سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌بێ بوونی جه‌نگ ناتوانێت بمێنێته‌وه!
Saturday, 14/01/2012, 12:00
ڕژێمی سه‌رمایه‌داری دوا ڕژێمێکه خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌ی قازانج کردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی بنیات ناوه. هاتنه کایه‌ی ئه‌م ڕژێمه سه‌رمایه‌داریه له قۆناغێکدا په‌یدا بوو که ته‌نگی به ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی پێش خۆی هه‌ڵچنی و خۆی له‌سه‌ر پایه چینایه‌تیه‌کانی پێشوتر داڕشته‌وه، داڕشتنه‌وه‌یه‌ک زۆر جیاوازتر له ڕووی پێکهاته و بنیاتی داهێنانه‌کاندا به به‌راورد به ڕژێمی پێش خۆی. له‌م سیسته‌مه نوێه‌دا، ئه‌وه‌ی له به‌ین نه‌چووه خودی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و به‌رده‌وامی دان بووه به‌جه‌نگ. چونکه قۆناغه‌کانی پێش ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌سه‌ر پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی دروست بوه، بۆیه بۆ ئه‌می جێگهرهوهشی، پاراستنی ئه‌و خاوه‌ندارێتیه تایبه‌ته ده‌بێته پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له نێو کۆی پایه ته‌واو کاریه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌دا. تا ئێستا هیچ سه‌ده‌یه‌ک تێنه‌په‌ڕیوه و جه‌نگی قازانج په‌رستی چینی باڵا ده‌ست له مه‌یداندا نه‌بوو بێت، خودی جه‌نگه‌کان هه‌رده‌م به‌رهه‌می کۆی ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌رانه بوه. هه‌ر کات جه‌نگێک به‌رپا بوو بێت له مێژووی ڕابردوی مۆرۆڤایهتیدا تا ده‌گات به‌م ساته وه‌خته، ده‌ست و په‌نجه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی پێوه دیار بوه، له ههڵگیرساندیاندا. کاتێکیش، ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن هێز و پڕ چه‌ک کراو، بۆ هه‌ر ساته خۆیان له قه‌ره‌ی جه‌نگ داوه له پێناو داگیر کردنی وڵاتانێک که که‌م هێزتر بوون له وان و له وڵاته‌کانیشیاندا، به‌رهه‌می زیاتر بینراوه(مه‌به‌ست وڵاتی داگیرکراوه).
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، خۆی له ژێر ناوی پاراستنی ئارامی گشتی و به‌یان و ئازادیه‌کاندا ده‌رخستوه، وه‌ک مارکس ئیشاره‌ی پێده‌کات، له چاو ڕژێمه‌کانی پێشوتردا ئه‌می نوێ خاوه‌ن سیسته‌مێکی پێشکه‌وتوتر و شارستانی تره، یانی به‌و مانایه‌ی که له نێو دڵی ئه‌م سیسته‌مه‌دا، ململانێ چینایه‌تیه‌کان گه‌شتونه‌ته قۆناغێک به ڕوونی ئاستی به‌ریه‌ککه‌وتن و دژایه‌تیه چینایه‌تیه‌کان ده‌بینرێت. لێره‌دایه ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی وا له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌کات، په‌ل بهاوێژێت بۆ داگیرکاری له ڕێگای جه‌نگه‌وه. خودی جه‌نگی یه‌که‌می جیهان و جه‌نگی دوه‌می جیهان، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و هاوکێشه به‌ریه‌که‌وتنه بووه، که له وڵاتانی زلهێزدا بۆ داگیرکاری زیاتریان و قۆرخ کردنی وڵاتانێک خاوه‌ن به‌رهه‌می سروشتی زیاتر بوون، له‌لایه‌کی دیکه‌وه بۆ په‌رده پۆش کردنی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه چینایه‌تیه‌کان له نێو خودی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاته زلهێزانه‌دا بوونی هه‌بوه، هۆکار گه‌لی سه‌ره‌کی بوون بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه ئابوری و سیاسیه ناوخۆیه‌کان، له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه کاولکاریهکانیاندا.
ئه‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه، تا ئه‌وکاته‌ی پێناسه‌ی خۆی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و پاراستنی ئه‌و خاوه‌ندارێتیه بمێنێته‌وه هیچ گره‌نتیه‌ک نیه بۆئه‌وه‌ی بڵێین ئه‌م سه‌رزه‌مینه ده‌توانێت به‌بی جه‌نگ و کاولکاری بژێت. ناڕه‌وایی ئه‌م سیسته‌مه هه‌ر له‌و خاڵه‌دایه، که چینێکی خاوه‌ن سه‌رمایه‌دار و چه‌وسێنه‌ر خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگادا و، دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیش بۆیان بوه به هێڵی سوور که هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ک یان هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆی نه‌بێت ده‌ست وه‌رداته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنیاته‌کانی، ده‌وڵه‌ت بوونه‌وه. ئاخۆ هۆکار چیه وا ئه‌م سیسته‌مه به‌و ئه‌ندازه‌یه خۆی ئاخنیوه‌ته نێو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون و پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌وه؟ بۆچی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رده‌م بنی زمان و سه‌ری زمانیان، بۆ دامه‌زراوه جێگیره‌کانی وه‌ک یاسا و ده‌ستور و ئه‌و جۆره شتانه له کاردایه؟ ئایا ئه‌و ده‌ستور و یاسایانه‌ی هه‌ن له هه‌رچ وڵاتێک‌دا بۆخۆیان به‌شێکی سه‌ره‌کی نین له کۆی ئه‌و جومگانه‌ی که پاراستنی ئه‌م سیسته‌مه‌یان له سه‌ر دیاری کراوه؟ ئاخۆ دادگاکان بۆخۆیان هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مک گه‌ل نین له کۆی بنیاته‌کانی ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ر و قازانج پهرستهدا؟ دورست کردنی زیندانه‌کان و داموده‌زگای جه‌للاده‌کان له به‌ر چ هۆکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه؟ ئاخۆ هیچ کات ئه‌م سیسته‌مه هاتوه شیکاریهک بکات بۆ هۆکاری دزی کردن و ئینسان کوشتن؟ بۆچی دادگاکان دێن که‌سانێک دزیان کردوه یان که‌سانێکیان کوشتوه ده‌ده‌نه دادگا و یاسای سێداره و به‌ند کردنی هه‌تایی درێژه پێده‌ده‌ن؟ ئاخۆ له ئه‌ساسدا خودی ئه‌م سیسته‌مه و په‌روه‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی هۆکاری سه‌ره‌کی نین له نێو دروست بوونی دزیکردن و ئینسان کوژیدا؟ بۆچی ئایدۆلۆژیا فاشستی و ڕاسیستیهکان دێنه دروست بوون؟ هه‌ڵگری کامه پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین له ئه‌سڵدا؟ ئاخۆ هه‌ر هه‌موو ئایدۆلۆژیا ڕاسیستی و نازینستی و فاشیستیه‌کان هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی پاراستنی چه‌وساندنه‌وه و پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی نین؟ که‌واته ئه‌و جۆراوجۆریهی که هه‌ر له نیو منداڵدانی ئه‌م سیسته‌مه‌دا دێنه ده‌ر، بۆخۆیان به‌شێکی سه‌ره‌کین له پاراستنی ئه‌و چوارچێوه ده‌وڵه‌تیه‌ی که ده‌وڵه‌تی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
کوشتارگاکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هیچی که‌متر نیه له کۆی ئه‌و کوشتارگایانهی له سه‌ده‌کانی پێشوتردا ڕویان داوه. له‌م سه‌ده‌یه‌شدا، هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ و دروست کردنی دوژمن بۆ لایه‌نی زلهێزی به‌رانبه‌ر، هه‌رده‌م کارێکی چاوه‌ڕوان کراو بووه. جه‌نگی ئه‌مریکا دژی ڕژێمی پێشوی عێراق و جه‌نگی ئه‌مریکا دژی نه‌یاره‌کانی له ئه‌فگانستاندا، تا ئیستاش کۆتایی نه‌هاتوه، وه به‌سه‌دان هه‌زار له ئینسانی هه‌ژاری لوشدا، جه‌نگی ئاینده‌ش هێشتا وڵاتێکی وه‌ک ئێرانی کردوه‌ته ئامانجی خۆی، که نازانرێت که‌ی یه‌که‌م فیشه‌کی تێدا دهتهقینرێت و هه‌رچی جۆری چه‌کی نوی هه‌یه تێیدا تاقی ده‌کرێته‌وه. جه‌نگی ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه، جه‌نگی خێرا‌و کاولکاری زۆرترین جێگه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بێت که جیهانی داهێنانی چه‌ک دروستکردن به‌رهه‌می ده‌هێنێت. به‌شێکی سه‌ره‌کی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌کان، بۆخۆی نه‌ک له‌به‌ر خاتری ئه‌وه بێت لایه‌نی به‌رانبه‌ر بوه به‌هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئارامی باری گشتی جیهانی، به‌ڵکو تا کاتێک ڕژێمه کۆنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و باکوری ئه‌فریکا هه‌بوون و هاتبونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌شێکی زۆری مانه‌وه‌یان تا ئه‌م ساته‌وه‌ختانه بۆ خودی زلهێزانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که هه‌رده‌م پاراستبونیان له دژی کۆی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و بزوتنه‌وه‌کانی ئۆپۆزیسێنی دیکه‌ی ئه‌و ڕژێمانه. به‌ڵام ئه‌مێستا ده‌رئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی چینی زه‌حمه‌تکێش له‌م ولاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ئه‌فریکادا، بوونه‌ته هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ڕوخاندنی ڕژێمه‌کانیان، له‌م کاته‌دایه که زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا، زوو ده‌که‌وێته خۆی بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆی قایم تر بکات و ئه‌و جێگره‌وانه‌ی ده‌هێنرێنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ ئاینده‌یه‌کی نادیار به‌شێک بن له‌و پرۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تی زلهێزی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا ده‌یخوازێت. ئه‌و په‌یمان و گوێ له‌مست بونیهش به‌بێ به‌رده‌وامیدان به چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و هه‌ڵگیرساندنی به‌ره‌ی تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومیه‌کان جێبه‌جی نابێت، چونکه داخوازی زلهێزانی جیهان، پاراستنی هه‌یمه‌نه‌تی سیسته‌می قازانج په‌رستیه. له کاتێکدا ئه‌م سیسته‌مه به‌بێ چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش نا‌توانیت بژی و درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات.
ده‌وڵه‌تێکی سهرمایهدارو فاشستی وه‌ک تورکیا، ئه‌گه‌ر پاڵپشتیه گشتیه‌کانی به‌ره‌ی ناتۆ و زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا نه‌بێت، بۆ ئاوا بێئه‌ندازه ده‌ست له ده‌ست درێژیه‌کانی بۆسه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کورد ناپارێزێت. به چه‌که‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یه به‌رده‌وام هێرشه دڕندانه‌کانی ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی گونده‌کان و ماڵ و حاڵیان وێران ده‌کات. خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشستیه ئیسلامیه، وا ئێستا له هه‌وڵی سزادانی به‌رپرسانی کاره‌ساته‌که‌ی گوندی ڕۆبۆسکی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رناخه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌و کاره ده‌وڵه‌ت ئاگای لێنهبووبێت، به ڕای جیهان و میدیای بۆرژوازی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئاخۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه یان سزادانیان ده‌کاته ئه‌وه‌ی ئه‌وانی جێگره‌وه‌یان له‌مان باشتر و شه‌ریفتر بن؟ یان به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵگری هه‌مان خواست و ئامانج گه‌لێکن که ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داریه فاشسته‌که‌ی ئه‌ردۆگان و عه‌سکه‌ر ده‌یخوازن.
بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار، کوشتن و له نێو بردنی خه‌ڵکی هه‌ژار ئه‌و به‌هایه‌ی نیه، هێنده‌ی ئه‌وه نه‌بێت که ده‌توانن بۆ یه‌کتر تاوانبارکردنی به‌رانبه‌ر به‌کاریان بهێنن و هه‌ژمونه ڕاسیستی و فاشستیه‌کانی پێ پایه‌دارتر بکه‌ن. هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی عێراق- ئێران له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، چ په‌یامێکی به کۆمه‌ڵگادا، بێجگه له په‌یامی کاولکاری و وێران کردنی ژێرخانی ئابوری و له نێو بردنی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، زیاتر. له نێو بردنی ملێۆن له ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژار له‌و دوو وڵاته‌دا چ زه‌ره‌رێکی هه‌بوو بۆ سه‌ر جیهان بینی سه‌رمایه‌دارانی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، بێگومان هیچ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌میان له هه‌ژاران خواردبێت که سوپاکه‌یان که پێکهاتوه له زۆرینه‌ی چینی هه‌ژار و کرێکار ڕوو له کزی بکات. دیاره ئه‌و خهمهشیان هه‌ر سنور دار بوه. به‌گشتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکه له‌سه‌ر بنیات نانی چه‌وساندنه‌وه دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه نه‌یه‌نه مه‌یدان و فریای خۆ ڕیکخستنی خۆی نه‌که‌وێت، هه‌رده‌م به‌رپا کردنی جه‌نگ باشترین ئامرازی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داره‌کان بووه، بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانیان. تا مانه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ش ههبنیت، جه‌نگیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. بهلهنێو چونی ئه‌م سیسته‌مه چه‌وسێنه‌ره، دنیای جه‌نگیش کۆتایی پێدیت، چونکه به‌نه‌مانی ئه‌م سیسته‌مه، دنیای پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیش له نێو ده‌چێت، جه‌نگه‌کانیش ته‌نها بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و سه‌پاندنی زیاتری هه‌یمه‌نه‌تی زلهێزانه به‌سه‌ر کۆی دهسهڵاتداریتیهکانی ژێر ده‌ستیاندا.
ئه‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌داریه وه‌ک نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه وایه بۆسه‌ر گیانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی بێبه‌ش، تا ئه‌و ساته‌ی ده‌ست نه‌برێت بۆ له‌نێو بردنی کۆی پایه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه، نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه گیانی که‌سی توش بوو ده‌کوژیت، ئه‌م سیسته‌مه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رپاکردنی جه‌نگ و کاولکاری و سه‌پاندنی چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر و، درێژه به ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست