کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆتان مەکوژن تەنها دەســـت لە یەخەمان بکەنەوە

Saturday, 20/06/2009, 12:00


ئەى ســەرانى کورد لەم بەشــەى کوردســتاندا هەرچەندە ئەزانم گوێ ى خۆتان خنیوە لە بیســتنى هەواڵەکانى دنیا و تەنها خەریکى چەپاوڵ گەرى و ڕفاندنى ســەروەت و ســامانى ئەم میللەتە ماڵ وێرانەن جا نازانم بۆچیتانە و بۆ کێتانە، بەڵام با بیرتان بخەمەوە کە هەر بەم دواییانە بوو ســەرۆکى پێشــووى کۆریاى باشــوور تەنها بەهۆى وەرگرتنى بەرتیلێکى شــەش ملیۆن دۆلارى خۆى کرد بە قازى و حوکمى مەرگى بە ســەر خۆیدا ســەپاند، وا بزانم بیســتووتانە ئەگەر گوێ ى خۆتان نەئاخنیبێ، بەڵام ســەد ئەفســوس ئێوە ناتوانن بگەنە تۆزى پێ ى ئەو پیاوە بە ویژدانە کە شــەرمەزارى میللەتەکەى خۆى بوو نەیتوانى جارێکى دیکە ڕووبە ڕوو بچێتەوە ناویان و شــەرم گرتى و خۆى ڕەوانەى ئەو دنیا کرد ، ئەو پیاوە بە ڕاســتى پێغەمبەرێکى دیکەى ئاخر زەمان بوو کە هات و پەیامێکى گەورەى بە مرۆڤایەتى دا، هەڵبەتە ئەو پەیامە بۆ ئێوەش بوو، کەچى ئێوەى گەوج هەر لە خەوى غەفڵەت بێدار نابنەوە و ویژدانى بە ســفر بووتان نایەتەوە جووڵە تا دادگاییەکى خۆتان بکەن کە ئەم هەموو بردنى ســامان و نەوت و غاز و گومرگ و بودجەى میللەتە کە تاڵانتان کردووە و بووەتە هۆى هەژارى و نەدارى ئەو میللەتەى کە بە شــانى خۆیان ئێوەیان هێنایە ســەر تەخت و تاراجى حازرى ئێوەش وەک ئەو ســەرۆکى کۆریایە بێن و داواى لێبووردن لە میللەتەکەتان بکەن و پێ یان بڵێن ئەى میللەتى خێرنەدیوى کورد ئەوەندەى ئێمە دزیومانە و کەڵەکەمان کردووە لە گیرفانماندا ئیتر بە ســەو وا ئیتر بۆتان بە جێ ئەهێڵین و لە گەڵ داواى لێبودرندا ســەرى خۆمان هەڵئەگرین و لە بەرچاوتان خۆمان گوم ئەکەین تا ڕووبەڕوو نەمانبیننەوە، ئەمڕۆ میللەتى بێچارەى کورد هیچى لە ئێوە ناوێ و پێتان ئەڵێت ئێوە خۆتان مەکوژن وەک ئەو پیاوە چونکە ئێوە پیاوى ئەو کارە نین بەڵام تەنها دەســت لە یەخەمان بکەنەوە با ووڵاتى یاســا و عەدالەت و دوور لە گەندەڵى دابمەزرێنین.
ســلێمانى
19/6/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە