ئەوەی لە عێرقدا دەسەڵاتدارە مرۆڤ نییە عەرەبە!
Thursday, 03/07/2014, 12:00
ئەوەی لەعێراقدا بوونی ھەیە دوو تەیاری فیکری ئیسلامی جیاوازن لەڕوی بڕواو پەرستنەکانیانەوە , شیعەکان تاکۆتای ژیان بۆمەرگی حەسن و حسێن خۆیان خویناوی دەکەن وبەڕۆح وگیانیان پارێزگاری لە یاسای جەعفەری دەکەن بۆ سێکس کردن لەگەڵ کچانی ٩ ساڵاندا! سونەکانیش بۆگەیشتنیان بۆ بــەھەشت ھەرچی بێـتە بەردەستایان بەناوی جیھادەوە وێرانی دەکەن و جەستەی مرۆڤ دەکەنە کەلاوە لەپێناو گەیشت بە وەسڵی حوریەکانیان!
عەرەب بەبێ جیاوازی مەزەھبیان بەرامبەر بە نەتەوە جیاوازەکانی تر خاوەنی دوو دەستی یەکگرتون و بەوەش ناسراون کە دەستێکیان " قورئان " ێکی تیدایە و دەستەکەی تریان "شمشێر" ئەگەر زەلیل بون لەبەردەمی ھەرنەتەوەیەکدا یان ھەر کەسێکدا لە ڕوبەڕوبونەوەدا ئەوە "قوئان"ەکە بەرزدەکەنەوە و تا بتوانن دەپارێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ مەرگ نەیان نێریتەوە بۆ سەردەمی نەبونی خۆیان! خۆ ئەگەر ھەرنەتەوەیەکیش یان ھەرکەسێکیش لەبەردەمیاندا زەلیل بێت ئەوا بەبێ دودڵی " شمشێر " ەکەی دەستیان بەرز دەکەنەوە و لەملی ئەدەن!
ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێت عەرەب بەناوی ئاینەوە ئەنجامیانداوە! لەکاتێکدا کۆی قورئانی پیرۆز کە وتەی خوای ئێمە پڕه لەبەخشندەیی و میھرەبانی بۆ ئینسان و مرۆڤایەتی، داعشیەکان تازەترین نەوەی نوێى عەرەبەکانن کە بەناوی ئاین و عروبەتەوە ژیانی مرۆڤ دەکەنە کەلاوە , بەشێوەیەکی ھەمجیانە دیل و مرۆڤە بێ دەسەڵاتەکان دەکوژن! ئەوان مرۆڤ بەناوی ئاینەوە دەکوژن مرۆڤ دەکۆژن بۆ ئەوەی بگەنە بەھەشت و وەسڵی ئەو حوریانەی، کە ھەمیشە خەونیان بووە, لەکاتێکدا ئەوانەی دەیان کوژن بە ھەمان شێوەی ئەوان سەربەیەک ئاینن و یەک خودا دەپەرستن و پێنج فەرزە لەسەر بەرماڵ فەرمایشتەکانی خوا بەجێدەھێنن!
بە بینی من ئەو گروپانە مرۆڤ نین , بەڵکو عەرەبن , عەرەبێک کە توخمێکن لەنەوەی دڕەندەکانی شاخ و دارستانن! نەک ئەو عەربانەی کە مرۆڤایەتیان لێ دەچۆڕێت ؟ چونکە پێغەمبەری ئێمە عەرەب بوو کەچی مەزنترین و بەخشندەترین مرۆڤ بوو .
کورد بۆئەوەی نەگەرێتەوە بۆ ١٠٠ ساڵ بەرلەئێستای دەکرێ بزانێت لەگەڵ عەرەبدا چۆن مامەڵە دەکات و چی دەوێت چونکە ھەرکات شیعە و سونە لەیەکتری بونەوە و کێشەکانیان چارەسەرکرد ئەوکات یەکدەگرن و بەردەبنە ڕۆحی ئێمە ؟ چونکە ئەوانە مرۆڤ نین و عەرەبن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست