییشتن بە چەکی ئەتومی گەورەترین ئابلوقەی ئابوریان خستوتە سەر ئەو ووڵاتە کە تەنها بە زیانی ئاشکرای خەڵکی کریکارو زەحمەکیشی ئیران و بزوتنەوەکەیانەوە دەشکیتەوەو کەمەری ئەوانی دەشکینی. هاوکات ئەمەش دەستی رژیمی ئیسلامی زیاتر کردۆتەوە بۆ کوشتو برو سەرکوتی زیاتر بە بەهانەی ئابڵوقەو نارەزایەتی دەربینەوە.
بە کورتی ئەگەر وا بیتە بەرچاو کە سیاسەتی ئوباماو دیموکراتەکان زۆر جیاوازە لە میت رۆمنی و کۆماری یەکان وەک خۆیان و لایەنگرانیان لە ناوەوەو دەرەوەی ئەمریکا بانگشەی بۆ دەکەن و وەک ژەهر دەرخواردی خەڵکی دەدەن ئەوە نەک هەر وا نی یەو خۆشیان زۆر جا بە ئاشکرا دەڵیین جیاوازی ئەوان تەنها تاکتیکی یەو بەس .ئەوان هەردو لایان مەبەستیان سەروەری و باڵا دەستی ئەمریکاو سەمایەی ئیمپریالیستی یانە لە هەمو روویەکی سیاسی و ئابوری و سەربازی یە بەسەر جهاندا .خۆ ئەگەر ئەم چەند ساڵەی دوایی لەم بارەیەوە کورتیان هیناوەو ناچاربونە بودجەی سوپاو سی ئای ئەی و ئیف بی ئای و دەیان دەزگای سەرکوتی تر کەمتر دانین لە چاو سالانی پیشووەوە، یاخود سیاسەتیکی نەرمتر پەیرەو بکەن لە ئاستی جهان ئەوە هۆکارەکەی ویرای نارەزایەتی خەڵکی ئازادیخوازی ئەمریکاو جهان بە رووی سیاسەتی میلیتاریستی و ئیمپریالیستیاندا هاوکات پاشەکەشەیەتی لەبەرامبەر جەمسەرە تازە دروسبوکانی لە چەشنی چین و روسیاو یەکیتی ئەوروپاو ئەوانی تر و گۆرانی تەرازوی هیز لە ئاستی جهانی بە زیانی ئەمریکا.ئەمە سەرەرای قەیرانی قوڵی ئابوری کە لە رووی ئابوری و سیاسی و سەربازی یە کەمەری ئەمریکای شکاندوە.
بۆیە ئەگەر لەم گۆشە نیگاو روانینە بە قازانجو بەرژەوەندی سیاسی و چینایەتی جەماوەری ستەمدیدەی ئەمریکاو جهانەوە سەرنجی باهۆزی هەڵبژاردن وباهۆزی ساندی بدریت و لیکبدریتەوە ئەوە هیچ لە قازانجی جەماوەری ئەو ووڵاتە لە کریکاران و تویژە کەمدەرامەتو دەستەنگەکان نی یە و بگرە هەمو ئەوان باجەکەی دەدەنو هەردوکیان باهۆزیکن لە دژی جەماوەر.وە سەرکەوتنی ئۆباماو دیموکراتەکان بۆ دەورەیەکی تر هیچ ئاڵوگۆرو وەرجەرخانیکی سەرسورهینەر لە ئاستی ناوەوەو دەرەوەی ئەمریکا بەدی ناهینیت.
بە پیچەوانەی خۆش خەیاڵی و سەرەگیژکەی کەسان و هەندیک لایەنەوە، بە تایبەتی رۆشنبیرانو رۆژنامەنوسان و نوسەرانیکی ئەم رۆژگارانەی نیولیبرال و سوسیال دیموکرات بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی لە ئەمریکا کە وا دیتە پیش چاویان کە خەڵکی ئەو ووڵاتە زۆر بەهرەمەندن لە دەوڵەتو حکومەتیک کە نوینەری راستەقینەیانە، ئەمە بۆ زۆربەری زۆری خەڵکی ئەمریکا نەک هەروا نی یە بەڵکو ریک بە پیچەوانەوەیە. خۆ ئەگەر هەر کەسیک کەمیک بە راشکاوو رۆشن قسە لەگەڵ خەڵکی سادەی ئەو ووڵاتە بکات و دایەلوگ بکات بە ئاسانی بۆی دەردەکەوی کە چۆن بەشی زۆریان دژی سیاسەتی ئەو دەوڵەتەن. وە یەکسەر دان دەنین بەوەدا کە ئەگەر چی دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکا ئاوا میلیتاریست و داگیرکارو شەرانگیزەو یاخود بە رواڵەت وا دیتە پیشە چاو کە خەڵکەکەی رۆڵو نەخشیان هەیە لە دانانی ئەو دەوڵەتە ئەوە وا نی یە بەڵکو ئەوەی فەرمانرەوایی دەکات لە واقعدا تەنها خاوەنی کۆمپانیا مۆلتی ملیاردیرەکانن و سەرانی هەردو حزب و دەزگا گەورەکانی وەک سی ئای ئەیی وئیف بی ئای و دەزگای ئەنتەرپرایزە...هتد .
ئەگەر سەرۆک و ئەندامانی مەجلسی سەنیت بە هەڵبژاردنی دەنگی راستەوخۆی خەڵکە ئەوە ئەوانە بە هەڵبژاردنی دەنگی خەڵکی نی یەو جەماوەری ئەمریکا هیچ رۆڵیکی یان لەوانەدا نی یە. هەر بۆیە دەبینین لە روانگەی پاراستنی بەرژەوەنی یە ئابوری و سیاسی یەکانی ئەو دەزگایانەوەیە کە نزیک بە سەد ساڵە دەسەڵات لە لایەن ئەم دوو حزبەوە دەستاودەستی پی دەکریت و نەیان هیشتوە هیچ حزبیکی تر ببیتە هیزی سی یەمو ململانیان لەگەڵ بکات.وە دەبینین لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردیشەوە ئەم دوو حزبە نەک هەر دەیانەوی تاکرەوانە فەرمانرەوایی ئەمریکا بکەن بەڵکو گەرەکیانە هەر خۆیان فەرمانرەوایی هەمو جهان بکەن. لەم دوو دەیەیەدا دەیان نەخشەو ستراتیژی سیاسی و سەربازی یان دارشتوەو هەوڵیان داوە جیبەجیی بکەن لە پیناوی کۆنترۆل کردنی ئابوری و سیاسی جهاندا.
بەڵام ئەوەی تا ئیستا وای کردوە کە ئەم راستی یانە کە خەڵکی ئەمریکا و دەیان و سەدان کەسایەتی وەک نەعوم چومسکی کە دەرکی دەکەن لە بەرجاوی خەڵکی جهان ئەو راستی یەکان بشارینەوە ئەوە زیاتر ماشینی میدیای زەبەلاحی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە سی ئین ئین و بی بی سی ئەی بی سی و دەیان دەزگای ترە کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لەم ژەهر دەرخواردکردنە بەوەی کە دەوڵەتی ئەمریکاو هەردوو حزبەکەی بە نوینەری تەواوی خەڵکی ئەمریکا دەزانن.
هەر بۆیە شکاندنی شوشەی پەنجەرەیەک لەم ماشینی راگەیاندنانەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و سەرشۆرکردنەوە بۆ ناوەوە و چاو پیاخشان بە دیوی ناوەوەو شتە شاراوەکانی دەستەی فەرمانرەوای سەد ساڵەی ئەو ووڵاتە واقعیەتی زیانەکانی باهۆزی هەڵبژاردن و باهۆزی ساندیمانیشمان زیاتر بۆ رۆشندەکاتەوە.بیگومان ئەمە ئەرکیکی گەورەی هەر کەس و لایەنیکی کۆمۆنسیت و ئازادیخوازی دژی سەرمایەداری ئیمپریالیستی ئەمریکایە کە ئەم واقع و راستی یانە بۆ رای ئازادیخوازی جهان روون بکاتەوە.
سەرەتای نۆڤەمبەری ٢٠١٢


[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە