هەواڵیكی گرنگ و نوی لەكەركوكی بی داك و باوكی بینازەوە
Tuesday, 27/07/2010, 12:00
بەپیی جەند سەرچاوەیەكی نزیك لەناوەندی تەندروستی لەكەركوك ئیستا مافیای بەقاچاغ بردن و دزین و كرینی ئەندامی جەستەی مرۆڤ لەكەركوك دروست بووە.بە پیی ئەو سەرچاوەیە ماوەیەكە لەم شارەدا بەهۆی زۆربوونی هاولاتیانی عەرەب لەهەریمی كوزردستان و كەركوك بەتایبەتی هەندیك لەدكتۆران و برینپیچەكانی نیو شارەكە گروپیكی مافیای تجارەت كردن بەئەندامی مرۆڤ دروست بووە هەروەها سەرچاوەكە لەدریژەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە چەندین پزیشك و برینپیچ تەڤلی ئەم گرووپە بون و ئەو ئەندامانەی ئەیكرن یادەستیان ئەكەویت ئەیفرۆشنەوە بەگرووپەكەی تری نیو هەریمی كوردستان ئەوانیش كۆمەڵیك دكتۆر و برینپیچن لەگەل هەندیك خوی مژو خوینریژی دوور لە ویژدانی مرۆڤایەتی بەپیی ئەو سەرچاوەیەش گوایە ئەم گرووپانە ئەندامەكانیان راستەوخۆ پەیوەندیان بەنەخۆشخانەكانەوە هەیە و بگرە ئەندامی خۆیان لەنیو نەخۆشخانەكاندا هەیە ئەمە لەكاتیكدایە لەم شارەدا هیچ یاسایك جیبەجیناكریت و گرووپەكانی مافیاو تیرۆر بەئارەزووی خۆیان مەرامەكانی خۆیان لەریگەی توند وز تیژی و هەلخەلەتاندن و رفاندنەوە دیننەدی.سەبارەت بەبواری تەندروستیش لیرە پزیشكەكان بەشیوەی گشتی لەهەولی كۆكردنەوەی سەروەت و سامانن بەهەموو شیوازیك بۆنموونەش چەندین نەخۆش عەمەلیاتیان لەلایەن پزیشكەوە بۆكراوە بەلام نەخۆشەكان باری تەندروستیان خراپتر بووە و لەوەلامیان بۆكەسوكاری نەخۆشەكان ووتویانە تەمەنی نەخۆشەكە عەمەلیات هەلناگریت وەئەم دیاردەیە زۆر بەفراوانی بلاوبۆتەوە ئەمەش هاولاتیانی دوچاری دلەراوكی و نیگەرانی زیاتر كردووە وەهەر ئەم جۆرە دیاردانەش پشتراستی هەوالی دیاردەی مافیای دزین و قاچاغچیتیكردن بەئەندامی مرۆڤ رائەگەیەنیت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست