ئەمڕۆ لە تەلارى هونەر رەفیق كۆسرەت نیابەتەن عن السید الرئیس یلقی ختابە
Sunday, 05/04/2009, 12:00
كۆبوونەوەى ئەمڕۆى تەلارى هونەر كە كاتژمێر 2ی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ 4/4/2009 ئەنجامدرا ماوەى چەند رۆژێكە لەلایەن مەڵبەندەكەى بارزانى ئەحە سمێڵ و سەرجەم دام و دەزگاكانى یەكێتیی لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و دەورووبەرى كاری بۆ دەكەن و زۆر ترین خەڵكیشیان بەوە كۆكردۆتەوە كە گوایە جەلالى نەخۆش پەیامێكى گرنگ پێشككەش دەكات ، تەنانەت دایكى شەهیدى واهەبوە هەر لەبەردەم تەلارى هونەر جنێوى داوە و وتویەتى لەبەیانیوە ئێمەیان لەماڵ دەركردوە و نازانین بۆچى هێناویانین ؟ ئەمڕۆ جگەلەوەى بەپێى بەرنامەیەك بۆ زانكۆ و ئامادەییەكان و ناوەندیەكان پاێى تایبەت دابینكرابوو ، وەبەبەشێك خوێندكارانیشیان وتوە كە دەبێ بە گۆرانى و بە مامە گیان مامە گیان بەڕێبكەون بۆ تەلارى هونەر ، لەكاتێكا لەهەندێ خوێندنگا و قۆناغەكانى زانكۆدا تاقى كردنەوەیان هەبوە و ئەنجام نەدراوە و نوێنەرەكەى خوێنكاران وەك سەردەمى بەعس كەپێى دەڵێن ئیتحادى وتویەتى تاقى كردنەوە دوادەخەین ئەو مامۆستایەشى رازى نابێ لێرە جێی نابێتەوە و ئەوەشى نەیات ئێمە هەرگیز شەفاعەتى بۆناكەین ..! رەوشى كۆبوونەوەكەش زۆر گاڵتەجارى بوو ،وە زیاتر بۆ ئەوە بوو بڵێن جەماوەرمان زۆرەو نیشانى دەورووبەرى بدەن ، بەڵام بێ ئاگا لەوەى كە هەر لەناو كۆبوونەوەكەدا خەڵك زۆر بێزارو بێ تاقەت بوو چونكە زەمانى بەعسیان بیركەوتبۆوە ، وەبەشێك لە قوتابیە ئیتیحادیەكان هەربۆ ئەوەى نەچنەوە دەوام و كاتەكە بكوژن و بەئاراستەى سەرانى مەڵبەندەكەى بارزان دەستیان كرد بەهەڵپەركێ لەبەردەم تەلارى شار . ئەوەى دەبێ بوترێ ئەوەیە كە ئەم كۆبوونەوانە زۆر جار حزبى تازە و بچوك پێى هەڵدەستێ بۆ ئەوەى خۆى بناسێنێ و وەك پرۆپاگەندە بەكارى دەهێنێ بۆیە ئەم كۆبوونەوانەى یەكێتیی لە هەولێر و سلێمانى زیاتر لە ئەنجامى ئەوە سەرچاوەى گرتوە كە بەراستى یەكێتیی دەترسێ و خۆى زۆر بچووك بۆتەوە دەنا حزبێكى واگەورە و كاریگەر گەر بچووك نەبووبێتەوە بەدەستى پیاوە گرگنەكانى جەلالەوە و زەلیل نەبووبێ نەئەوەندە خۆ بە باوەشى بنەماڵەى بارزانیدا دەكرد و نە وابەپرتاو خۆی توشى كۆبوونەوەى وا پڕ گاڵتەجارى و بەرماوەى بەعس نەدەكردەوە، ئەم حزبە توشى هیستریا بوە ، گەر اونەبێ چ پێویست بەو هاتووهاوارە هەیە و پڕ بەو بڵندگۆیە بشیڕێنى كە نەفەسی ئێستا پێویستى بەم جۆرە هاتوهاوارە نیە ئەمە سەرەڕای ئەوى كە تۆ خاوەنى چەنیدین كەناڵێ راگەیاندن بیت ورۆژانە زۆرنات بۆ بژەنن ، یەكێ لەخوێندكارەكانم دواند وتى ئەترسم ماوەیەكى تر (جلى جەیشى شەعبی و مەدالیاى سید الرئیس) مان بەسەرا دابەش بكەن ، بەراستى ئەمڕۆ بەعس ئامادەگى هەبوو ، تارمایەكانى رەفیق حزبى و قعقاع و أبی وقاێ و حجاج لەناوماندابوون ، بەراستى ئەمڕۆ بەبەرچاوەمەوە جارێكى تر حەلاج لە داردرایەوە و هۆش و بیرمان بۆنى كیمیایی و روخسارمان كۆستى ئەنفالى لەخۆگرتبوو ، نەفرەت لەوانەى بەناوى ئازادى و نەتەوەوە خەڵك پەلكێشى زمانى حزبایەتى و گوتارى حزبى دەكەن ، ریسوا بن ئەوانەى بەزۆر و بەناحەق سەرفرازى و شكۆمەندیمان پێشێل دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست