کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى جنێو بەخوشك و دایكى پیشمەرگە دەدات .

Wednesday, 08/12/2010, 12:00


 تایبەت بەكوردستانپۆست. هەڵەبجەى شەهید
حەمەى حەمە سە عید ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و بەرپرسى مەڵبەندى 9 ى شارەزوورى ئەو حزبە جنێو بەخوشك و دایكى چەند پێشمەرگەیەكى مەڵبەندى 9ى یەكێتى دەدات و هێرش دەكاتە سەر شەرەفیان بەبیانوى ئەوەى كە گومانى ئەوەیان لێدەكرێت سەر بەبزوتنەوەى گۆڕان بن ، پێشمەرگەكانى مەڵبەندیش وەكو كاردانەوەیەك مەڵبەندى یەكێتى بەجێدە هێڵن و ماندەگرن .
سەرچاوە یەكى تایبەت لە مەڵبەندى 9 ى یەكێتى دواى ئەوەى هەواڵەكەى بۆ كوردستانپۆست پشت ڕاست كردەوە ، ئەوەشى ئاشكراكرد كە ژمارەى ئەو پێشمەرگانەى كە لەلایەن حەمەى حەمە سەعیدەوە جنێو بەخوشك و دایكیان دراوەو سوكایەتى بەشە رەفیان كراوە 20 كەسن و دوابەدواى ئەوەى كە مانیان گرتوە حەمەى حەمە سەعید جێگرەكەى خۆى بەناوى ئەحمەد قەدەفەرى ناردوە بەدوایاندا تا ڕازیان بكات جارێكى دیكە بگەڕێنەوە بۆ مەڵبەندى 9 و كار لەگەڵ یەكێتیدا بكەن .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە