کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانیاریی، زانیاریی له‌سه‌ر پارتییه‌كانی سلیمانی كۆده‌كاته‌وه‌

Thursday, 04/10/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 3 سلێمانی
له‌نویترین پیلانی ده‌زگای زانیاری له‌ رێگه‌ی بنكه‌كانی ئاسایشی سلیمانییه‌وه‌" به‌پێی فۆرمێك داوای زانیاری وورد و نوێ له‌سه‌ر ته‌واوی پارتییه‌كانی ناو شاری سلیمانی كردووه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌زگاكانی پاراستن و ئاسایش و زیره‌ڤانی ده‌وام ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نووسینگه‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ریوه‌به‌ری ئاسایشی سلیمانی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێراگه‌یاندوین كه‌، دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ساردی نیوان پارتیی و یه‌کێتیی، ئیستا حیزبه‌که‌ی تاله‌بانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه داڕیژ و پیلاندانراو خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ له‌سه‌ر پارتییه‌كانی ناو شاری سلیمانی، ئه‌و ئه‌ركه‌ش دراوه‌ته ‌بنه‌كه‌كانی ئاسایشی سلیمانی، ئه‌و فۆرمه‌ی كه‌ ئاماده‌شكراوه‌ زیاتر له ‌20 پرسیاری له‌خۆگرتووه‌،له‌ نێو ئه‌و خشته‌ی فۆرمانه‌دا داوای زانیاری كاتی چوون و هاتنیان بۆ ماڵه‌كانیشیان كراوه‌.
شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پاراستنیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ سلیمانی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجامدابوو، به‌لام ئه‌وه‌ی پاراستن، ته‌نها کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی بوو له‌ سه‌ر ئه‌فسه‌ر و كادیرانی ده‌زگای زانیاری و ئاسایشی سلیمانی‌، جگه‌ له‌وه‌یش ماوه‌یه‌کی دووریشه‌ که‌ زانیارییان له‌سه‌ر کادیر و ئه‌نجامانی یه‌کێتیی له‌ هه‌ولێر و ناوچه‌کانی دیکه‌ کۆکردۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە