کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژئاوای کوردستان چۆن بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێ؟

Sunday, 22/03/2015, 12:00


لە لوقمانی حەکیمیان پرسی، ئەخلاق وئەدەب وزانابون لە کێ فێر بووی؟
گووتی: لە بێ ئەدەبان ونەزانان!
گووتیان چۆن؟
گووتی:
هەر چی ئەوان کردیان من نەمکرد!

ئەگەر ٢٤ ساڵ تەمەنی سیاسی ئەو دەسەڵاتە لە باشووری وڵات زۆر نە بێ، کەمیش نییە.رەنگە لە ئاڵگۆڕی ناونەتەوەیی وناوچەییدا بێ ئیرادەبن وپرسیان پێنەکرێ. بەڵام سەتان بابەتی گرینگی دیش هەبوون کە بەشێوەگەلی کوردنەخوازانە خۆیان لێ لاداوە.چون لە جەوهەری ئەو سیستمەدانییە چارەسەری بخوڵقێنێ.پرسی یەکریزی، پەروەردە، ئابوری، هێزی پاراستن، کشتووکاڵ، ژینگە، هەناردەوهاوردە،دابینکردنی بژیوی ژیان کۆمەڵگا،سیاسەتێکی دروستی دەرەوەیی لە گەڵ فارس وعەڕەب وتورک.و سەتان پرسی دیکە کە ئەگەر ٢٤٠ساڵی دیش لەسەر کار بن ناتوانن ئەنجامی بدەن.
سەردەمی کۆمارلە مهاباد کۆنگرەی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات(دوای ژ،ک) بەڕێوە چوو. هەتا ئەو سەردەمە رێک ١٥ کۆنگرەیان گرتووە ئەوەش حاڵ وئەوش باڵیانە کە تێی کەوتوون. نزیک ٧٠ساڵ دەبێ، ٢٥کەس ناوەندی و٨ کەس ئەندامی دەفتەری سیاسی چەپووڕاست منداڵی کوردیان بەکوشت داوە، هەر کات جودابوونەوە پرسیان بە کەس نەکردووە، لێک ترازاون کەس ئاگای لێ نەبووە، ئێستێس بوونەتە گەمەی بەردەستی بارزانی گرفتیان بۆ چارەسەر بکا.لێژنە لەسەر لێژنە بۆیان پێک دێنێ بەڵام هیچی لێ شین نابێ. سەرەڕای ئەوەش منت لەسەر کورد دەکەن ودەڵێن: شەڕی چەکداریمان کردووە! وخاوەنی هەزاران شەهیدین.! ساڵوەگەڕی شەهید کردنی شەهید پێشەوا دەکەنە موڵکی بنەماڵەکانی خۆیان تاسوعاوعاشوڕامان بۆ دەگرن لەسەر تەرمی پیرۆزی قازی نەمر شەڕیانە. کەچی تاقە وشەیەک لە ،،، وەسیەتنامەکەی،،، جێبەجێ ناکەن.!
شەڕی کۆبانی شەڕێکی بە هەڵکەوت نەبوو. ستڕاتیژی ئەو شەڕە بە یارمەتی فاشیستی توک ونەزانی دەسەڵاتی هەولێر هاتە ئاراوە.ئەردۆغان تاسکڵاوێکی مەزنی لەسەر بارزانی ناوفێری کرد تا بڵێ: شەڕی داعش شەڕی کورد نییە. ئەگەر داعش لەو شەڕەدا سەربکەوتبا، نۆرەی هەولێروسەری ڕەش دەهات.جووقەواریان لە بنە ماڵەی بارزانی دێنا.بۆیە شەڕی گریلالە کۆبانی بەشەڕی چەکداری وسەرکەوتنی چەکداری پێناسە ناکەم.ئەو شەڕە، شەڕی رووناکی بوو دژی جەهل وتاریکی، شەڕی ئاهوورا بوودژ بەئەهریمەن شەڕی پاراستنی نەتەوەیەکی بندەست کە ئەگەر داعش تێیدا سەرکەوتبا، گرفتی زۆر مەزن بۆ بەشيکانی دیکەی وڵات دروست دەبوو.لەو شەڕەدا شەڕی چەکداری وشەڕی باوەڕ بە باشی مۆری خۆی لە رووپەڕی مێژوودا. مێژوویەک کە دونیاپێی سەرفراز بوو.
وەکو مرۆوێکی کورد پێشنیارم بۆ دامودەزگاو بەڕێوەبەرانی کانتۆنەکانی رۆژئاوای وڵات ئەوەیە: بە قسەی لوقمانی حەکیم بکەن.هەرچی ٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کورد لە باشوور کردوویە ئێوە لێی دوور بنەوە. من ناڵێم جەغزێک بە دەوری خۆتاندا بکێشن لە دونای دەرەوە راکەن.بەڵام دەڵێم، ئەوەی دەسەڵات لە باشوور دەیکا لە هیچ چوارچێوەیەکدانیە. دەڵێم کۆمەڵگا بە وانە پەروەردە ناکرێ، کێشەی کورد بە سواڵوسەدەقە ناگاتە ئەنجام.لەسەر حێسێبی بەشەکانی دیکەی وڵات لەگەڵ نەیاری کورد وتوووێژ مەکەن.دژی دزی وگەندەڵێ وعەشیرەگەری وبنەماڵەگەری راوەستن. هێزێکی پاراستنی نەتەوەیی دروست بکەن ، نەک چەکاداری حیزبی.
چاو لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بکەن چۆنیان بە چۆک داهێناون!پیسترین وچەپەڵترین کار کە بەدەستی دوژمن ئەنجام دەدرێ، قڕکردنی کۆمەڵگای کوردو تاکی کوردە بە فیتی دەسەڵاتی کورد. ئێوە لەو سیاسەتە دوور بن. حەڕەکەتێکی رزگاریخوازئەگەر بە هێزی گەلی خۆی پشت ببەستێ هیچ زلهێزێک دەرەقەتی نایە. پەیوەندی وبە دونیای دەرەوەو دیپڵۆماسی بابەتێکی نێونەتەوەییە کەحەوجێی بە کەسانی چازان ودوورناس هەیە بۆ دۆزی نەتەوەکەمان. ئەوەی لە ماوەی ٣٦ساڵی رابوردوودا لە رۆژهەڵاتو باشوور بە ڕێوە چووە فڕی بەسەر چارەسەری کێشەی نەتەوەیەکی بندەستی وەکو کورد نییە. لە باکور میلیونان کوردی لێ دەژین، هیچ مافێکیان نییە، کەچی بارزانی ئەردۆغانی پێ فریشتەیە! لەرۆژهەڵاتی وڵات میلیونان کوردی لێ یەخسیر کراوە، کەچی تاڵەبانی رۆڵی کەسایەتیەکی گزیردەگێڕێ ویەکێتی نیشتمانیش وەکو کوێلە لەبن دەستی کۆماری ئیسلامیدا هەڵدەسووڕێ.
بە قسەی لوقمانی حەکیم بکەن. ئەوەی نەزان وبێ مۆڕاڵ کردی ئێوە لێی دوور ببنەوە تا ببنە رێگوزەرێکی کوردخوازانە. دەزانم کارێکی هاسان نییە.بەڵام لە ئاست شەهیدانی کۆبانی بەرپرسیارن. لە ئاست شەڕی مەزنی کۆبانی ئەوە ئێوەن کە دەبێ جواب بدەنەوە. مەهێڵن رۆژئاوای وڵات ببێتە خاوەنی ناوچەی شەوزو زەرد، نابێ ببێتە خاوەنی دوو هێزی چەکداری حیزبی.لەەوسەردەمە هەستیارەدا رۆژئاوای وڵات بۆتە تێڕمیناڵ، بۆ گەشە کردنی زمان، کولتوور، پەروەردە، ئابوریەکی بە هێز، مەزن کردنی هێزێکی پاراستن بۆ خاک ونیشتمان، بۆ ئاژەڵداری، بۆ کشتووکاڵ بۆ زانکۆکان،بۆفێرگەکان، بۆ ژنان، بۆ گەنجەکان و،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە