ڕۆژتى ڤى دەنگ و ڕەنگى نەتەوەى كوردوگەلانى بندەستە

Tuesday, 19/10/2010, 12:00





لەدواى پیلان گێڕى نێو دەوڵەتیەوە كە كرایە سەر نەتەوەكەمان و بە دەستگیر كردنى ڕێبەرى گەلەكەمان بەڕێز عەبدولا ئوجلان دەستى پێكرد و تائێستاش بەردەوامە بەجۆرەها شێوەو لەژێر چەندین ناودا هەوڵى پاكتاو كردن و سرینەوەى ناسنامەو كلتورى نەتەوەكەمان دەدەن.ئێستاش لە مامەڵەیەكى نوێدا كە لەنێوان دەوڵەتى توركى داگیركەرو دانیماركى بەناو دیموكراتدا بەڕێوەدەبرێت لەهەوڵى داخستنى كەناڵى ئاسمانى نەتەوەى كورد ڕۆژ تى ڤى دان.ئێمە وەك گەنجانى ووڵاتپارێزى كەلار زۆر بەتوندى ئیدانەو شەرمەزارى ئەو مەزایدە دەكەین كە لەسەر گەلى كوردى داگیر كراو دەیكەن. ئێمە بێدەنگى ووڵاتانى ئەوروپا كە هەمیشە لافى دیموكراتى وئازادى بیرو ڕا لێدەدەن شەرمەزاردەكەین و بەبێدەنگیان دەیسەلمێنن هاوبەشى ئەو پیلانە نادیموكراتییەن كەدژى ڕۆژى كوردان دەنگوڕەنگى كوردان و گەلانى بندەست بەڕێوەى دەبەن.لەهەمان كاتتدا بەتوندى ڕەخنەى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین بەرامبەر بێدەنگبونى لەئاست ئەو دۆزە ناڕەوایەى كە لەسەر ڕۆژ تى ڤى كوردان كراوەتەوە..لێرەوە داواش لە هەموو ڕاگەیاندنە ئازادى خوازەكان و بەتایبەت ڕاگەیاندنەكانى باشورى كوردستان دەكەین چیتر بێدەنگ نەبن و خاوەندارى بكەن لە ڕۆژ تى ڤى بكەن..باپێكەوە بەخاوەندرى كردنمان لە دەنگ و ڕەنگى كوردان دوژمن ڕووڕەش و ڕسوابكەین

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە