کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رگری له‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای کوردستان بۆ کێ ؟

Wednesday, 23/02/2011, 12:00





ئه‌زمونێکی نه‌زۆك وخه‌ونی شاعیران بێت وله‌مه‌حاڵ مه‌حاڵتر بێت ، ئه‌ی باشه‌ به‌رگری کردن لێی له‌پای چی وبۆ ؟هه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ژیانیکی شاهانه‌ بژین و سه‌روه‌ت سامانی هه‌رێم برژێته‌  بانکه‌کانتان و رۆژ له‌ دوای رۆژ ده‌وڵه‌مه‌نتربن وهه‌وڵبدرێت شوین وپه‌یگه‌تان قایمترکه‌ن له‌ سه‌ر  نه‌هامه‌تیه‌کانی ئێمه‌ی ملله‌ت ،ئه‌ی باشه‌ هه‌رئێوه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هێدانه‌ ،واته‌ له‌ ‌ 17% بودجه‌ی هه‌رێمش خوێنی شه‌هیدانه‌ وژیان وگوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی گه‌ڵیش دیاره‌و  مووچه‌کانیشیان دیاری کراوه‌ وه‌هیچیان ژیانی شاهانه‌ ناژین دوورله‌سه‌رکرده‌کان وئه‌وبنه‌ماڵانه‌ی ‌‌‌ بونه‌ته‌ کویله‌ وداروده‌سته‌تان . له‌سه‌ره‌تا ملله‌ت به‌هه‌ڵه‌ له‌ دوورشمه‌که‌ گه‌یشتبووه‌ئاواتێکی زۆری له‌سه‌ر بنییات نابو که‌ خوێنی رۆڵه‌و که‌س وکاریان به‌فیڕۆ نه‌رۆیشتوه‌ ، تا دره‌نگانێك بۆیان  رونه‌ده‌بێته‌وه‌ که‌ ته‌نها مه‌به‌ستان شه‌هیدانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌، بۆیه‌ هه‌موو مافێك به‌خۆتان ده‌ده‌ن تا دونیا مابێت ئه‌بێ هه‌ر ئێوه‌ حاکمبن وملله‌تیش ره‌عییه‌بێت وسه‌روه‌ت وسامانیشی به‌ مولکی موتله‌قی خۆتانی بزانن ، به‌ڵام ئێمه‌ش به‌مافی خۆمانی ئه‌زانین وبزانین ئه‌م ئه‌زموونه‌ تاچه‌ند له‌ خزمه‌تی ملله‌ته‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ ره‌نجی ملله‌ت خۆیه‌تی وبه‌رهه‌می راپه‌رینه‌و کۆچ ره‌ویه‌که‌یه‌ و خوێنی سه‌دان هه‌زار له‌ رۆڵه‌کانییه‌تی وهیچ که‌سێکی دلســـــۆزو نیشتیمان په‌روه‌ر حه‌ز ناکات نیشتیمانه‌که‌ی ئاشوبه‌یی تیا بکه‌وێت ، هه‌ر ئێوه‌ن رێگـــــــری له‌ بچوکترین مافه‌ سه‌ره‌تایه‌کانی ملله‌ت ده‌که‌ن که‌ خۆپیشاندانه‌ ،کۆت وبه‌ندی ده‌خه‌نه‌ پێش و وڵامدانه‌وه‌تان بۆ به‌رد به‌ بی که‌ی سی یه‌ ، ئه‌ی باشه‌ ناحه‌قمانه‌ بڵێین گه‌ر شارێك لێتان پاکرابایه‌وه‌ ،ئه‌وکات هه‌ڵوێستان چۆن وبه‌ چ شێوازێك ده‌بو، هه‌ڵبه‌ته‌ ملله‌ت له‌یادی نه‌چوه‌ لایه‌نێکی ئۆپۆسسیۆن وخاوه‌ن 25 کورسی له‌ به‌رڵه‌مانه‌ئفلیج کراوه‌که‌ی موزه‌مید قادر دووبزی و8 کورسی له‌ ئه‌نجومه‌نی په‌رڵه‌مانی عیراق ومافی ره‌وای خۆیه‌تی که‌ داوابکات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رڵه‌مان و حوکومه‌تی ففتی به‌ففتی
به‌رهه‌می کردار شه‌رته‌ وچۆن لوله‌ی ده‌بابه‌و چه‌کی قورستان ئاراسته‌ی گرده‌که‌ کردبوو به‌ڵام به‌کار نه‌هێنانی له‌به‌زه‌یی ومرۆڤایه‌تی خۆتان نه‌بو ،چاوسوورکردنه‌وه‌ی ئه‌مریکای داگیرکه‌ربو ئه‌گینا به‌نیازبوون ئاگر وئاسن و پارچه‌لاشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خۆڵ ودووکه‌ڵی بارود تێکه‌ڵاوکه‌ن له‌ سه‌ر گرده‌که‌ ئه‌ی خۆ ده‌بابه‌کان ده‌عوه‌تی شه‌وی سوور نه‌بون به‌دیار گرده‌که‌وه‌ ، ئه‌ی باشه‌ به‌رگری له‌م هه‌موو تانکه‌رانه‌ که‌ رۆژانه‌ نه‌وتی دزراوئه‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سنووره‌کانی ئێران و تورکیا که‌ نه‌ په‌رڵه‌مانه‌که‌تان ونه‌حوکومه‌ته‌کان هیچ زانیارێێکی لانیه‌ چۆن وبه‌چه‌ند وپاره‌که‌ی ئه‌چێته‌ گیلفانی کێ وکام لایه‌ن ، به‌رگری له‌سه‌ری ره‌ش که‌ین که‌ بۆمان نیه‌ ته‌نها سه‌یریشی  که‌ین ، به‌ڵام له‌ کۆتایی ده‌ڵیم هه‌ر ملله‌ته‌ به‌رگری له‌ ئه‌زموونه‌که‌ ده‌کات به‌ خۆپیشاندان نه‌ك
به‌وشیوه‌یی ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێ و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ده‌که‌ن و ببێته‌ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نایه‌کسانی وگه‌نده‌ڵی ومه‌حسوبیه‌ت وژن کوشتن وله‌جیاتی یاسا سه‌روه‌ربێت ، سولحی عه‌شـــــــــائیری  جێگای بگرێته‌وه‌ و حوکومه‌تیش هی گــــــه‌ڵ بێت نه‌ك هی حزب وکاری ته‌نها سه‌رله‌قاندن بێت وبێ ئاگا له‌ هه‌رچی ئه‌گوزه‌رێت له‌ هه‌رێـم و په‌رڵمان ماڵی هه‌موو گه‌ڵ بێت نه‌ك ته‌نها هی دوو بنه‌ماڵه‌ وحزب بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کورسیه‌کانی په‌رڵه‌مانی پرکردبێته‌وه‌ وئه‌ندام په‌رڵه‌مانه‌کان به‌ فعلی ئه‌ندام په‌رڵه‌مان بن نه‌ك ئه‌ندامی مووچه‌وئمتیازات بن .....ئه‌وکـــات بۆتان هه‌یه‌ بلێن خیانه‌ته‌ به‌رگری نه‌کردن له‌ ئه‌زموونه‌که‌مان چونکه‌ ئه‌زموونی ئێوه‌ که‌ مه‌بستانه‌ جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه‌ ملله‌ت چاوی تێبریوه‌ وهه‌ربه‌ده‌ستیشی دێنێت ئمرۆ نا به‌یانی په‌نا به‌خودای گه‌وره‌و لاوانی خوێن گه‌رمی وڵات .........




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە