شنۆ هەولێرى مۆنیكایەكى وەنەوشە وەردەگرێت، مەسعود بارزانىیش دەڵێ شانازى بە دایكە شەهید دەكەم
Monday, 19/04/2010, 12:00
شنۆ هەولێرى كە پێشتر لە تەلەفزیۆنى گوڵان و ماوەیەك لە نەورۆز تیڤی چەند بەرنامەیەكى سەقەتى پێشكەش دەكرد و دواتر لە لایەن بنەماڵەى بارزانیەوە ئەو كچەیان خزاندە ناو لقى 16 و یەكسەر وەك ئەوەى كێوى بێستونى گرتبێت كردیان بە ئەندامى لق و بەرپرسى بەشى راگەیاندن، ئەوەندەى پێ نەچوو ئۆتۆمبێلێكیان بۆ كڕى و موچەیەكى باشیان دەدایێ.
لە سنوورى لقى 16 بە سەدان ئافرەت هەن كچە شەهید و دایكە شەهید و ژنە شەهیدن نەكرانە هیچ و پلەیان نەدرایە بەڵام لەسەرجادەوە شنۆ هەولێریان بە ئەندام لقى هێن، ئێستاش دایك و خوشك و ژنە شەهید هەن لەو سنوورە ناتوانن ماكسیەك بكڕن یا رۆژانە بدەنە منداڵەكانیان كەچى پارتى و بنەماڵەى بارزانى مۆنیكا لە جۆرى وەنەوشەى مۆدیل 2010 دەدەنە شنۆ هەولێرى.
ئەى ئافەریم مەسعود بارزانى بۆ خۆت و حیزبت و كادیرت ئەدى كوا ئەو شانازیەى كە تۆى سەرۆك حیزب بە دایكە شەهیدەوە دەكەیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست