کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامە

Monday, 15/04/2013, 12:00



ئێمە وەك (رێكخراوى كیمیاباران و ئەنفالكراوەكانى بالیسان و دەوربەر) لە كاتێكدا پرسەى خۆمان بۆ سەرجەم كەسوكارى ئەنفال و كیمیابارانى (شێخ وەسان) و (بالیسان) و (وەرێ) و (مەلەكان) و دەوربەریان دەنێرین، ئەوپەڕى دڵگرانى خۆشمان لەسەر شێوازى یادكردنەوە دەردەبڕین...ئێمە بە نووسراوى فەرمى سەرۆكایەتى هەرێم پەرلەمان و ئەنجوومەنى وەزیران و ناحیەى بالیسانمان لەبارەى ئەم جۆرە یادكردنەوە و پێداویستییەكانى و داواكارى هاووڵاتیانى ئەم ناوچەیە ئاگادار كردوونەوە... بەڵام بەداخەوە ئەوانەى كە چەند ساڵێكە بە یادكردنەوەكە هەڵدەستن نایانەوێت بە شێوەكى دیكە ئەم یادە بكرێتەوە، ئێمە دەپرسین: بۆچى دەبێ رێكخراوێكى مەدەنى وەك ئێمە متمانەپێكراوى حكوومەت و هاوڵاتیانى ئەم ناوچەیە بەشدارى پێ نەكرێت؟ لە كاتێكدا ئێمە دەزانین یادكردنەوە بەم شێوە پاشاگەردانى و تەعبیئەى جەماوەر هیچ سوودێك بەكەسوكارى شەهید و ئەنفال و بەركەتووانى كیمیا ناگەیێنێت... پێمان وایە ئەوانە یادەكە بۆ خۆیان دەكەنەوە، نەك كەسوكارى شەهید و ئەنفال! بۆیە لێرەوە داواكارى خۆمان و هاووڵاتیانى ناوچەكە دووپات دەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین ئەم یادە رۆتینە ڕابگرن...چونكە بەمە بەركەوتوو و كەسوكارى ئەنفال برینەكانیان قوولًتر و زامدارتر دەبێت و ئازارى ناخیان بە سوێتر دەبێت... خەڵكى ئەم ناوچەیە دەپرسێ گەر ئێمە شایەنى رێز و بەهاین كوا مۆنۆمێنتى شەهید و ئەنفال؟ كوا هۆڵى شەهیدان؟ كوا مۆزەخانەیەك بۆ ئەرشیفكردنى بەڵگەنامە و دیكۆمێنتى ئەنفال؟ كوا؟ كوا؟ كوا؟ بەداخەوە لانكەى پێشمەرگەو شۆڕشەكان ئێستا لانەواز و فەرامۆشكراوە، بەڵكو لە یادەكانى ترى كیمیاران و ئەنفالیش باس ناكرێت!! ئەمەش هەموو بۆ ئەو جۆرە یادكردنەوە دەگەرێتەوە كە چەند ساڵە دەقى لەسەر گیراویە!!! هەموو شوێنەكان شێوازى یادكرنەوەى ئەنفال و كیمیابارانیان گۆڕى تەنیا سەرپەرشتیارانى یادكرنەوەى 16/4 نەبێت... بۆ ؟ وەڵامەكە لاى خۆیانە. ئۆباڵى نەناسرانى كەیسى ئەنفال و كیمیابارانى 16/4یان بە ئەستۆ كە وەك قەبارەى نەناسراوە!

رێكخراوى كیمیاباران و ئەنفالكراوەكانى بالیسان و دەوربەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە