کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێگەی کورد لە نێوان مەرجەکانی مالکی و گەوجاندنەکانی دەسەڵاتی بنەماڵەییدا

Thursday, 29/11/2012, 12:00







بە پێی هەوا ڵێک کە لە سایتی سبەیدا بڵاوکراوەتەوە، مالکی مەرجی هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ کورددا...!؟

حكومه‌تی ناوه‌ندی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا كردبێت، مالیكیش مه‌رجی رێككه‌وتن ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ داخستنی بنكه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی و پارتی له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان...؟

زۆربەی خەڵکی کوردستان لە نێوانی گەوجاندنەکانی تاڵەبانی و بارزانی و بە ناو ئۆپۆزسیۆنەکاندا قوربانی سەرەکین..!؟
دەسەڵاتی بنەماڵەیی هۆکاری سەرەکی لاوازی پێگەی کوردستانە لەبەرامبەر هێزی فاشیست و کۆنەپەرستی عەرەبیدا..!؟
دروستکردنەوەی عێراقی نوێ بۆ ئەو فاشیست و کۆنەپەرستانە هەڵەیەکی میژوویی بوو کە بارزانی و تاڵەبانی و سەرانی کوردی ساڵی٢٠٠٣ پاش ڕووخاندنی سەدامی فاشی کردیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان...!!؟؟

بەڵام ئێستا مانەوەی کورد لە چوارچێوەی ئەو عێراقەدا تاوانێکی گەورەترە کە ئەمڕۆ بە ناوی یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە دەیکەن بەرامبەر بە چاره‌نووسی ملیۆنه‌ها خەڵکی کوردستان....؟

تا دەسەڵاتی بنەماڵەیی گەندەڵ و خۆپەرست ودیکتاتۆر لە کوردستان دەسەڵاتداربێت، خەڵکی کوردستان دەبێت بە دەست سیاسەتی فاشیلانەی دیکتاتۆرەکانی عێراق و کوردستانەوە بناڵێنن...؟؟؟؟
ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستە باسی گۆڕینی دەسەڵاتی بنەماڵەیی بکرێت لە کوردستان، تابتوانرێت ڕێگا خۆشبکرێت بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن، کە ئامانج و پلانی دەستوری و یاسایی و سیاسی باش و گونجاوی هەبێت بۆ ناوخۆی کوردستان و سیاسەتی دەرەوەی لە بەرامبەر داگیرکەرانی عەرەب و تورک و فارسدا....!!!؟؟؟
هەرکاتێک ئەو گۆڕانکارییانە لە کوردستان کرا، ئەوکاتە دتوانرێت زۆر باشتر ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی فاشی عەرەبی و تورکی و فارسەکان ببینەوە....!!؟؟

پرسیاری سەرەکی و گرنگ لەم نێوەدا ئەوەیە کێ ئەو گۆڕانکارییانە بکات لە کاتێکدا لیستی گۆڕان کەوتە داوی سیاسەتە فاشیلەکانی دەسەڵاتی بنەمالەییەوە و بەرنامەکانی خۆی لە یاد کردووە، کە بۆچی دروست بووە لە سەرەتاوە....!؟


بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە لە ساێتی سبەیدا کلیکی ئەم لینکە بکە

http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=14163&LinkID=4




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە