زۆرینه‌ی به‌رپرسه پێشمه‌رگه‌كان چەک و تەقەمەنی بە داعش دەفرۆشن
Thursday, 30/10/2014, 12:00
لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا پێشمەرگەیەکی بەرەی جەنگ ، کە نەیویست ناوی بهێنرێت، ئەم نهێنییە ترسناکەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، کە زۆربەی بەرپرسەکان تەقەمەنیی و تفاق بە داعش ده‌فرۆشن، ئەم خیانەتە وەکو ئەو کەسە باسی کرد زۆربەی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتییدا باوە، پارتی‌یش بەمە دەزانێت بەڵام دەنگ ناکات، چونكه داعش پاره‌یه‌كی زۆری له‌به‌رده‌ستدایە و شه‌ری به‌رفراوان ده‌كات، بۆ نمونه ته‌نیا له كوردستان و له كۆبانی هەروەها لە شاره‌بان واتە جەلەولا شه‌ر ده‌كات، له عێراق و سوریا به‌ره‌یه‌كی تری هه‌یه، بۆ ئه‌وانه چه‌ك و تفاقی پێده‌وێ چونكه سوپای داعش ئەو تەقەمەنیی و گولانەی لێدەبڕێت بۆیە لە رێگای پێشمەرگەوە بەدەستی دەهێنێت. ئەو کەسە نرخی هەندێک لەوانەی ئاشکرا کرد:
به‌نمونه یه‌ك گولله‌ی دۆشكه به ٤ دۆلار و نیو
كلاشنكۆفێک بە ٨ وه‌ره‌قه
ئارپیجی به ٧٠ وه‌ره‌قه
هەروەها وتی هۆكاری ئه‌وه‌ش دەگەڕێتەوە بۆ نه‌بوونی موچه، به‌ڵام زیاتر به‌رپرسه‌كان ئه‌و خیانەتە ده‌كه‌ن. چونكه هیج رەوشت و موراڵ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان نییه له‌كاتێكدا به‌و چه‌ك و گولانه داعش پەلاماریان دەدات، خۆیان و پێشمه‌رگه‌كانی پێ شه‌هید ده‌كه‌ن ، ئەم هەواڵە هاوشێوەی ئەو هەواڵەیە، کە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کرد، کەوا کوردەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نه‌وت و به‌نزین له داعش دەکڕن، لە بری ئەوە ماشین و سەیارەی هەمەری پێ وەردەگرن، دواییش دێن پەلاماری کوردستان دەدەن، خەڵکەکەی دەکوژن و خاكی داگیر ده‌كه‌ن.
بێگومان ئەمەش زاده و ره‌فتاری قوتابخانه‌ی چه‌ته و دزەکانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانیه، كه ناپاكی په‌ڕیوه‌ته‌وه نا زۆرینه‌ی به‌رپرسەکانیش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست