ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی 2011 به تاڵه‌بانی نه‌درێت ، هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵاته
Friday, 04/02/2011, 12:00
لێدوانی سێ که‌سایه‌تی :-
1- به‌ڕێز دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی :-
نووسه‌رێکی به ڕه‌گه‌ز تورک و دۆستێکی هێژای کوردانه ، باس له‌وه ده‌کات که ئاستی هوشیاری برسیه ئه‌فریقیه‌کان زۆر زیاتره له ئاستی هوشیاری کورده‌کان . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گوته‌یه‌ش نموونه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت :- ژماره‌یه‌ک لیکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی ده‌چنه ناوچه‌یه‌کی ئه‌فریقا بۆ لێکۆڵینه‌وه له پاشماوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ، پاش لێکۆڵینه‌وه ژماره‌یه‌ک نموونه "نهموزهج" کۆده‌که‌نه‌وه تاوه‌کو له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن . کاتێک ئه‌فریقیه‌کان ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن ده‌ستبه‌جێ شته‌کانیان پێ داده‌نێنه‌وه و به شه‌ڕیش دێن له‌گه‌ڵیاندا . هه‌رچه‌ند لکۆڵهرهوهکان ده‌خوازن به بڕێک پاره ڕازیان بکه‌ن به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت و ئه‌فریقیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م پاشماوانه هی ئه‌م وڵاته‌یه و ته‌نها ده‌توانن لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ناتوانن هه‌تا شوێنه‌که‌شیان بگۆڕن .
پاش چه‌ند ساڵێک هه‌مان کۆمه‌ڵه لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌چنه ناوچه‌یه‌کی کوردستان و هه‌مان دیارده دووباره ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام کورده‌کان نه‌ک هه‌ر ڕێگرییان لێ ناکه‌ن به‌ڵکو پێیان ده‌ڵێن که پاشماوه‌ی زۆر گرنگتر له ناوچه‌که‌ماندا هه‌یه ، ده‌چن هه‌موو پاشماوه‌کانیان بۆ ده‌هێنن و ده‌یانده‌نێ به‌بێ به‌رامبه‌ر .
2- جه‌لال تاڵه‌بانی :-
له کاتی شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتیدا تاڵه‌بانی گوتی :- ئه‌گه‌ر پاره‌مان هه‌بوو مانگی هه‌زار دینار ده‌ده‌ینه پێشمه‌رگه ، ئه‌گه‌ر پاره‌شمان نه‌بوو ئه‌وا مانگی 500 دیناریان ده‌ده‌ینێ تاوه‌کو شه‌ڕمان بۆ بکه‌ن . به‌و پاره‌یه هه‌م شه‌ڕمان بۆ ده‌که‌ن و هه‌م مه‌منوونیش ده‌بن .
کاتێک تاڵه‌بانی به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش شادبوو ئه‌وا یه‌که‌م گه‌شتی بۆ شیوه‌نی سه‌ر گۆڕی ئیمام خومه‌ینی و دووه‌م گه‌شتیشی تاجه گوڵینه بردن بوو بۆ سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و گوتی ئازادی و ده‌وڵه‌تی کوردان خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کانه .
3- مه‌سعود بارزانی :-
پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و پارتی گوتی :- ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه هه‌بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وا من و مام جه‌لال بێ تاوانترین که‌سین .
ئه‌گه‌ر باس له تێکڕای نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌که‌ین و ته‌نها باس له ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆری ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی بکه‌ین ئه‌وا گوته‌ی ئه‌و سێ که‌سایه‌تییه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واو ڕاست ده‌رده‌چن . به‌ڵام له هه‌مووی ڕاستتر گوته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانییه .
مهاباد قه‌ره‌داغی که نموونه‌ی ئافره‌تی کۆیله‌یه ، به تاوانی ده‌زانێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی 2011 به مه‌سعود بارزانی نه‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که لیسته دژبه‌ره‌کانی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی له یه‌کتری نزیک کرده‌وه و ماڵی دوژمنی ڕێکخسته‌وه . به‌ڵام من هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵاته ده‌که‌م ئه‌گه‌ر له 2011دا به تاڵه‌بانی نه‌به‌خشرێت به‌هۆی ڕاستگۆییه‌وه .
زۆر که‌س له‌و پێنووس به ده‌ستانه‌ی که ڕۆژانه پرته‌و بۆڵه‌یان دێت دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و به تاوانباریان پێناسه ده‌که‌ن ، که‌چی له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گه‌لانی ناوچه‌که دژ به تاوانباران سه‌رهه‌ڵدان ده‌که‌ن و ته‌خت و تاراجی دیکتاتۆران تارومار ده‌که‌ن ئه‌وا به بیانووی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانه‌وه به‌جۆرێک که‌وتوونه‌ته داکۆکیکردن له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته که سه‌عید سه‌حافیش به‌و جۆره داکۆکی له سه‌دام حسێن نه‌ده‌کرد .
له چاوی ئه‌و پێنووس به‌ده‌سته کۆیلانه‌وه ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان به‌رهه‌می ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه و هه‌ر به‌وانیش ده‌پارێزرێت . ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی چاویان ئه‌و ڕاستیانه ببینێت که کاتێک نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕاپه‌ڕینی به‌رپا کرد و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌که‌ی به‌عسیان وه‌ده‌رنا هیچ بوونێکی یه‌کێتی و پارتی نه‌بوو له مه‌یدانه‌که‌دا ، واته له غیابی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام درا و پاش ئازادبوونی ته‌واوه‌تی باشووری کوردستان ئه‌وکات به سواری ئوتومبێل بهرپرسهکانیانمان هێنایه‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بوویایه ئه‌وا نه‌ک له هه‌موو ژیانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا باشووری کوردستانیان نه‌ده‌بینیه‌وه به‌ڵکو ده‌بوو سه‌رتاپای ژیانیان خزمه‌تکاری بوویایه بۆ پاسدارێکی چه‌قۆکێش .
له کاتێکدا گه‌لانی ناوچه‌که خاوه‌نی هه‌موو شتێکن و بوونی هیچ ده‌زگایه‌کی جاسوسی ده‌ره‌کیش به‌دی ناکرێت له وڵاتیاندا به‌ڵام بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن هه‌موو شتێک له ده‌ست بده‌ن ، ئه‌ی ده‌بێت ئێمه چ شتێک له ده‌ست بده‌ین ئه‌گه‌ر کۆتایی به‌م دوو بنه‌ماڵه تاوانباره بهێنین که باشووری کوردستانیان کردۆته مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی جیهانی و هێشتاش چاره‌نووسی سه‌دان به‌دیلگیراوی شه‌ڕه کوژیهکانیان نادیاره ؟
الکوردی لا یفتهم :-
ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بریتی بوو له گوته‌ی عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کان به‌واتای (کورد تێناگات) ، گوتنی ئه‌م گوته‌یه گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی بوو که به کوردانیان ده‌کرد . لێ به‌ڵێ له نووسینی نووسه‌ره کۆیله‌کانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه که چه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناهوشیارین . له‌و باوه‌ڕه‌دام که نووسینی ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه زۆر له تاوانی ئه‌و چه‌کدارانه زیاتره که بۆ 500 دینار یه‌کتریان ده‌کوشت . کاتێک ئه‌مه تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێنووس به‌ده‌سته‌کانمان بێت ئیتر بۆچی گله‌یی و گازنده له‌و پێشمه‌رگانه بکه‌ین که به گوته‌ی تاڵه‌بانی بۆ 500 دینار یه‌کتریان ده‌کوشت ؟
کاتێک ئه‌مه تێڕوانین و تێگه‌یشتنی نووسه‌ره‌کانمان بێت ، ئیتر بۆچی خه‌ڵاتی نۆبڵی 2011 شایسته‌ی تاڵه‌بانی نه‌بێت که زۆر ڕاستگۆیانه ده‌ڵێت ئازادی کوردان خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کانه و هه‌موو هه‌وڵێکیشی هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه ؟
کاتێک تێڕوانینی نووسه‌ره به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانمان به‌و جۆره بێت ، ئیتر بۆچی گله‌یی و گازنده له‌و 1200 کۆیله‌یه‌ی کۆنگره‌ی 13ی پارتی بکه‌ین که چه‌پڵه‌ڕێزانی مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن له پای ئه‌وه‌دا که ئه‌قڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد به عه‌قڵی منداڵێکی 5 ساڵه ده‌شوبهێنێت و ده‌ڵێت به‌ڵکو ئه‌و منداڵه 5 ساڵه‌یه بتوانێت که‌رکوک به‌ده‌ست بهێنێت ؟ با نووسه‌ره کۆیله‌کان گوێ له‌م لینکه‌ی خواره‌وه بگرن :-
http://www.youtube.com/watch?v=Xtc9v-t9GUc
ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه باش بزانن که به‌رهه‌می له‌مه‌و دوای تاڵه‌بانی و بارزانی زیاتر نابێت له به‌رهه‌می 60 ساڵی ڕابردوویان که جگه له ئاشبه‌تاڵ و ئابڕوو چوون زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌کرده ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه باش بزانن که ئازادی ته‌واوه‌تی به سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی گه‌ل مه‌یسه‌ر ده‌بێت نه‌ک به نۆکه‌رایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ داگیرکه‌ران .
ئه‌وه ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی له که‌ره‌ج و تاران ده‌رباز کرد و ته‌نها ڕاپه‌ڕینی گه‌لیش به ئازادی یه‌کجاره‌کیمان ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و ئازادییه‌ش به کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه مه‌یسه‌ر ده‌بێت .
به هیوای ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ کۆتایی هێنان به حوکمی قه‌ره‌قوشی بنه‌ماڵه‌یی و نۆکهرگهرایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست