کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومه‌تی عێراق كۆریای ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ جلال تاڵه‌بانی و وه‌فده‌كه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هیچ گرێبه‌ستێكیان نی یه‌

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی عێراقی به‌ ڕه‌سمی كۆریای باشوری ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ جلال تاڵه‌بانی و وه‌فده‌كه‌ی یاوه‌ری تواناو ده‌سته‌ڵات و ئیمزاكردنی هیچ گرێبه‌ستێكیان نی یه‌ .
ئێستا جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌فدێكی باڵا له‌ كۆریای باشورن بۆ مه‌به‌ستی چه‌ند گرێبه‌ستێكی بازرگانی , وه‌فده‌كه‌ له‌ (نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی و چه‌ند كه‌سێكی پسپۆری كوردستان) پێك هاتوون .
شایانی باسه‌ كاتێك گه‌یشتنه‌ كۆریای باشور سه‌ره‌تا ته‌نها له‌ لایه‌ن وه‌زیری ئابوری و كۆمپانیای (كۆكا غاز و KNOC) به‌ ڕه‌سمی به‌خێرهاتنیان كرا و بۆ ڕۆژانی دواتر چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ووڵاته‌ , وه‌ هه‌ردوو كۆمپانیای ناوبراو هه‌موو مێروفێكی ئه‌و سه‌فه‌ره‌یان گرتبووه‌ ئه‌ستۆ , بۆیه‌ دوێنێ 24\2\2009 حكومه‌تی عێراقی به‌ ڕه‌سمی كۆریای باشوری ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ به‌ستنی هه‌رگرێبه‌ستێك له‌ گه‌ڵ وه‌فدی ناوبراودا و مافی هیچ شتێكیان نی یه‌ بۆ گرێ به‌ستی نه‌وت و غازی كوردستان و ناوچه‌كانی عێراق .

http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=1004

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە