کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد و ویژدان و نیشتمانپەروەری ئەم سەردەمە

Tuesday, 31/03/2009, 12:00

2818 بینراوە


رۆژی 30 ئازاری 1947 لەمەیدانی چوارچرا لەشاری مەهاباد قازی محمەد لەگەڵ ئامۆزاكەی حەمە حسێن خان سەیفی و براكەی ئەبولقاسم سەدری قازی لەلایەن قەوام سەڵتەی سەرۆكی ئێرانەوە لەسێدارە دران.
لەساڵەكانی جەنگی دووەمی جیهانیدا كە بەملیۆنان مرۆڤ بوونە قوربانی شەڕی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازییەكانی بلۆكی سەرمایەداری و سۆسیالیستی بە پێشەنگایەتی ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیت، لە هەمانكاتدا كۆمەڵێك دەرفەتی گرنگیش هاتنە ئاراوە، لەو سەردەمەدا لەسەر داخوازی یەكێتی سۆڤێت، لەمەهاباد دەسەڵاتێكی كوردی بەسەرۆكایەتی قازی محمەد هاتە ئاراوە. قازی مەحمەد لەساڵی 1945 بانگێشتی یەكێتی سۆڤێت كرا، لە باكۆ لەلایەن "جەعفەر باقرۆڤ" پێشوازی لێكرا، لەوێ پەیمانی دروستكردنی دەسەڵاتی كوردستانی وەرگرت. قازی محمەد لەهەمانكاتدا سەرۆكی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستانیش بوو لە سۆڤێت ناوی پارتەكەی بۆ كۆمەڵەی دیموكراتی كوردستان گۆڕی، لەكاتی هاتنەوەی بۆ كوردستان بڕیارەكانی كۆمەڵەی بۆ جەماوەر راگەیاند یەك لەو بڕیارانە پتەو كردنی گیانی برایەتی ئازەری و مەسیحی بوو، لەوكاتەدا یەكێتی سۆڤییەت بڕیاری دەسەڵاتی ئازەرییەكانیشی دابوو. بۆ ئەوانیش پشتگیری خۆی راگەیاندبوو.
لە 16-12-1945 قازی مەحمەد جیابوونەوەی موكریان لەتاران لەمەیدانی چوارچرا راگەیاند. هەروەها لە 22 كانوونی دووەمی 1946 كۆماری مەهابادیشی راگەیاند و لە 11-2-1946 دا كابینەی حكومەتەكەی بە 14 وەزیر ئاشكرا كرد.
ئەوەی لەو ساڵیادەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبكەم، ئەوەیە كە دەوڵەتی داگیركەری ئێران نەیتوانیوە و ناشتوانێت، كۆتایی بە تێكۆشانی گەلی كورد لەپێناوی ئازادیدا بهێنێت و تێكۆشانی گەلی كورد لەو رۆژەوە تا ئێستا هیچ رانەوەستاوە و لەئاستێكی بەرزدا بەردەوام دەكات.
سیاسەتی لەسێدارەدان كە تائەمڕۆش دەرێژەی پێدەدات ناتوانێت ورەی گەلەكەمان تێكبشێكنێت و مەحكومی دۆڕانی بكات، یەكێتی گەلی كورد تادێت بەهێزتر و فراوانتر دەبێت، ئەو جۆرە سیاسەتانەش پووچەڵدەبنەوە.
ئەزموونی هەرە گرنگ كە لە كۆماری مەهابادەوە بۆمان مابێتەوە بەر لەهەموو شتێك پێویستە گەلی كورد پشت بەخۆی ببەستێت، یەكێتی سۆڤێت چۆن بۆ بەرژەوەندی خۆی كۆمارێكی بۆ مەهاباد دروستكرد، بەهەمان شێوە بۆ بەرژەوەندی لە پێناوی نەوتدا پشتی لە كۆمارەكە كرد و لەبەرامبەر هێرشە ناڕەواكەی حكومەتی قەوام سەڵتەنە خاوەن لە كۆمارەكە دەرنەكەوت. كۆماری كوردستانێكی بچووك لەناو ئەو سەردەمەی جەنگدا توانای خۆپاراستنی لەئارادا نەبوو، چونكە لەئەنجامی هاوكێشە سیاسییەكانەوە بەهێزی خۆی نا، بەفەرمانی زڵهێزێكی وەكو یەكێـتی سۆڤیت دروست ببوو، مان و نەمانی كۆمار لە ئەگەری هاوكەشەكاندا بوو، ئەم هاوكێشانەش هەمیشە بەرژەوەندییەكان رەوتەكەی دیاری دەكرد. تا دەهات شانسی مانەوەی نەدەما و كەم دەبوو. وێرای ئەوەش پێشوا قازی خاوەن كەسایەتییەكی هەتا دوایی فیداكار و دڵسۆزو نیشتمان پەرەوەر بوو، بەڵام هاوكێشەكان رێگەی نەدەدا ئەو كۆمارە هەناسەی درێژ بێت و بەردەوام بكات. تەنها ئەو تایبەتمەندیانە بۆ دەسەڵاتێكی كوردی لەو سەردەمەدا تێری نەدەكرد. ئەگەر یەكێتی سۆڤێت پشتگیری هەر نەتەوەیەكی كردبێت و ئەو نەتەوەیە توانیبێتی كیانی خۆی دروست بكات ئەوا ئەو شانسە بۆ گەلی كورد نەبوو، یەكێتی سۆڤییەت كۆماری مەهابادی كردە قوربانی بەرژەوەندییەكانی خۆی.
ئەمڕۆش لەباشووری كوردستان حكومەتێك دروست بووە كە لەلایەن ئەمریكاوە پێشتگیری لێدەكرێت، بەهەمانشێوە ئەنجامی هاوكێشە سیاسییەكانە و مانەوەی بە ئەمریكاوە بەندە و خاوەنی هیچ هێزێكی خۆی نییە، كە دیار و لەبەر چاو بێت. تێكۆشان و قوربانی دانی گەلەكەمان زۆر لەوەش زیاتر هەڵدەگرێت و تەنها بەو دەستكەوتانە كۆتایی ناێت. چەمكی كوردستانی بچووك چارەسەری نییە، ناتوانێت گەرەنتی دەستكەوت و قوربانییەكانی گەلەكەمان بكات، تەنانەت رازی بوون بە دەستكەوتێكی وەكو هەرێمی كوردستان و خۆ سنوورداركردن و گوێ نەدانە بە پارچەكانی دیكەی كوردستان. هەمیشە ئەو دەسەڵاتە لەژێر مەترسی دەهێڵێتەوە. لەگەڵ خۆشی دا داخوازی ئازادی و دیموكراتی و نەتەوەیی دەكوژێت. لەبڕی پشت بەستن بەهێزی خۆیی و نەتەوە و دیموكراتی، پشت بەستن بەهاوكێشە و پەیوەندییەكان، ئیرادەی ئازاد پێش ناخات و رەفتاری بەمشێوەیەش بەسەركەوتن ناژمێردرێت.
پێشوا قازی بە پێچەوانەی دەسەڵاتی باشوور خواستی كۆمارەكەی بكاتە بنكەیەك بۆ هێزێكی نەتەوەیی و تەنانەت كۆمارەكەشی نوێنەرایەتی پارچەكانی تری كوردستان تیادایە و بەو بێ پێی دەرفەتییەوە پشتیوانی پارچەكانی تری كوردستان تر دەكات. كە ئەمەش لەو سەردەمەدا لەلایەن نەتەوەییەوە پیادەكردنی سیاسەتی هەری راست بووە. كە پێویستە ئەمڕۆ بۆ حكومەتی باشوور ببێتە ئەزموونی هەرەی گەورە و بەرچاو. لەكۆماری مەهاباددا خاڵی جێگەی شانازیش لایەنە نەتەوەییەكەی بوو.
ئەزموونی هەرە گەورە كە بەدەست خرا بێت لەو مێژووە لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە گیراوەتە بەر، لەچەمكی ئەو پارتەدا رازیبوون بە كوردستانێكی بچووك نییە، لە شێوازی تێكۆشانی ئەودا لە رووی سیاسی و سەربازییەوە پشت بەخۆی دەبەستێت و سەركەوتن تۆمار دەكات، ئەو سەركەوتنانەش كە ئێستا لەمەیدانی سەربازی و سیاسی تۆماری كردووە جۆش و خرۆش و رۆحێكی نەتەوەیی پێشخستووە كە دەتوانێت رۆحی قازی شاد بكات. قازی لەكاتی سێدارەدانی دا رێگای نەدابوو كە چاوی ببەستن، لەكاتە دا گوتبووی ئێوە محمەد دەكوژن لەهەر قەترە خوێنێكم، قازییەك شین دەبێتەوە، داوا لەگەلی كورد دەكەم لەپێناو رزگاری خەباتی خۆی یەك بخات باوەڕ بەدەوڵەتی داگیركەری ئێران نەكات، دوا گوتەی قازی باوەڕهێنانە بە"گەل" كە تێكۆشانەكەی بەردەوام بكات. نەك داگیركەران و زڵهێزە جیهانییەكان و بەرژەوەندی هاوبەشەكانی. خاوەن دەركەوتنی گەلی كورد لە قازی مەحمەد بۆ نیشتمان پەروەری و راست گوییەتی كە بەویژدان و ئەمانەتەوە لەو تەمەنە كورتەی كورتەی حكومەتەكەیدا گەورەترین وانەی نیشتمان پەروەری بەویژادنی پێشكەشكرد.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)