عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ ئەو راستییە دەڵێت، کە بارزانى بهكرێگيراو بووە
Tuesday, 23/07/2013, 12:00
4693 بینراوە
ماوه‌يه‌كه پارتى و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى كوردستانى رۆژهه‌ڵاتیان هێناوە به‌تايبه‌ت چه‌ند كه‌سێكى حيزبى ديموكراتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیان به‌كرێگرتووه‌و له شاشه‌ى تيڤيهكانى پارتيه‌وه به باڵا و مێژووە ناشرینەکەی مه‌لا مسته‌فاى بارزانى و پارتيدا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌يانه‌وێت له رێگاى ئه‌و بهكرێگيراوانهوه مێژووى ره‌شى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یە بە سپى پيشانى خه‌ڵك بده‌ن و مێژوو چه‌واشه بكه‌ن، هه‌ربۆيه به باشم زانى به به‌ڵگه‌وه چاوپێكه‌وتنێكى عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ لێرەدا بڵاوبکەمەوە، کە بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به كرێگيراو ناو ده‌بات:
عەبدولڕەحمان قاسملو چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ گۆڤارى ئەلیوم سابع، کە ئورگانى رێکخراویى ئازادیى گەلى فەلەستینە ئەنجامداوە و دواتریش ئەو چاوپێکەوتنە لە ژمارە (١٠٩)ى رۆژنامەى کوردستان، کە ئۆرگانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێرانە بڵاو بووەتەوە.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌يه‌كێك له پرسيارهكاندا له عه‌بدولره‌حمان ئه‌پرسێت.
پ: لەبارەى پەیوەندیى رژێمى ئێران و بارزانیەکانەوە چى دەڵێن؟
له وه‌ڵامدا عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ دەڵێت: ئەوان (بارزانیەکان) رۆڵى بەکرێگیراو دەگێڕن، یان ئەوەتا بە بڕواى ئێمە منداڵەکەى (کوڕەکەى) بارزانى لەلایەن تارانەوە وەک بەکرێگیراوێک رەفتارى (بەکار دەهێنرێت) لەگەڵ دەکرێت. رەفتار و هەڵسوکەتیان (رەفتارى بارزانیەکان) دژ بە بنەما سەرەتایەکانیشە. بە بڕواى ئێمە نابێت هیچ هاوپەیمانییەک لەدژى بەرژوەندییەکانى گەلى کورد پێکبهێنرێت.
لە خوارەوە کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی بەڵگەکە:
لاپەرەی یەکەملاپەرەی دووەم