کۆیله‌کانی ناو پارتی ، ئاواخیانەتی 31 ئاب یان بۆ باسکراوە
Saturday, 20/03/2010, 12:00
سەیرکەن بزانن پاراستن چۆن چۆنی مێشکی ئەندامانی پارتی تێکداوە، بڕوا بکەن ئەم مەسینە هەڵگرەی بنەماڵەی مەسعودی تەزویر چی هەموو سنورەکانی بەزاندووە (ئەمە بیرورای دەرچویەکی قوتابخانە بێ مەعریفەکەی پارتی و بارزانیە،، سەیری کەن پاراستن چۆنی عەقڵ داشۆریوە لەسەر مەسەلەی خیانەتی 31 ئاب، کە بەهەموو پێوەرەکان 31 ئاب پەڵەیەکی رەشی خیانەتە بەنێوچاوانی مەسعودی تەزویر چی یەوە هەر ئەم پەڵەرەشەی نێوچاوانیشیەتی،کە وای لێکردووە رووی نەیەت بچێت لە بەغدا داکۆکی لەمافەکانی کورد بکات، وەک سەرۆکی هەرێم ، چونکە باش دەزانێت کە ژمارەیەک لە هەڤاڵ و دۆست خزمەکانی ئەو ئەندامانەی معارەزە کە کاتی خۆی سەدام لە 31 ئابدا گرتنی و بێ سەرو شوێنی کردن، روبەرووی دادەنیشن و بە بیری دێننەوە،کە 31 ئاب چ خیانەتێک بوو وەک زۆر جار لر ڕابردووکە بەڕویان داداوەتەوەکە بۆتە هۆی بە سووک تەماشاکردنی هەموو کورد لەلایەن دۆست و بێگانەوە... ئەم مەسینە هەڵگرە ئەم نوسینەی وەک کۆمێنتێک نوسیووە لە ساتی لڤینی بەڕێزدا،،، کورد خاوەن کەسی ئاوایە بۆیە حاڵی ئاوا خۆشە،،،لەسایەی کەسی ئاواوەیە کە ئەڵین گەر پارتی هەڵبژاردن لەگەڵ (چین) بکات دەیباتەوە و سەرکەوتو دەبێت....
نجم ا‌لدین شوان:
3/10/2010 9:34:15 AM هه‌رچه‌نده سوور ده‌زانم ئه‌م كورته تێبینیه‌م بڵاو ناكرێته‌وه له‌م ریزبه‌ندیه‌دا. به‌ڵام بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی وێژدانم خۆم ئه‌وه‌نده به‌و كینه له‌دڵانه‌ی دژی به‌سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر له ٣١/ ئابدا پارتی هانای بۆ سوپاكه‌ی سه‌دام نه‌بردایه ئائێستا كوردی باشوور پارچه‌یه‌ك بوو له ئێرانی ئیسلامی نه‌ك كوردستانێكی نیمچه ئازاد و ده‌بوایه گه‌نجانمان له‌سایه‌ی حكوم رانی ئێران‌دا به فارسی بئاخافتنایه نه‌ك به‌كوردی وه‌ده‌بوو مه‌زهه‌بیان له‌سونیه‌وه بگۆریایه بۆ مه‌زهه‌بی شیعی و به‌فه‌رمانی ئاخونده‌كانی ق‌م و تاران رۆژانه برژانایه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی سلیمانی و هه‌ولێرو دهۆك بۆ ووتنه‌وه‌ی دروشمی مه‌رگ به‌ر ئه‌مریكا له‌جیاتی بینینی كلیپی كوردی و له‌كه‌ناڵه‌كاندا گوێیان له‌لاوانه‌وه بۆ حسین بگرتایه‌و به‌زه‌نجیرو قامه له‌خۆیان بدایه بۆ شه‌هیدی كه‌ربه‌لا .ئه‌گه‌ر پارتی وای نه‌كردایه له ٣١ ئابدا جه‌لالێكان كوردستانیان وه‌كو هه‌ڵبجه راده‌ستی پاسدار ده‌كرد‌و پاشان سه‌دام وه‌كو هه‌ڵبجه كیمیا بارانی ده‌كرد‌و كه‌س نه‌ی ده‌زانی بۆ تائه‌مرۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه حیزبی خۆیان له‌پێش ئه‌م هه‌ڵبژاردندا مام جه‌لال فه‌زعی نۆشیروانی پێده‌كرد و ده‌یووت كاك نۆشیروان كوردستانی راده‌ستی پاسداركرد به‌بێ ئاگایی من ، بۆیه سه‌دام هه‌ولێرو دهۆكی كیمیا باران كرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست