کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پرسیارێك بۆ وەزیرى تەندروستى ؟

Wednesday, 01/08/2012, 12:00


 ئایا جەنابى وەزیر لادان ىلێپرسراوى مەڵبەندى تەندروستى شكارتە بەڕاستى لەسەر كەمتەر خەمى و گەندەڵییە یان سزادانێكى سیاسییە ،ئەگەر لەسەر كەمتەر خەمى و گەندەڵییە و بۆ ئەوەى هەموومان بڕوا بكەین كە بەڕاستى لەسەر كەمتەر خەمى و گەندەڵییە تكایە با دووەم لێپرسینەوەت لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ بێت كە گەندەڵییەكانى ئەو بەڕێوەبەرە زۆر زیاتر و گەورەترن لەلێپرسراوى مەڵبەندى تەندروستى شكارتە كەهەندێكیان دەچنە خانەى تاوانەوە وەك (تەزویركردنى پسوڵەى بینینى نەخۆش، قابلۆ دزین ،سپلیت دزین ،سوتەمەنى دزین ،چاندنى تووتن) سەرەڕاى هەموو ئەوانەش هیچ دەسەڵاتێكى لێپرسینەوەى نییە لەگەڵ پزیشك و كارمەندانى نەخۆشخانەكە كە لەهەمان كاتدا هەر خۆى بەڕێوەبەرى مەڵبەندى پزیشكى دادوەریشە كەهەر بەناو هەیە دەنا هیچ جۆرە كارێكى پزیشكى دادوەرى تیادا ناكرێت ،ئایا بەڕاى بەڕێزتان ئەوانە هۆكار نین بۆ دووەم لێپرسینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە