کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌نال 4.. نه ‌بای دیوه ‌ نه ‌باران

Tuesday, 02/02/2010, 12:00


جێگای خۆش حالیه‌ ماوه‌یه‌که له‌ گۆڤارو سایت و میدیاکان که‌سانی ره‌خنه‌گر له‌ بواری هونه‌ری به‌دی ده‌کرێ کۆمه‌لێ نوسه‌ری به‌ئه‌مه‌ك دلسۆزو به‌هه‌ست و خه‌مخۆری میله‌ته‌که‌مان قۆلیان لێ هه‌لکردوه‌ هاتونه‌ته‌ مه‌یدان چاودێری کاره‌ هونه‌ریه‌کان ده‌که‌ن وه‌ ئه‌م که‌سانه‌ حه‌قی خۆێتی ده‌ست خۆشیان لێ بکرێت گوێیان لێ رابگیرێت چونکێ ئێمه‌ی کورد چاودێری هونه‌ریمان زۆر که‌مه‌ وه‌ ئه‌و خه‌لکانه‌ش که‌ شاره‌زیان هه‌یه‌ له‌ بواری هونه‌ری بێده‌نگن هه‌روه‌کو خۆیان ئه‌لێن خۆمان پیاوخراپ ناکه‌ین وه‌ یان له‌ غه‌زه‌بی کاربه‌ده‌ستان ئه‌ترسن، وه‌ که‌سانی تریش هه‌ن گوێ ناده‌نه‌ پله‌وپایه‌ ‌

وه‌ ناترسن ره‌خنه‌ ئه‌گرن و ئه‌نوسن باش و خراپه‌کان له‌ یه‌کتر جیائه‌که‌نه‌وه‌ ،

وه‌ ئیتر دیاره‌ له‌م دواییه‌دا زیاتر بابه‌ته‌کان یاخود بابلێن ره‌خنه‌کان له‌سه‌ر که‌نال 4 و کۆره‌ك تیڤی بو که‌ نوسه‌ران باسی له‌ خراپی کاردانه‌وه‌ی به‌رنامه‌و گۆرانی و فیلمیان ده‌کرد بۆ نمونه‌ ئه‌و فیلمه‌ ترسناکانه‌ی له‌ هه‌موو ولاتانی دونیا نابێت له‌ خوار ته‌مه‌نی 16 یان 17 سال سه‌یری بکات‌ به‌لام له‌ که‌ناله‌کانی ئێمه‌ پیشانی 7 سالی ئه‌ده‌ن، یان باسیان له‌ شیواندنی گۆرانیه‌کانی کاروان عوسمان ده‌کرد......به‌لام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م دوو که‌ناله‌ دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێت به‌ خۆیدا بچێته‌وه یان لیکۆلینه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی بکات ، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه‌یه‌

وه‌کوو ئه‌وه‌ی نه‌ بای دیبێ نه‌ باران فلیمێکی زۆر له‌وه‌ی پێشو ترسناكتر سه‌رله‌ئێواره‌ به‌ رۆژی روناک په‌خش کرد ‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ری نوسرابو بۆ 7 سال ،وه‌ یان له‌ کۆره‌ك تیڤی دوو به‌لێ دوو له‌ گۆرانیه‌کانی(کاروان عوسمان)یان به‌ ده‌نگی نازدار و کاروان کامل به‌ سه‌قه‌تی له‌ تۆپ 10 دانراوه‌ هه‌موو سه‌ره‌ سه‌عاتێ پیشانمانی ده‌ده‌ن و‌ ده‌یده‌ن به‌ گوێماندا.. هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌ن به‌ چاوماندا و بلێن له‌ داخی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ره‌خنه‌مان لێ ئه‌گرن‌.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە