کورد،لەبەردەم دادگای شاعیراندا -بەشی دووەم
Saturday, 31/05/2014, 12:00
1863 بینراوە
لەبەشی یەکەم دا باسی گرنگی کۆنگرەی نەتەوەیمانکرد ،کە ئەحمەدی خانی لەسەدەی حەڤدە ئاماژەی پێداوە ،بەڵام مخابن! تا ئێستاش هەریەک لەم حزبانە و لە ڕابردوشدا سەرۆک خێڵەکان هەریەکەیان ویستویەتی بۆ خۆی کوێ خابێت و،لە م پێناوەدا بۆسەرکوت کردنی یەکتر بونە داردەستی دوژمن و بێگانە و هێزی خۆیان لە شەڕی یەکتر دا سەرف کردووە بۆیە خانی لە جێگایەکی دیکەدا دەڵێت:
بێشەرمییە ژێردەستی ئەمانە
ئەم شەرمە لە پیاوە گەورەکانە
بەڕاستی خانی جوانی وتووە ،عەیبەیەکی گەورەیە گەلێکی وا بەژمارە زۆروو نیشتمانێکی گەورەی هەبێت کەچی بەدەستی عەرەب و تورک و فارس بچەوسێتەوە و ئەو عەیبەش لە بۆ ئەوانەیە کە خۆیان بەڕابەر و شۆڕش گێڕی کورد دەزانن، ڕا پرسی بەدوژمنان دەکەن و لەتاران وئەنکەرە ئاشتیان دەکەنەوە ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان،نەکگەل و خاک و نەتەوە ڕێک ناکەون دەنا ئەگەر هەموان بەر ژەوەندی گەلیان بوێ بێگومان زۆر بەسانایی ڕێک دەکەون.وەک خانی دەڵێ:
کەس بۆکەس نابێ چاوی دە بەر بێ
هەرکەس دەیاوێت زل و لەسەر بێ
لەم سەر ڕەقییەو دەماری زلیان
بێگانە بووە سواری ملیان
بەڵێ هەریەکێک لەم ناسیاسیانە ئەوی تر ڕەفز دەکات و دنیا بەهی خۆی دەزانێ لەوپێناوەدا خیانەتیان لە نەتەوە کردووە بەناوی کوردایەتی و بێگانەیان سواری ملی یەکتر کردووە ،داگیر کەرانیان هێناوەتەسەر خاکی خۆیان!!!مخابن ئەم دەردە کوردە تائێستاش لەفەرهەنگی هەندێ یان زۆربەی لایەنەکان دا هەیە وخیانەت لە گەل و نیشتیمان دەکەن،کە پێویستە گەل هۆشیار بێت و ئەم هێزانە بناسێتەوە ونەک لایەنەکان خۆیان کورد پەروەرو خائین دیاری بکەن .چوونکە کامەیان گەورەترین خیانەتی کرد بێت خۆی پێ لە هەموان کورد پەروەرترو شایستەترە.زۆرجار مێژووی نەتەوەیەک بچوکدەکەنەوە لەمێژووی خێڵێکدا ،یان ڕوداوەکانی خێڵێک دەکەن بەمێژووی نەتەوەیەک.بەڵێ ئەمە گلەیی خانییە لم بەناو سەرکردانە ی بە عەقڵیەتێکی خێڵەکی بەتەمان دەوڵەتی نەتەوەیی دروست بکەن! لەڕاستی دا خەونی شاعیرانی کورد دێتە دی ئە گەر هزری نەتەوە گەشە بکا و کورد ڕابەری هە بێت ،بەڵام ئەمانە نەک ڕابەر نین بەڵکوو نەزانن .تا ئێرە لەبەردەم دادگای هزری خانی دا یان شعرەکانی خانی دا بەناو سیاسییە کان نیشتیمان فرۆش و نەزان و خیانەت کارن و بێگانەیان سواری ملی خۆیان کردووە و خانی فڕێیان دە داتە دەرە وەی ژیانی سیاسی و مێژووە وە .بۆیە ئەمانەی خیانەتیان کردووە نیشتیمان بەگٶڕیشیان نا شێ دە بێ فڕێ بدرێنە دەریاچەی دوکانەوە .وەک هۆشی منەی ڕابەری ڤێتنام وتی :ئەونەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە دە بێ فڕێ بدرێنە دەریاوە و نیشتیمان بە گۆڕیش هی ئەوان نییە .ئەوە تا جاشەکانی ئێمە لە سە ر شاشە ی تیڤی دەردەکەون و لەبن باڵی حزبە سیاسیە کان دان .هەر هێزێک خائین ڕابگڕی خائینە چونکە تەیری گول عاشق بە داری ژەقنە موتە.