کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌لاوی دژایه‌تی خۆی‌ بۆ ئێران راگه‌یاند

Thursday, 25/11/2010, 12:00


ئه‌یاد عه‌لاوی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ عێراقییه‌، له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا دژایه‌تیكردنی‌ خۆی‌ بۆ ئێران راگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ولاته‌وه‌ نه‌یتوانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق وه‌ربگرێت.

عه‌لاوی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا بۆ یه‌كێك له‌ ده‌زگاكانی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌، وتی‌ كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا دژی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌وستێته‌وه‌.

له‌كاتی‌ گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عیراقیدا، ولاتی ئێران هه‌وڵیكی‌ زۆریدا بۆ شكستپێهێنانی‌ ئه‌یاد عه‌لاوی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیران نه‌گرێته‌ ده‌ست، هه‌رچه‌نده‌ لیسته‌كه‌ی‌ 91 كورسی په‌رله‌مانی‌ عێراقی به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رامبه‌ر 89 كورسی لیستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسای نوری مالكیدا.

عه‌لاوی‌ وتی‌ "ئێمه‌ سازشمان له‌ پۆستی‌ سه‌ركۆمارو سه‌رۆكوه‌زیران كرد، به‌لاَم له‌سه‌ر بڕیاره‌ سیاسیه‌كان سازشناكه‌ین".




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە