کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی و سه‌دام حسێن زاواکانی خۆیان تیرۆر کرد!

Wednesday, 02/02/2011, 12:00


(ئه‌گه‌ر مه‌سعود سه‌رده‌شتی نه‌کوشتایه‌، ئه‌وسا نێچیری ده‌کوشت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ددام بچێت ده‌بوو زاوایه‌کی خۆی بکوژێت، جا زاواکه‌ راسته‌قینه‌ بێت، یان خه‌یاڵی گرنگ نییه‌، بۆیه‌ مه‌سعود ئه‌مه‌ی کرد).
دیکتاتۆره‌کان، ته‌نها له‌شکڵدا له‌یه‌ک ناچن، به‌ڵکو له‌ کرداریشتا له‌یه‌ک ده‌چن. هه‌رچه‌نده‌ من پێناسه‌ی تایبه‌تییم بۆ دیکتاتۆر هه‌یه‌، سه‌دام و مه‌سعود بارزانیی وه‌کو یه‌کتر ناچن، چونکه‌ سه‌ددام سه‌رۆکی وڵاتێکی باوه‌ڕپیکراو بوو، مه‌سعودیس سه‌رۆکی هه‌رێمێکی باوه‌ڕ پێنه‌کراوه‌، وه‌ک ده‌وڵه‌ت شه‌رعییه‌تیی نییه‌، که‌وابوو له‌ فه‌رهه‌نگیی سیاسییدا پێناسه‌کردنی هه‌ردووکیان به‌دیکتاتۆر، هه‌ردووکیان له‌ یه‌کتر دوور ده‌خاته‌وه‌‌. دیکتاتۆر پێناسه‌یه‌کی سیاسییه‌ زیاتر له‌وه‌ی عه‌سکه‌ریی بێت، هێتله‌ر، مۆسۆلینی، ستالین و هتد.. ئه‌مانه‌ دیکتاتۆرن،  له‌ دیکتاتۆرییه‌ته‌که‌ی خۆیاندا جوانییبوونی تێدایه‌، که‌ له‌ سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌ وڵاتپاریز و دڵسۆزی خاک و نه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ددام و ئه‌وانی تر، که‌ ده‌کات به‌ دیکتاتۆر، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ مه‌سعود له‌ دیکتاتۆربوون دوور ده‌خاته‌وه ئه‌و جوانییه‌ش له‌ مه‌سعود تێدا به‌دی ناکرێت، زۆر که‌س پێی باشه‌ که‌ به‌ مافیا پێناسه‌ بکرێت، من ئه‌مه‌ش به‌ ره‌وا نازانم و غه‌در له‌ مافی ده‌که‌م، چونکه‌ مافیا ژن ناکوژێت‌، یارمه‌تیی هه‌ژار ده‌دات،  پاره‌ و یارمه‌تیی خه‌ڵکی په‌ککه‌وته‌ ده‌ده‌ن، ئازا و نه‌ترسن، مه‌سعود بارزانیی  ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌شی تێدا نییه‌. من له‌وه‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ناڕۆم چونکه‌ مه‌به‌ستێکی ترم له‌ نووسینی ئه‌م باسه‌دا هه‌یه‌.
سه‌دام کامیل زاوای سه‌ددام بوو، که‌ ئیتر نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه‌ و گوزه‌ران بکات، بۆیه‌ به‌غدادی جێهێشت و له‌ده‌ست سه‌دام حسێن ڕایکرد. سه‌دام کامیل له‌ ڕه‌شه‌کوژی و تیرۆر و دزییدا که‌مته‌رخه‌می نه‌کردووه‌، که‌متر نه‌بوو له‌ سه‌دام حسێنی خه‌زوری، دیکتاتۆره‌کان هه‌میشه‌ له ‌سه‌ر پاره‌ و پاوانکردنی ده‌سه‌ڵات له ‌شه‌ڕدان، بۆیه‌ له‌کوێدا سه‌یری مێژوو یان ئێستای هه‌ر ڕژێمێکی دیکتاتۆری ده‌که‌یت، هه‌موویان گرفتی ناو خێزانه‌کانیان وه‌ک مۆرانه‌ کرمێی کردوون.
سه‌دام حسێن به‌ته‌ڵه‌که‌ سه‌دام کامیلی زاوایی و براکه‌ی هێنانه‌وه‌ له ‌ئوردنه‌و، هه‌مان شه‌و کچه‌که‌ی پێ ته‌ڵاق دا، رۆژی دوایی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید هه‌موویانی تیرۆر کرد و له ‌کۆڵ گه‌لی عێراقی کردنه‌وه‌.
سه‌دام کامیل زاوای راسته‌قینه‌ی سه‌دام حسێن بوو، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی سه‌رده‌شتی تیرۆر کرت بۆ ئه‌وه‌ی، که‌ له‌خه‌یاڵیدا کچێکی مه‌سعود بارزانی هێنابوو ، له‌خێڵی بارزانیدا ئه‌مه‌ قابیلی قبوڵ نییه‌، کچ بده‌ن به‌ سۆرانی، لێ ئه‌وه‌نده‌ مێشک بۆگه‌نن، ده‌ڵێن کوڕی ئێمه‌ با سواری کچی سۆرانی ببێت، بۆیه‌ ئه‌و ساته‌ی  که‌ سه‌رده‌شتی تێدا تیرۆرکرد، له‌ لای ئه‌و به‌ خه‌یاڵ سۆرانییه‌ک ده‌ستدرێژی شه‌ره‌فی له‌ جامانه‌ سوورێک ده‌کرد، بۆیه‌ بڕیاری شه‌هید کردنی کاکه‌ سه‌رده‌شتی دا، به‌نامه‌ردانه‌ که‌سێکی جوامێریان شه‌هید کرد.
 سه‌رده‌شت له‌فه‌نتازیادا و له ‌تاو ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌ ی که‌ بنه‌ماڵه‌ ترسنۆکه‌که‌ی بارزانی فه‌راهه‌میان کردووه‌ بۆ خه‌ڵک، سه‌رده‌شت له‌ خه‌یاڵدا ده‌یه‌وێت خۆی بکاته‌ زاوای مه‌سعودو ببێته‌ ئاوه‌ڵ زاوای نێچیر، ئه‌گه‌ر چی من دڵنیام، کاکه‌ سه‌ر ده‌شت قه‌ت نه‌یویستوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانێکی دز و ترسنۆک و نیشتمانفرۆشدا خزمایه‌تی بکات ، به‌ڵام مه‌سعود و هه‌زار (حه‌رامێک)ه‌ ئه‌وه‌ به‌ ته‌عدا ده‌زانن له‌سه‌ر عه‌شره‌ته‌که‌یان و بڕیاری تیرۆر کردنی ده‌ده‌ن، بینیتان له‌مه‌شدا مه‌سعود ویستی لاسایی سه‌دام بکاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شتی شه‌هید نه‌کردایه‌ ئه‌وه‌ له ‌پلانی ئه‌وه‌دا بوو نێچیر بکوژێ، چونکه‌ ده‌بوو یه‌کێک له ‌زاواکانی بکوشتایه‌، ئه‌گینا له ‌سه‌دام نه‌ده‌چوو، نابین له‌دانیشتنه‌کانیشدا ده‌یه‌وێت لاسایی سه‌دام بکاته‌وه‌ و وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌ خرپنه‌کانی له‌سه‌ر کورسێ فۆڕمیکاکه‌ داده‌نێت و قسه‌ ده‌کات.
سه‌دام کاتێ زاواکه‌ی خۆی کوشت ووتی: ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌وه‌ عه‌شره‌ته‌که‌مانه‌ خیانه‌ت قبوڵ ناکه‌ن و تۆڵه‌یان کردۆته‌وه‌ ، مه‌سعودیش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌فی عه‌شره‌ته‌که‌یان سه‌رده‌شتی به‌خه‌یاڵ زاوای تیرۆر کرد و شه‌هیدی کرد، بۆیه‌ له ‌ئیستادا ئه‌م بابه‌ته‌م وروژان دوای ماوه‌یه‌ک که‌سه‌دام حسێن سه‌دامی زاوای کوشت بۆ خۆشی له‌کونه‌ سه‌گێکدا گیرا و کۆتایی به‌دیکتاتۆره‌که‌ی عێراق هات . مه‌سعودیش نزیک بۆته‌وه‌ له‌ کۆتایه‌کانی ڕۆژانی حاکمێتی.
سه‌دام که‌سایه‌تییه‌کی هێنده‌ ترسنۆک بووه‌، هه‌رگیز حه‌زی نه‌کردوه‌ هه‌واڵی ناخۆش ببیستێت، کاتێک ته‌نگه‌ژه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق دروست بووه‌ سه‌دام زۆر ترساوه‌ داوای کۆ بونه‌وه‌ی کردوه‌ و داوای کردوه‌ ئامۆژگاری له‌ وه‌زیره‌کان کردووه‌.
بۆیه‌ (ریاز ئیبراهیم) وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌که‌مێک نیگه‌رانییه‌وه‌ پێشنیاری کرد ،به‌ڵکو سه‌دام به‌شێوه‌یه‌کی کاتی جێی خۆی جێبهێڵیت و دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئاشتی به‌ر قه‌رار ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی .سه‌دام ڕاسته‌وخۆ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌رده‌کاته‌ده‌ره‌ و هه‌ر له‌وێدا ونی ده‌که‌ن و بۆ به‌یانی لاشه‌که‌ی به‌پارچه‌پارچه‌کراوی ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ که‌سوکاره‌که‌ی.
مه‌سعودیش به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر که‌سێک هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێبکات و بڵێ بابه‌ تۆ ماندوویت بڕۆ بۆ ئیتاڵیا پشویه‌ک به‌ خۆت بده‌،  مه‌سعود راسته‌و خۆ پلانی له‌ناو بردنی ده‌دات، ئه‌م هه‌واڵانه‌ له‌سه‌ر سه‌دام دوای ڕوخانی ده‌ست خه‌ڵک که‌وتووه‌، جا وه‌ره‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خائینه‌ی مه‌سعود و جه‌لال نه‌مێنن ئه‌وسا ده‌زانین ئه‌مانه‌ چه‌نده‌ تاوانیان کردووه‌ و چۆن گوێی خۆیان له‌ هه‌واڵی ناخۆش خنیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە