هۆنراوەیەك بۆ سەباحی عەلی قارەمان
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
رۆژنامەنوسێكی ئازادە
لەت لەتی بكەن واز نادا
باریكی بكەن وەكوو جگەرە
وەكوو كوڕى ئەم شارە كون كونی بكەن وەكوو جیڤارە
دەست هەڵناگرێت لەم كارە
لەهیچ بەرپرسێك ناترسێ
بەرامبەریان دەوەستێ
هەركەس گەندەڵ بێ دەیخاتە ڕوو
ریسوای دەكات دەیبات ئابڕوو
ئەوەى باش بێت بۆی بكرێت
بڵاوى دەكاتەوە لەئینتەرنێت
من كارەكانیم زۆر لا باشە
وێنەكەى خۆی دەخاتە سەر شاشە
چونكە قسەكانی زۆر حەقە
لەلاى بەرپرسان زۆر زەقە
چەند جارێك هەڕەشەى لێكراوە
بەڵام ئەو گوێی پێ نەداوە
رۆژنامەنوسێكی چالاكە
لەچاوسوركردنەوە بێباكە
لەسەر گەندەڵی دەنوسێ
لەمردنیش ناترسێ
دەستخۆشیت لێدەكەن گەنجان بەكۆمەڵ
بڕوخێ گەندەڵ بڕوخێ گەندەڵ
كفری 31/8/2009
تێبینی/ لەبەر بێ ئەخلاقی یەكێتی بەوەى نانبڕاوم دەكەن، بۆیە نەموێرا ناوی خۆم بنوسم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست