سه‌عدی پیره ڕۆژی خۆت هه‌ر دێ
Saturday, 13/06/2009, 12:00
بفه‌رموون هه‌ڤاڵانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
ئه‌م زانیاریه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی نییه به ته‌که‌تولات و لیستی گۆڕان و تێکدانی یه‌کیه‌تیه‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌وڵمان بۆ به‌هێزکردنی یه‌کیه‌تییه، به‌توندکردنی پشتی به‌ڕێز مام جه‌لاله، به‌ڵام وه‌کو هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تی ده‌ڵێن، پێویسته هه‌ر له‌ناو یه‌کیه‌تیدا هه‌وڵبده‌ین که یه‌کیه‌تی پاک بکه‌ینه‌وه له گه‌نده‌ڵچیه‌کان و ناشیاوه‌کان و، چاکسازی د‌روست بکه‌ین،ده بفه‌رمون به‌ڕیزان له سه‌رکردایه‌تی ناو یه‌کیه‌تی بتوانن چاره‌سه‌رێک بۆ ناوبراو بدۆزنه‌وه. زانیارییه‌کانی خواره‌وه‌مان درۆ و ده‌له‌سه و بڵاوکراوه‌ی ماڵپه‌ره‌کان نییه، به‌ڵکو وه‌ک پارتێکی گه‌وره‌ی کوردستانی، یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان ده‌توانێت به‌دوایدا بچێت و بگاته ڕاستییه‌کان و هه‌تاکو کوردی به‌دبه‌خت ئیمانێکی هه‌بێت به دیموکراسیه‌تی ناو یه‌کیه‌تی، بڵێن به‌ڵێ یه‌کیه‌تی هه‌وڵده‌دات بۆ چاکسازیی و هه‌موو که‌سانێکی گه‌ندڵچیی، ساخته‌چی مشه‌خۆر ده‌رده‌که‌ن و ئه‌مه ده‌بێته وانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ئه‌ندامێکی گه‌وره‌و بچوکی ناو یه‌کیه‌تی، که ڕۆژێک له ڕۆژان هه‌موو که‌س ده‌بێت موحاسه‌به بکرێ ، ئه‌گه‌ر بێت ده‌ستیان له دزی و گه‌ده‌ڵایه‌تی و کاری ناشیا و مافیاچیه‌تیدا دا تێکه‌ڵ بووبێت، هه‌ر چۆن یه‌کیه‌تی ئێستا چه‌ندین که‌سانی ده‌رکرد و موچه‌ی چه‌ندین ئه‌ندامانی بڕیوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان خسته پشت لیستی گۆڕان، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت له که‌سانێکی وه‌ک سه‌عد بپره بپرسنه‌وه. ی.ن.ك بفه‌رموون ته‌ماشای ژماره‌ی با‌نقه‌کانی سه‌عدی بکه‌ن له کوردستان و له نه‌مسا، پاشان هه‌مووتان سه‌رتان ده‌سوڕمێ !
هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر له نزیکه‌وه ئه‌م سه‌عدیه بناسێت، یاخود له نه‌مسا ژیابێت ده‌یناسێ که چه‌ند کابرایه‌کی ساخته‌چی و دز و مشه‌خۆر و داوێنپیس و خاوه‌ن مه‌له‌فه، بۆ داوێنپیسی لێره‌دا ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنده‌وار ڕابکێشم له ڕووداوێک‌دا، سه‌عدی هه و‌ڵی دا له‌گه‌ڵ ژنی براده‌رێکی خۆیدا که له پۆڵۆنیا ده‌یخوێند و له‌گه‌ڵ ژنی ئه‌م کورده قوڕبه‌سه‌ره‌دا ڕێکه‌وت، پاشان بووه کێشه‌یه‌کی گه‌وره،هه‌تا کورده‌که ده‌یویست به کوشتن سه‌عدی له ناوبه‌رێ، به‌ڵام سه‌عدی له‌ترسدا بۆ ماوه‌یه‌ک خۆی شارده‌وه، هه‌روه‌ها ئێستا به هه‌مان شێوه هه‌ندێ کوردی تری له خۆی کۆکردۆته‌وه له‌به‌ر خاتری ژنه‌کانیان. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی چوارده‌وری سه‌عدی شاره‌زان و زانیاری‌یان هه‌یه، که به‌مه‌لایین دۆلاری دزیوه له قاسه‌ی یه‌کیه‌تی و حکومه‌ت، به‌تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار زۆر باش ئاگاداره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێز کاک شاڵاو عه‌سکه‌ری ده‌توانێ زانیاری به هه‌موو که‌س ڕابگه‌یه‌نێت، له کاتێکدا که سه‌عدی ده‌رباره‌ی پڕۆجه‌کته‌ک به کاک شاڵاوی گووت، کاک شاڵاو ته‌نها ئیمزایه‌ک ده‌که‌ین و هه‌ر یه‌کمان نیو ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرین، به‌ڵام کاک شالاو وه‌ڵامی دایه‌وه، گووتی کاک سه‌عدی تۆ دزی من چی! و داواکاریه‌که‌ی جێبه‌جێ نه‌کرد، سه‌عدی خۆی به ته‌نها ئه‌م پاره‌یه‌ی وه‌رگرت. به‌ڵێ خاوه‌ن مه‌له‌فه، چاوه‌ڕێی هه‌ندێ زانیاری ده‌که‌ین، له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌م دۆکومه‌نتانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که چۆن په‌یوه‌ندی هه‌بووه به موخابه‌راتی عێراقیه‌وه، لای خه‌ڵکی ده‌ڵێ که به‌ڕێز مام جه‌لال ئاگادار بووه و مام جه‌لال ناردویه‌تی بۆ مفاوه‌زات له‌گه‌ل حکومه‌تی به‌غدادا. له‌هه‌مان کاتدا پیش ماوه‌یه‌ک له به‌غداد له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال کۆببوینه‌وه و منیش له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌بوم، باسی هه‌ندێ براده‌رانی یه‌کیه‌تی کرا و ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن مه‌له‌فن، مام جه‌لال گوتی به‌هیچ جۆرێک سه‌عدی ڕانه‌سپاردوه بۆ مفاوه‌زات کردن له‌گه‌ڵ به‌غداد ، ئه‌م زانیاریه ڕاست نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پۆخڵه‌واته‌ی که هه‌یه‌تی، ئێستا به‌داخه‌وه سه‌عدی بووه به به‌رپسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی، به ده‌یان که‌سانی باش و نیشتیمانپه‌روه‌ریان ده‌رکرد و به سه‌دان موچه‌یان بڕی، له جێگه‌یان چه‌ندین که‌سانی ساخته‌چی و قومارچی و گه‌نده‌لچی مافیا چی بێ سومعه‌ی له خۆی نزیک کردۆته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مه‌کته‌به، که پاش هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌یه‌وێ بیانهێنێته مه‌کته‌به‌که‌ی، پاشان بیان کاته ئه‌ندامی ئه‌م مه‌کته‌به (ئه‌م زانیاریه له که‌سانێکی نزیکی خۆیه‌وه وه‌رگیراوه، که خۆشی له‌وێ پاشان کارده‌کات)، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕناکات له‌م زنیاریانه، بفه‌رمون بڕۆنه مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی داوابکه‌ن که ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌م مه‌کته‌به‌ن، که به بڕیاری مه‌کته‌بی سیاسی بوونه‌ته ئه‌ندام و ده‌بنه ئه‌ندام، پاشان بۆ هه‌موو که‌سێکی به‌شه‌ره‌ف و نیشتیمانپه‌روه‌ر ڕون ده‌بیته‌وه، که کێن ئه‌و که‌سه ناودار و بێ سومعانه، که له‌م مه‌کته‌به‌دا کارده‌که‌ن له داهاتوویه‌کی نزیکدا! به هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت چه‌ندین نوێنه‌رانی یه‌کیه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگۆڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به ته‌که‌تولات و ره‌فۆرمه‌وه، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک بۆنی نه‌و‌شیروانی لێبێت ده‌ریان ده‌کات، له جێگه‌یان کاسانێکی بێسومعه و نه‌خوێنده‌وار و سه‌رسه‌ریو چه‌قۆ و‌ه‌شێن و پۆخڵه‌وات پیس داده‌نێ ، سه‌عدی زۆر باش ده‌زانێ، که ناتوانێ له‌گه‌ڵ که‌سانی باش و تێکۆشه‌ر و به‌شه‌ره‌ف و نیشتیمان په‌روه‌ر‌دا کاربکات،چو‌نکه بیرۆکه و ره‌وشتیان ناگونجێن به‌یه‌که‌وه، ته‌نها له‌گه‌ڵ که‌سانێکی وه‌کو خۆی ده‌توانێ کاربکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆژێک له ڕۆژان که نه‌توانن ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن و نه‌هێنیه‌کانی بڵاوبکرێته‌وه، چو‌نکه هه‌مویان له‌یه‌ک پارچه و یه‌ک ڕه‌وشت و یه‌ک جۆره مه‌له‌فیان هه‌یه، هه‌موویان هاوبه‌شن له هه‌موو کارێکی ناشیاو دزیدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه سه‌عدی نایه‌وێ کوردێکی نه ناسراو بێته بازنه‌که‌یانه‌وه، که به تڕ و فسیان بزانێت، بۆ زانیاریی ئه‌م سه‌عدیه به ڕۆح له مه‌لا به‌ختیار ده‌ترسێ، هه‌ر شتێک مه‌لا به‌ختیار داوای بکات، به زووترین کات ده‌بێت جێبه‌جێی بکات. داوا ده‌که‌ین له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان، تۆزێك فریای خۆتان بکه‌و‌ن، که نه‌یه‌ڵن که‌سێکی وا پۆخڵه‌وات و پیس ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی، چو‌نکه ئه‌م پۆسته زۆر، زۆر گرنگه بۆ یه‌کیه‌تی و بۆ کورد به گشتی، زۆر گرنگه که کێ ده‌یبات به ڕێوه. له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رۆکی په‌رله‌مان به دڵنیاییه‌وه له پۆسته‌که‌ی نا‌مێنێ، وه‌کو زۆرمان زانیارییمان هه‌یه، که کاک عه‌دنان موفتی کوردێکی قبوڵکراوه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا،وه ئه‌وه‌نده پۆخڵه‌واتی نییه، بۆیه پێویسته که کاک عه‌دنان بکه‌نه جێگه‌ی سه‌عدیه دز.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف و نیشتیمان په‌روه‌ر، هه‌رچی زانیاریه‌کی تریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌عدی پێویسته به‌زوترین کات بڵاوی بکه‌نه‌وه له هه‌موو ماڵپه‌ره‌کاندا، تا ببێته وانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو که‌سانێکی تری وه‌کو سه‌عدی، بێ ده‌نگ بوون له‌سه‌ر سه‌عدی و شاردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان، مانای به‌شدار بوون و پشت گرتنه له سه‌عدی و نمونه‌کانی وه‌کو ناوبراو. دیسان به به‌رده‌وامی نامه ده‌نێرین بۆ ئه‌و پارته ئه‌ورپیانه که ئه‌ندامن له سۆسیال دیمۆکرات‌دا و بۆ هه‌موو لیژنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا که به تێر و ته‌سه‌لی باسی پۆخڵه‌واتی سه‌عدی ده‌که‌ین، تاکو به‌م شێوه‌یه بتوانین سه‌عدی له جێگه‌ی خۆی بجوڵینین له هیچ وڵاتانێکی ئه‌وروپا گوێ نه‌گیریته داواکاریه‌کانی، به ناوی میلله‌تی کورد و یه‌کیه‌تیه‌وه نه‌توانێ قسه‌بکات.
کوردستان مه‌هدی بالیسانی
هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست