کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەندەڵییەكانی مەڵبەندی 26 كفری

Saturday, 25/04/2009, 12:00

1499 بینراوە


پێشەكی بمبوورن من نووسەر نیم بۆیە ئەگەر هەڵە لە نوسینەكانیشمدا هەبوو بمبورن ئیستاش ناوی چەند كەسێكتان بۆ ئاشكرا دەكەم كە 2 موچە و 3 موچە 4 موچەیان هەیە لەو مەڵبەندەدا من وه‌كو پاسەوانێكی مەردان دەیان شتی شاراوەم لایە ئەگەر دەرفەتم هەبێت هەمووتان بۆ دەنوسمەوە.
خەڵكی كفری لە بەرخاتری عوسمانی حاجی مەحمود دەنگی بۆ ئەم مەڵبەندە دا چونكە خودی خۆی كەسێكی پاكە بەڵام دەسڵات چیە كە سیستەم لەم وڵاتەدا پشتگیری دزەكانە كەس دادگایی ناكریت لە سەر دزیكردن.
مەردان كە لە سایەی سەری خوێنی شەهید عەلی سور ئەو پۆستەی وەرگرتووە، یەكێكە لەو تاوانبارانەی كە لە ناحیه‌ی قەرتەپە و جەبارە عەربەكانی ئەو ناوچەیەی بەرشەق ده‌دا تا وای لیهات عەربەكان سكاڵایان بردە لای مالكی ماكیش هەموویانی وەدەرنا بۆیە لەدەستدانی ئەو ناوچانە یەكەم تاوانبار، مەردانە، ئێستا مەردان بە پارەیەكی خەیاڵی خۆی فرۆشتووە بە مام جەلال زۆربەی زۆری خەڵكی كفری لە ناخەوە زۆریان پێخۆشە بچێتە پاڵیان، چونكە كەس لە كفریدا مەردان ناناسێت، كەسیش لەبەر ئەو مەڵبەندە دزە دەنگیان پێنادات، مەردان چەندین جار لە گەڵ خەلیل كارێزی قاچاخچی و سالار حەمە خان، كە دوو كەسی فاسد و دز و درۆزن و شەرواڵ پیسی كفرین، هەروەها خالد بەكر كە مەسینە هەڵگرو دزە و سەر بەدزگای دژە گیرفانی پاڤێڵ تاڵەبانیە شەوانە بەدەم خواردنەوەی مەی لە خانوی قائیمقامی كفری، كە خانویەكی حكومیە كەچی بەرپرسی مەڵبەند تیایدا دەخەوێت چەند ساڵە بەسەدان جنێوی ناشرینیان بە گۆڕی شەهیدان عوسانی حاجی مەحمود داوە بۆیە لیرەوە من كە ئاگاداری عوسمان حاجی مەحمود دەكه‌مەوە كەچی زوترە خۆی لەو دز و گەندەڵانە دوور بخاتەوە ڕاستەوخۆ بچێتە ناو خەڵكەوە نەك گوێ لەو هەموو دزانە بگرێت ئەمەش ناوەكانە كە چەندین موچە وەردەگرن :
1 - هێمن سابیر خێل ماڵی عەریف حەمید موچەی لەلای خاڵی هه‌یەو كە قائیمقامی چەمچەماڵە و موچەی مەڵبەندیشی هەیە سەیر لەوەشدایە ئەیەوێت لە سەر لیستی مەڵبەندی كفری خۆی هەڵبژێری بۆ ئەندام پەرلەمان كە حەوشەی خانۆكەشیان تەجاوزە ئایا ئەمە ببیتە ئەندام پەرلەمان ئەبێت بۆ خۆی زیاتر ئیش بۆ كێ بكات؟

2 - سەیوان سیروان جاسم توركمانێكی درۆزنە لە مەحكمە موچە وردەگرێت و لە كۆمیتەی توركمانی یەكێتیش موچە وەردەگرێت ئەمە درۆزنە باسی هەرچ بەرپرسێك بكە دەڵێت نان و پیازمان زۆر بەیكەوە خواردوە. ئەم گەندەڵەش نیازی وایە لەسەر لیستی مەڵبەندە دزەكەی كفری یەكێتی خۆی بۆ ئەندام پەرلەمان هەڵبژێرێت ئایا دەكرێت خەڵك بەم جۆرە دزانە بدات ؟

3 - سیروان جاسم كە ده‌كاتە باوكی سیوان ئەمیش 4 موچەی هەیە موچەی لە وەزارەت + خانەنشین كۆمیتە+ خانەنشین پێشمەرگە دێرینەكان+ متەفەڕیقەی توركمان ئیتر خوا دەی زانێت چیتریش وەر دەگرێت.

4 - فریادی ئەفسەری مەڵبەندی كفری لە وەزارەتی پێشمەرگە موچەی هەیە + موچەی خانەنشین كۆمیتە

5 - جعفر ئەبراهیم موچەی پۆلیسی وەرده‌گرێت لەلای عادل ئەندام پەرلەمانی ئیستای كوردستان + خانەنشین كۆمیتە.

6 - مستەفا خەلیل ئەبراهیم موچەی فەرمانبەر لە مەڵبەند وەردەگرێت + موچەی ئەندام كۆمیتەی توركمان جگە لەوەش زەوییه‌كی بەبۆنەی ماستاوە وەرگرتووە ئیستا مەردان چاوباشقاڵیش خەریكە ئەرزێكی تری بۆ وەردەگرێت.

7- منز خەلیل موچەی لێپرسراوی كۆمیتەی باوەشاسوار وەردەگرێت + موچەی دەزگای دژەتیرۆریش وەردەگرێت.

8 - ئاسۆ مەجید رەواتی موچەی دائیرەی ئاو وەردەگرێت+ موچەی كوردسات +موچەی كۆمیتەش وەردەگرێت.

9- 33 كەس دووموچەیە لە كۆمیتەی كفری + شیونەكانیتر ئەم 33 ناوە هەموو دوو موچەیە.

10- ڕۆڤان سەروەت كە مسینەهەڵگری مەردانه‌ ئەویش موچەی مامۆستای موسیقا وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لە مۆسیقا بزانێت و دەوامیش ناكات موچەی بەردەستی و مسینەهەڵگرتنیشی لەلای مەردان بەرپرسی مەڵبەندی كفری وەردەگرێت

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)