مالیكی هه‌ڕه‌شه له بارزانیی و تاله‌بانی، كۆره‌ك تيليكۆم و ئاسياسێل ده‌كات
Wednesday, 28/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ههولێرسهرچاوهيهك له نووسينگه‌ی نوری ماليكی سه‌رۆك وه‌زيرانی عيراقه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌ياند: كه نوری ماليكی له ريگه‌ی وه‌زاره‌تی دارايی عيراقيه‌وه، هه‌رشه‌ی له كارخستنی تۆره‌كانی گه‌ياندنی كۆره‌ك تيليكۆمی كردووه، له‌به‌ر نه‌دانی باجی چه‌ندين سال به وه‌زاره‌تی دارايی !
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه كه نوری ماليكی هۆشداری توندی داوه‌ته خاوه‌نی هه‌ردوو كۆمپانياكه، سيروان بارزانی برازای مه‌سعود وفاروقی مه‌لا مسته‌فا شه‌ريكی تاله‌بانی، له‌م باره‌یه‌وه فاروقی مه‌لا مسته‌فا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ٤٠٠ مليۆن دۆلار كه‌تۆته هه‌له‌كه سه‌ما و تا ئيستا له ٦ بانكی ناو عيراق خه‌ريكی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بره پاريه‌يه، سيروان بارزانیش چاوه‌روانی به‌شيك له پاره‌ی بودجه‌ی 17% ده‌كات ، چاوشين كه سكرتيری سيروان بارزانیيه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه مه‌سعود بارزانی نامه‌يه‌كی نهينی داوه‌ته ره‌شيد تاهير تا له بودجه‌كه‌ی هه‌ولير ئه‌و بره پاره‌يه خه‌رج بكات و كيشه‌كه چاره‌سه‌ربکرێت.
چاوشين ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه كۆمپانيای كۆره‌ك تيليكوم له 20%ی سيروانه له31%ی مه‌سعود بارزانیيه، له 49% یان به کۆمپانیای (زین)ی كوێتییه‌کان فرۆشراه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه كه مه‌سعود بارزانی و تاله‌بانی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كيشه‌ی باجی هه‌ردوو كۆمپانايكه به‌نيازان شاندی راسپيردراوی هه‌ردوو حزب پارتی و يه‌كيتی له به‌غدا بيخه‌نه ناو كارنامه‌ی دانووستاندنه‌كانيانه‌وه!
هه‌واڵه‌کامان به‌وه کورت ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و دوو کۆمپانیایه (کۆره‌ک و ئاسیا سێل)، که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی خاوه‌نیین، هه‌رچی سه‌رمایه و ده‌ستکه‌وتێکیان هه‌یه ده‌چێته گیرفانی خۆیانه‌وه، ده‌بوو بادجیان به حکومه‌ت بدایه، ئیستا ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌موو بادجه له بودجه‌ی 17% خه‌ڵکی کوردستان بده‌ن، جگه له‌وه‌یش وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت هه‌موو چالاکییه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مان و شاندنی وه‌زاره‌ته‌کانیان بۆ مه‌سه‌له‌ی بازراگانی سه‌رقاڵ خۆیان کردووه، مه‌سه‌له نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش هیچ رۆڵێکی نه‌ماوه و کاری بۆ ناکه‌ن. کاک نه‌وشیروان مسته‌فاش نایه‌وێت ئه‌مانه بڕۆن، داوای ریفۆرم و چاکسازیی ده‌کات، چونکه گۆڕانیش ده‌یه‌وێت له پاشه رۆژدا جێ پێی بارزانی و تاله‌بانی هه‌ڵبگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست