على قادر و كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان و خیانەتى 31ى ئاب
Sunday, 24/05/2009, 12:00
1021 بینراوە
لەو ڕۆژەى كە كۆمیسۆنى هەڵبژاردنەكان مەرجەكانى بڵاوكردەوە بۆ كاندیدەكانى سەرۆكى هەریم ,چاوەڕوانبووم بزانم مەسعود بەرزانى قبوڵ دەكرێت یان نا؟ بە پێى یاساى كۆمسیۆنەكەى پارتى و یەكێتى پێویستە هەر كەسێك كە خۆى كاندید دەكات بۆ پۆستى سەرۆكایەتى هەرێم ئەو مەرجانەى تێدا بێت, چەند مەرجێك گرنگ نییە بەلاى منەوە چونكە مەرجى ڕۆتینین, بەڵام ئەوەى بەلاى منەوە گرنگە ئەو چەند مەرجەیە كە دەڵێت ئەوكەسەى كە خۆى كاندید دەكات بۆ سەرۆكى هەرێم پێویستە:
1-ڕابردووى پاك بێت.
2-خیانەتى لە كورد و كوردستان نەكردبێت.
3-لەسەر هیچ جۆرە تاوانێك حوكم نەدرابێت؟
بە قبوڵكردنى مەسعود بەرزانى لەلایەن على قادرو كۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەكانى بە یەكێتى و پارتى ئەو گومانەمان لا تۆختر دەكاتەوە كە على قادرو دەستەى هەڵبژاردنەكان لە قسەو بڕیارەكانى (م.س)یەكێتى وپارتى دەرناچن ئەوا چۆنیان بوێت بەو شێوەیە هەنگاو دەنێن و كار دەكەن,ئەگەر ئێمە ڕاست نین لەم بۆ چوونانەماندا فەرموون هەر لەسەرەتاوە هەتا ئێستا على قادر و كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان چ هەنگاوێكیان ناوە لە خزمەتى یەكێتى و پارتیدا نەبێت؟چ هەنگاوێكیان ناوە ئەگەر لە لەلایەن مەكتەبى سیاسى یەكێتىو پارتیەوە تەوجیه نەكرابن؟من بەش بەحاڵى خۆم لەیەكەم ڕۆژەوە خەریكى تۆمار كردنى یەك بەیەكى ئەو هەنگاوانەم كە كۆمسیۆن و على قادر بەبەرژەوەندى یەكێتى و پارتى دەیدەن.ئەگەر ئەوەى گوتم هیچى لە جێگەى خۆیدا نەبێت ئەى كۆمسۆن و على قادر با بفەرموون هەلسەنگاندانێ: بكەن بۆ رشابردوى مەسعود بەرزانى و ئەو كارانەى كە لە ڕابردوودا كردوویەتى ئەگەر هاتوو لەبەردەم شاشەى تیڤیەكانەوە على قادر و كۆمسیۆن توانیان بیسەلمێن كە مەسعود بەرزانى ئەو مەرجانەى تێدایە ئەوا ئێمە ئەم پرسارانەیان دەخەینە بەرچاو بۆئەوەى سەبەى وەك على قادر و دەستەى هەڵبژادرنەكانى هەرێم بەرنەفرەت نەكەوین ؟
1- ڕابردووى پاك ماناى چییە؟ بەكام قیاس كەسێك دەپێون بۆ ئەوەى بزانن ڕابردووى پاكە؟كام سەرۆكی كورد هەیە ڕابردووى پاك بێت؟
2-خیانەت لاى على قادر و دەستەى كۆمسیۆن چییە ؟كام شتە خیانەتە؟كام شتە خیانەت نییە؟
3-حوكم نەدرابێت ماناى چى؟چ حاكمێكى ئەم ووڵاتە جورئەتى ئەوەى هەیە سەگێكى پاسەوانى بەردەرگاى مەسئولە دزەكان دادگایبكات و حوكم بدات تا دەر بكەوێت ئەو كەسە حوكم دراوە یان نا؟
-على قادر و كۆمسیۆن 31ى ئاب بە خیانەت ئەزانن یان نا؟!
-على قادر و كۆمسیۆن شەڕى ناوخۆ بە خیانەت دەزانن یان نا؟
-على قادر و كۆمسۆن هەتكردنى 435 ژن لەسایەى دەستەڵاتى بەرزانى بە خراپە دەزانن یان نا؟!
-على قادر و كۆمیسیۆن كوشتنى زیاتر لە 30 هەزار ژن لە سایەتى دەستەڵاتىبەرزانى بە خراپە دەزانن یان نا؟!
-على قادر و كۆمسیۆن هێنانى سوپاى بەعس و
على قادر و كۆمسیۆن هێنانى جەندەرمەى توركى بە خیانەت دەزانن یان؟
-على قادر وكۆمسیۆن نەسریەى 400دەفتەر دۆلارى مەسعود بەرزانى بە دزى لە میللەت دەزانن یان نا؟
-على قادر و كۆمسیۆن خاوەنداریەتى مەسعود بەرزانى لە توركیا بە 80 كۆمپانیا بەچى تێدەگەن؟
-على قادر و كۆمیسۆن خاوەنداریەتى مەسعود بەرزانى بەلایەنى كەمەوە 2 ملیار دۆلارە چۆن سەیر دەكەن ؟
نامەوێت زیاتر بڵێم بەس بە قبوڵكردنى مەسعود بەرزانى لەلایەن على قادر و كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكانەوە هیچ گۆمانێكى تیانامێنێتەوە كە على قادر و كۆمسیۆن دار دەستى یەكێتى و پارتین؟
ئەگەر ڕاست ئەكەن داردەستى دەستەڵات نین و سەربەخۆن فەرموون ئەو خاڵانى من باسم كردوون ئێوە بە ڕوونكردنەوەیەك وەڵامان بدەنەوە بۆ ئەوەى بزانین ئێوە لەو بارەیەوە هەڵوێستان چۆنە و بۆ هەموو لایەك ڕوون بێتەوە ئەوە ئێمە هەڵەیەن یان ئەوە ئێوەن هاوپیشەو هاو خەباتى دەستەڵاتى مافیایى لە كوردستان.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]