عه‌ميد (عه‌لوش) فه‌رمانده‌ی ليوای ٤ فيرقه‌ی ١٢ی كه‌ركوك له هه‌ولێر دۆلار ده‌به‌خشێته‌وه
Thursday, 16/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (١) ههولێرچهند ڕۆژێكه ئه‌و زانياريه‌مان پێ گه‌يشتووه ، كه له نهۆمی ٧ی هۆتێل نۆبڵ له هه‌ولێر، فه‌رمانده‌يه‌كی سه‌ربازیی پارتی سه‌ربه سوپای عێراقی به سه‌رخۆشی شه‌وانه زياتر له يه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار به‌سه‌ر گورانیبێژه‌كان و سه‌ماكه‌ره‌كاندا هه‌ڵده‌دات!
ئه‌م زانياريانه‌مان له يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی كاكه‌مين نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی پێگه‌يشتووه ، ئه‌ويش واته كاكه‌مين نه‌جار شه‌وانه ئه‌و له نهۆمی يه‌كه‌م داده‌نيشێت و پاسه‌وانه‌كه‌ی به چاوی خۆی ئه‌و حاله‌تی ٦ شه‌و له‌سه‌ريه‌كەی بينيوه، كه عه‌ميد (عه‌لوش) ئامر ليوای ٤ ی فيرقه‌ی ١٢ی كه‌ركوك له‌گه‌ل ملازم سه‌باحی برا شه‌وانه بۆ مه‌يخواردنه‌وه ڕوو له هۆتيل نۆبڵ له هه‌ولێر ده‌كات و له نهۆمی ٧ كه به گريبه‌ست له‌لايه‌ن عارف به‌رواری زاوای ئازاد به‌رواری به‌كرێ گيراوه و زياتر له ٢٠ هونه‌رمه‌ندی موزيك و گۆرانبێژی عه‌ره‌ب و سه‌ماكه‌ری لوبنانی بۆ هيناوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست