واتای شەرەف لای لەشفرۆشێک و خاکفرۆشێک
Wednesday, 05/05/2021, 19:39
1255 بینراوە
ژنێک هەیە لە شارەکەی خۆمان، بەڵام دوور لە گەڕەکێکی شار دەژی و کاری لەشفرۆشییە!
پیاوی ئەو شارە تەنیا بۆ شەوێک خۆشیان دەوێ و دەچنە لای پارەی دەدەنێ تا رابوێڕن... ئەو ژنە بە لەشی خۆی بۆ خۆی دەژی هیچ کەس خێری پێناکات، بەو شێوەیە خۆی دەژێنێ.
دوورتر لە دەرەوەی شار، لە سەرتەپۆڵکەیەکی رەش تاقمێک جامانە سووری رەزا قورس دەژین، لە بری ئەو سوزانییە لەشفرۆشە، ئەمان خاک و خەڵک دەفرۆشن، خەڵکی ساویلکەش پێیان وایە ئەم جامانە سورانە لەو ژنە لەشفرۆشە شەریفترن.
ئەم جامانە سورانە دەڵێن ئەو لەشفرۆشە دەبێ لێرە بڕوا! چون گەنجەکانمان بە لاڕێدا دەبات.
خەڵکی دەڵێن: بۆچی بە بوونی لەشفرۆشێک پیاوەکانی شار بەلاڕێدا دەبرێن، بەڵام سەری رەش پڕە سەرۆک و بەرۆکیی حیزبی داوینپیس، بۆ ئەوانە میللەتیان بە لا ڕێدا نەبردووە! ئەی بۆ ئەم جامانەسورانەی کە دەسەڵات و پارەیان بە دەستە ناتوانن گەنجەکان بخەنە سەر ڕێگای راست؟
بۆچی لەشفرۆشێک بە بوونی سەدان پیاو لە شارەکەمان دەست لە لەشفرۆشیی هەڵناگرێ؟
وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر هاسانە:
لەشفرۆشەکە تەنیا لەشی خۆی دەفرۆشێ و پێی دەژی، لەوانەیە بڕوای بەکارەکەی خۆی نەبێت.بەڵام پیاوەکانی سەری رەش خاوەنی هیچ رەوشت و بیروباوەڕێک نین. بڕوایان بە دەستکەوتی خیانەتە لەو رێگایەوە کار و ئیشیان بۆتە فرۆشتنی خاک و نیشتیمان و خەڵکەکەی وەکو سەرە مەڕ دەفرۆشن و دەیخەنە خسمەتی داگیرکەرانەوە، بە رۆژی رووناک وڵات دەفرۆشن! ئەوەیە جیاوازیی لە نێوان لەشفرۆشێک و سەرۆکەکانی سەری رەش.
بنەماڵەی بارزانی دۆستایەتی هیچ تاکێکی کوردیش ناکەن، هەرچەندە لە ئاست ئەو چەکدارانەی ناویان لێناون پێشمەرگە بە رواڵەت حورمەتیان لێدەنێن، چۆن تەنیا خۆیانی پێ دەپارێزن، بەڵام بۆ دۆستایەتی دوژمنی کوردیش وەک داشەهارە دەچن. هەرکاتێكیش ببنە دوژمنی کورد بۆ ئەوەیە کە خوێنی بڕێژن!