هه‌واڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دیکه به ناوی "ته‌ڵعه‌ت خدر" که به شێت له دانیمارک خانه‌نشین کراوه
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
دوێنێ 03.08.09 ڕۆژنامه‌ی ئێکسترابلادێتی دانیمارکی هه‌واڵی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دیکه‌ی کوردی بڵاوکرده‌وه به ناوی "ته‌ڵعه‌ت خدر سه‌یفه‌دین" بڵاوکرده‌وه. که سه‌ر به لیستی یه‌کێتیی نیشتیمانییه. ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه له دانیمارک وه‌ک شێت خانه‌نشینکراوه و پاره‌ی سۆسیال ده‌چێته سه‌ر کۆنتۆکه‌ی و له کوردستانیش ئه‌ندام په‌رله‌مانه و مووچه‌ی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی کورد ده‌کاته باخه‌ڵیه‌وه. ئه‌مانه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیی له کوردستان وه‌رده‌گرن، که خودی ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دانمارکیی خه‌وی پێوه ده‌بینێت و له خه‌ویشیدا ده‌ستی ناکه‌وێت. کوردستانپۆست 3 ساڵ به‌رله‌ئێستا ناوی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسێکی شێتی بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانی کوردستان هیچ هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ریان وه‌رنه‌گرت. ئێستا ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه شێتانه ئابڕووی کوردیان له هه‌نده‌راندا بردووه. ئه‌وانه‌ی به مادده سڕکه‌ره‌کانه‌وه ده‌گیرێن زۆر له‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه شه‌ره‌فمه‌ندارترن.
کوردستانپۆست لینکی هه‌واڵه‌که‌ی له یوتوبه‌دا داناوه که له ته‌له‌ڤیزیۆنی که‌ناڵی 2ی دانیمارکی شه‌وی 4 8 2009 بڵاوی کردۆته‌وه. شایانی باسه، ئیستا ڕاگه‌یاندنه‌کانی دانیمارکی و دائیره‌کانی په‌یوه‌ست به‌و سکانداڵه‌ی که کورده ده‌سڵاتدا ر و په‌رپرسه‌کان به وه‌رگرتنی پاره‌ی نایاسایی له ئه‌وروپا ده‌ستیان داوه‌تێ، به‌دواداچوونی له سه‌ر ده‌که‌ن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام هه‌واڵه‌کانتان بۆ بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
شایانی باسه وه‌ک کوردستانپۆست هه‌واڵیکی دیکه‌ی پێگه‌یشتووه وا له سوید و نه‌رویژ و فینله‌ند او ئه‌ڵمانیاش خه‌ریکن به‌دواداچوون له سه‌ر ئه‌و کوردانه بکه‌ن، که له کوردستان کاربه‌ده‌ست و ده‌ستڕۆیشتوون، له وڵاته‌کانی ئه‌مانیشدا پاره‌ی سۆسیال و خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، پیرۆز مه‌سعود و جه‌لال بۆ خۆتان و بۆ کارتان و بۆ گه‌نده‌ڵیی خۆتان و داره‌ده‌سته‌که‌تان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست