کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تۆۆۆبه‌.. من چۆن ده‌نگ به‌ ئێوه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌.

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1820 بینراوە


له‌ دوای ئه‌و هه‌مو ماڵوێرانیه‌ی به‌ درێژایی ئه‌ و مێژوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی ناموباره‌کی 31 ی ئاب و جه‌لائاغای دوشه‌ش به‌سه‌رخه‌ڵکی کوردستان و به‌سه‌ر شارو گوندی ئه‌م نیشتمانه‌دا هات خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئازاو به‌جه‌رگی ئه‌م کوردستانه‌ له‌ پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی کوردو کوردستاندا ڕژا هه‌زاران دایکو باوك جه‌رگیان سوتا به‌ هه‌زاران گوند له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کرا. پێنج هه‌زار له‌ په‌پوله‌ بێ گوناهه‌کانی هه‌ڵبجه‌که‌م له‌ سه‌ره‌تای به‌هارێکدا له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی ڕێگرتنی ئێوه‌و له‌ژێر ئاگرو ئاسن و غازی سیانیدو خه‌رته‌لدا گیانیان سپارد به‌ هه‌زاران تێکۆشه‌ری ئه‌م نیشتمانه‌ له‌ زیندانه‌کانی دوژمنداسوکترین سوکایه‌تیان پێده‌کراو دواجاریش له‌ سێداره‌ ئه‌دران به‌ هه‌زاران خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردستانه‌که‌م شوێن ون و ئه‌نفال کران که‌ تائێستاش لاشه‌کانیان شوێن بزره‌. جگه‌ له‌ولاوه‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوانه‌ی جه‌نابی ناموباره‌کتان له‌ شه‌ڕی دۆلارو کورسیدا به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌نفالتان کردن که‌ تائیستاش چاره‌نوسیان به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌. له‌ سه‌رو هه‌مو ئه‌وانه‌شه‌وه‌ کاتێک داشتان سوار بو که‌وتنه‌ دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌و به‌سه‌ر خزم و که‌سه‌نزیکه‌کانی خۆتاندا ته‌خشان و په‌خشانتان کرد. ته‌نانه‌ت مناڵه‌کانیشتان بونه‌ ملیار دێرو بون به‌ ئاغاو کوێخا به‌سه‌ر سه‌ری میلله‌تی ڕه‌ش و روته‌وه ‌به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان به‌رپرسانی داوێن پیستان ده‌ست درێژیان کرده‌ سه‌ر کیژو ژنانی ئه‌م کوردستانه‌ و به‌ زه‌بری پاره‌ی دزراو ئه‌تکیان کردن. ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنی ڕۆڵه‌کانی کوردده‌ربازتان کردن . هه‌رچی دوێنێ جاشو فایل دارو چاوساغی دوژمن بو له‌بن باڵی خۆتاندا حه‌شارتان دان نه‌تان هێشت بدرێنه‌ دادگاو تۆڵه‌ی دایکانی جگه‌ر سوتاویان لی بکرێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رچی دزو ماستاو چی و کلکه‌ له‌قێچی بو له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی سزایان بده‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رۆژ بۆ رۆژ ئیمتیازو پاره‌و دۆلارتان به‌سه‌ردا به‌شینه‌وه‌و پله‌ی به‌رزترتان پێدان.کام زه‌وی چاکو له‌ناو جه‌رگه‌ی شاره‌کاندایه‌ بۆ خۆتان و بنه‌ماڵه‌ و ده‌سته‌و دایره‌کانتان قۆرختان کرد که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ هه‌زاران خێزانی پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕ شوێنێکیان نیه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و مناڵه‌کانیان به‌سکێک تێرو به‌ سه‌د سك برسین . که‌چی جه‌نابی ناموباره‌کتان ته‌نها خواردنی ژه‌مێکتان به‌لانی که‌مه‌وه‌ هه‌زار دۆلاری تێده‌چیت ئه‌وه‌ی جگه‌له‌وه‌ی خواردنی بیانی نه‌بێت نایخۆن..له‌وه‌ زیاتر چیتر ماوه‌ له‌ بێحورمه‌تی که‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان نه‌تان کردبێت . هه‌ر کامێکتان لای خۆتانه‌وه‌ به‌ زمانی پیستان تاتوانیتان جنێو بارانتان کردین. ئه‌گه‌ر چیش ئێوه‌ ته‌نهاو ته‌نها ئه‌م خه‌ڵکه‌ کردنی به‌و پیاوه‌، به‌ڵام سپڵه‌بون و نمه‌ك به‌ حه‌رام بون . ئه‌وه‌ی خواپێی خۆش نه‌بو کردتان و تائیستاش هه‌ر به‌رده‌وامن. ئیتر به‌ چ چاوو ڕویه‌که‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن ده‌نگتان پێبداته‌وه ئه‌وانه‌ش که‌ ئێوه‌ی دز پاڵاوتوتانن ناچێته‌ ئه‌قڵی که‌سه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ میلله‌ت بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وانیش به‌ هه‌مان ئه‌وانی پێشو هه‌ر که‌ چنگیان له‌ کورسیه‌کان گیر بو میلله‌تیان له‌ بیر ئه‌چێته‌وه‌و ده‌بنه‌کۆیله‌ی ئێوه‌ی مافیا . بۆیه‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌رخۆم و ماڵو مناڵم له‌برسان بمرن سه‌ربه‌رزی تره‌ له‌وه‌ی ده‌نگ به‌ کورد فرۆش و دزو خاینی وه‌ك ئێوه‌ بده‌مه‌وه‌‌. ئه‌وه‌ش که‌ ده‌نگتان پێده‌دات یان گێله‌ یان بێ ئه‌قڵه‌ یان شه‌ریکه‌ دزیتانه‌. یان جاشو فایلداره‌ یان ترسنۆکه‌و‌ هه‌ر به‌ترسنۆکی و ماستاو چیه‌تی و کا‌سه‌لێسی گه‌وره‌ ‌بوه‌و یه‌ك زه‌ڕه‌غیره‌ت و که‌رامه‌تی نیه. تۆۆۆۆۆبــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــه‌‌...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)